< زەبوورەکان 47 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. ئەی هەموو نەتەوەکان، چەپڵە لێبدەن، بە هاواری شادییەوە هوتاف بۆ خودا بکێشن. | 1 |
科辣黑後裔的詩歌,交與樂官。 萬民,你們要鼓掌歡騰,要向天主歡呼祝慶!
یەزدانی هەرەبەرز بە سامە، پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو زەوییەوە. | 2 |
上主至大至尊,可敬可畏,祂是統宇宙的偉大君主。
نەتەوەکانی خستە ژێر دەستمان، گەلانی خستە ژێر پێمان. | 3 |
祂鎮壓萬民屬我們管轄,祂屈服列邦在我們腳下。
میراتی بۆ هەڵبژاردین، ئەو خاکە کە شانازی نەوەی یاقوبە، ئەوانەی کە ئەو خۆشی ویستن. | 4 |
祂為我們選定了我們的基業,即祂所鍾愛的雅各伯的光彩。
لەناو هوتافی شادی خودا بەرزبووەوە، یەزدان بەرزبووەوە، لەگەڵ دەنگی کەڕەنا. | 5 |
天主上升,有歡呼聲護送,上主騰空,有號角聲相從。
گۆرانی ستایش بۆ خودا بڵێن، گۆرانی ستایش، گۆرانی ستایش بۆ پاشامان بڵێن، گۆرانی ستایش. | 6 |
你們應歌頌,歌頌我們的天主,你們應歌頌,歌頌我們的君王。
خودا پاشای هەموو زەوییە، هۆنراوەی ستایشی بە گۆرانی بۆ بڵێن. | 7 |
因為天主是普世的君王,你們都應該以詩歌讚揚。
خودا پاشایەتی نەتەوەکان دەکات، خودا لەسەر تەختی پیرۆزی خۆی دادەنیشێت. | 8 |
天主作王統治萬國,天主登上聖座寶位。
سەروەرانی گەلان وەک گەلی خودای ئیبراهیم کۆبوونەوە، چونکە پاشاکانی زەوی هی خودان، ئەو پایەی زۆر بەرزبووەوە. | 9 |
萬民的王侯聚起來,要作亞巴郎天主的子民;因為大地的權貴,盡屬於天主,唯有天主至高至尊。