< زەبوورەکان 46 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بۆ کوڕانی قۆرەح. گۆرانییەک بە شێوەی عەلامۆت. خودا پەناگا و هێزمانە، لە تەنگانەدا بەهاناوە دێت. | 1 |
(고라 자손의 시. 영장으로 알라못에 맞춘 노래) 하나님은 우리의 피난처시요 힘이시니 환난 중에 만날 큰 도움이시라
بۆیە ترسمان نییە ئەگەر زەویش بلەرزێت، ئەگەر چیاکانیش بکەونە ناو قووڵایی دەریاکانەوە، | 2 |
그러므로 땅이 변하든지 산이 흔들려 바다 가운데 빠지든지
ئەگەر ئاوەکەشی بجۆشێت و کەف بکات، چیاکانیش لە سەرکێشی ئەو بلەرزن. | 3 |
바닷물이 흉용하고 뛰놀든지 그것이 넘침으로 산이 요동할지라도 우리는 두려워 아니하리로다 (셀라)
ڕووبارێک هەیە جۆگەکانی شاری خودا شاد دەکات، ئەو شوێنە پیرۆزەی کە هەرەبەرز تێیدا نیشتەجێیە. | 4 |
한 시내가 있어 나뉘어 흘러 하나님의 성 곧 지극히 높으신 자의 장막의 성소를 기쁘게 하도다
خودا لەناوەڕاستدایە، بۆیە هەرگیز ناکەوێت، لەگەڵ بەرەبەیاندا خودا بەهاناوە دێت. | 5 |
하나님이 그 성중에 거하시매 그 성이 요동치 아니할 것이라 새벽에 하나님이 도우시리로다!
نەتەوەکان هەڵدەچن و شانشینەکان دەکەون، خودا دەنگی بەرز دەکاتەوە و زەوی دەتوێتەوە. | 6 |
이방이 훤화하며 왕국이 동하였더니 저가 소리를 발하시매 땅이 녹았도다
یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە، خودای یاقوب پەناگامانە. | 7 |
만군의 여호와께서 우리와 함께 하시니 야곱의 하나님은 우리의 피난처시로다
وەرن سەیری کردارەکانی یەزدان بکەن، ئەو وێرانکارییەکانی بەسەر زەویدا هێناوە. | 8 |
와서 여호와의 행적을 볼찌어다 땅을 황무케 하셨도다
جەنگەکان ڕادەگرێت هەتا ئەوپەڕی جیهان، کەوانەکان دەشکێنێت و ڕمەکان پارچەپارچە دەکات، گالیسکەکان بە ئاگر دەسووتێنێت. | 9 |
저가 땅끝까지 전쟁을 쉬게 하심이여 활을 꺾고 창을 끊으며 수레를 불 사르시는도다
«هێوربنەوە، بزانن کە من خودام، لەنێو نەتەوەکان پایەم بەرز دەبێتەوە، لەسەر زەوی بەرز دەبمەوە.» | 10 |
이르시기를 너희는 가만히 있어 내가 하나님 됨을 알찌어다! 내가 열방과 세계중에서 높임을 받으리라 하시도다
یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە، خودای یاقوب پەناگامانە. | 11 |
만군의 여호와께서 우리와 함께 하시리니 야곱의 하나님은 우리의 피난처시로다