< زەبوورەکان 45 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئاوازی گوڵی سەوسەن. هۆنراوەیەکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانی زەماوەند. دڵم بە قسەی باش دەجۆشێت، کاتێک هۆنراوەکانم بۆ پاشا دەخوێنمەوە، زمانم پێنووسی نووسەرێکی کارامەیە. 1
For the Chief Musician. Set to “The Lilies.” A contemplation by the sons of Korah. A wedding song. My heart overflows with a noble theme. I recite my verses for the king. My tongue is like the pen of a skillful writer.
تۆ جوانترینی لەناو ئادەمیزاد و نیعمەت بەسەر لێوتدا باریوە، چونکە خودا بۆ هەتاهەتایە بەرەکەتداری کردوویت. 2
You are the most excellent of the sons of men. Grace has anointed your lips, therefore God has blessed you forever.
ئەی توانادار، شمشێرەکەت بەلای ڕانتەوە بکە، شکۆمەندی و پایەبەرزی لەبەر بکە. 3
Strap your sword on your thigh, O mighty one, in your splendor and your majesty.
بە شکۆمەندی خۆت سەرکەوتووانە سواربە، لە پێناوی ڕاستی و نەرمونیانی و دادپەروەری، با دەستی ڕاستت شتی سامناک بخاتە پێش چاو. 4
In your majesty ride on victoriously on behalf of truth, humility, and righteousness. Let your right hand display awesome deeds.
با تیرە تیژەکانت دڵی دوژمنانی پاشا کون بکەن، با گەلان لەبەر پێت بکەون. 5
Your arrows are sharp. The nations fall under you, with arrows in the heart of the king’s enemies.
ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە، داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە. 6
Your throne, God, is forever and ever. A scepter of equity is the scepter of your kingdom.
تۆ حەزت لە ڕاستودروستییە و ڕقت لە خراپەیە، بۆیە خودا، خودای خۆت، لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای، بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت. 7
You have loved righteousness, and hated wickedness. Therefore God, your God, has anointed you with the oil of gladness above your fellows.
جلوبەرگت هەمووی بە بۆنی موڕ و ئەلوا و کاسیا بۆندار بووە، لە کۆشکی بە عاج ڕازاوەوە دەنگی مۆسیقا دڵخۆشت دەکات. 8
All your garments smell like myrrh, aloes, and cassia. Out of ivory palaces stringed instruments have made you glad.
لەناو ژنە خانەدانەکانت شازادە هەن، شاژنیش بە بەرگی زێڕی ئۆفیرەوە لەلای دەستی ڕاستتە. 9
Kings’ daughters are among your honorable women. At your right hand the queen stands in gold of Ophir.
ئەی کچ، گوێ بگرە، لەبەرچاوتی بگرە و گوێ شل بکە، گەلەکەت و بنەماڵەکەت لەبیر بکە. 10
Listen, daughter, consider, and turn your ear. Forget your own people, and also your father’s house.
پاشا تامەزرۆی جوانی تۆیە، کڕنۆشی بۆ ببە، چونکە گەورەی تۆیە. 11
So the king will desire your beauty, honor him, for he is your lord.
دانیشتووانی شاری سور بە دیارییەوە دێن، خاوەن سامانەکان ڕەزامەندی تۆیان دەوێت. 12
The daughter of Tyre comes with a gift. The rich among the people entreat your favor.
کچی پاشا لە ماڵی خۆی بە تەواوی شکۆدارە، جلوبەرگەکەی بە زێڕ چنراوە. 13
The princess inside is all glorious. Her clothing is interwoven with gold.
بە کراسێکی نەخشێنراوەوە بۆ لای پاشا دەیبەن، یاوەرە پاکیزەکانی بەدوایەوە بۆ لای تۆ دێنن. 14
She shall be led to the king in embroidered work. The virgins, her companions who follow her, shall be brought to you.
بە شادی و خۆشییەوە دەیانهێنن، دێنە ناو کۆشکی پاشا. 15
With gladness and rejoicing they shall be led. They shall enter into the king’s palace.
کوڕەکانت جێی باوکانیان دەگرنەوە، دەیانکەیتە میری سەرانسەری زەوی. 16
Your sons will take the place of your fathers. You shall make them princes in all the earth.
یادی ناوت دەکەمەوە نەوە دوای نەوە، بۆیە نەتەوەکان هەتاهەتایە ستایشت دەکەن. 17
I will make your name to be remembered in all generations. Therefore the peoples shall give you thanks forever and ever.

< زەبوورەکان 45 >