< زەبوورەکان 45 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئاوازی گوڵی سەوسەن. هۆنراوەیەکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانی زەماوەند. دڵم بە قسەی باش دەجۆشێت، کاتێک هۆنراوەکانم بۆ پاشا دەخوێنمەوە، زمانم پێنووسی نووسەرێکی کارامەیە. | 1 |
For the Chief Musician; set to Shoshannim; [a Psalm] of the sons of Korah. Maschil. A Song of loves. My heart overfloweth with a goodly matter: I speak the things which I have made touching the king: my tongue is the pen of a ready writer.
تۆ جوانترینی لەناو ئادەمیزاد و نیعمەت بەسەر لێوتدا باریوە، چونکە خودا بۆ هەتاهەتایە بەرەکەتداری کردوویت. | 2 |
Thou art fairer than the children of men; grace is poured into thy lips: therefore God hath blessed thee for ever.
ئەی توانادار، شمشێرەکەت بەلای ڕانتەوە بکە، شکۆمەندی و پایەبەرزی لەبەر بکە. | 3 |
Gird thy sword upon thy thigh, O mighty one, thy glory and thy majesty.
بە شکۆمەندی خۆت سەرکەوتووانە سواربە، لە پێناوی ڕاستی و نەرمونیانی و دادپەروەری، با دەستی ڕاستت شتی سامناک بخاتە پێش چاو. | 4 |
And in thy majesty ride on prosperously, because of truth and meekness [and] righteousness: and thy right hand shall teach thee terrible things.
با تیرە تیژەکانت دڵی دوژمنانی پاشا کون بکەن، با گەلان لەبەر پێت بکەون. | 5 |
Thine arrows are sharp; the peoples fall under thee; [they are] in the heart of the king’s enemies.
ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە، داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە. | 6 |
Thy throne, O God, is for ever and ever: a sceptre of equity is the sceptre of thy kingdom.
تۆ حەزت لە ڕاستودروستییە و ڕقت لە خراپەیە، بۆیە خودا، خودای خۆت، لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای، بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت. | 7 |
Thou hast loved righteousness, and hated wickedness: therefore God, thy God, hath anointed thee with the oil of gladness above thy fellows.
جلوبەرگت هەمووی بە بۆنی موڕ و ئەلوا و کاسیا بۆندار بووە، لە کۆشکی بە عاج ڕازاوەوە دەنگی مۆسیقا دڵخۆشت دەکات. | 8 |
All thy garments [smell of] myrrh, and aloes, [and] cassia; out of ivory palaces stringed instruments have made thee glad.
لەناو ژنە خانەدانەکانت شازادە هەن، شاژنیش بە بەرگی زێڕی ئۆفیرەوە لەلای دەستی ڕاستتە. | 9 |
Kings’ daughters are among thy honourable women: at thy right hand doth stand the queen in gold of Ophir.
ئەی کچ، گوێ بگرە، لەبەرچاوتی بگرە و گوێ شل بکە، گەلەکەت و بنەماڵەکەت لەبیر بکە. | 10 |
Hearken, O daughter, and consider, and incline thine ear; forget also thine own people, and thy father’s house;
پاشا تامەزرۆی جوانی تۆیە، کڕنۆشی بۆ ببە، چونکە گەورەی تۆیە. | 11 |
So shall the king desire thy beauty: for he is thy Lord; and worship thou him.
دانیشتووانی شاری سور بە دیارییەوە دێن، خاوەن سامانەکان ڕەزامەندی تۆیان دەوێت. | 12 |
And the daughter of Tyre [shall be there] with a gift; even the rich among the people shall entreat thy favour.
کچی پاشا لە ماڵی خۆی بە تەواوی شکۆدارە، جلوبەرگەکەی بە زێڕ چنراوە. | 13 |
The king’s daughter within [the palace] is all glorious: her clothing is inwrought with gold.
بە کراسێکی نەخشێنراوەوە بۆ لای پاشا دەیبەن، یاوەرە پاکیزەکانی بەدوایەوە بۆ لای تۆ دێنن. | 14 |
She shall be led unto the king in broidered work: the virgins her companions that follow her shall be brought unto thee.
بە شادی و خۆشییەوە دەیانهێنن، دێنە ناو کۆشکی پاشا. | 15 |
With gladness and rejoicing shall they be led: they shall enter into the king’s palace.
کوڕەکانت جێی باوکانیان دەگرنەوە، دەیانکەیتە میری سەرانسەری زەوی. | 16 |
Instead of thy fathers shall be thy children, whom thou shalt make princes in all the earth.
یادی ناوت دەکەمەوە نەوە دوای نەوە، بۆیە نەتەوەکان هەتاهەتایە ستایشت دەکەن. | 17 |
I will make thy name to be remembered in all generations: therefore shall the peoples give thee thanks for ever and ever.