< زەبوورەکان 44 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، هۆنراوەیەکی کوڕانی قۆرەح. خودایە، بە گوێی خۆمان بیستمان، باوباپیرانمان پێیان ڕاگەیاندین، تۆ لە ڕۆژگاری ئەوان، لە ڕۆژگاری کۆن چیت کردووە. 1
“For the leader of the music. A psalm of the sons of Korah.” O God! we have heard with our ears, Our fathers have told us, What deeds thou didst in their days, In the days of old.
بە دەستی خۆت نەتەوەکانت ڕیشەکێش کرد و باوباپیرانی ئێمەت چاند، گەلانت وردوخاش کرد و گەشەت بە باوباپیرانمان دا. 2
With thine own hand didst thou drive out the nations, And plant our fathers; Thou didst destroy the nations, And cause our fathers to flourish.
ئەوان بە شمشێری خۆیان دەستیان بەسەر خاکەکەدا نەگرت، بە بازووی خۆیان سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا، بەڵکو دەستی ڕاستی تۆ بوو، بازووی تۆ بوو، هەروەها ڕووناکی ڕوخساری تۆ بوو، چونکە ئەوانت خۆشویست. 3
For not by their own swords did they gain possession of the land, Nor did their own arms give them victory; But thy right hand, and thine arm, and the light of thy countenance; For thou didst favor them!
تۆ پاشا و خودای منی، تۆی فەرمانی ڕزگاری دەدەیت بۆ یاقوب. 4
Thou art my king, O God! O send deliverance to Jacob!
لە ڕێگەی تۆوە دوژمنەکانمان دەبەزێنین، بە ناوی تۆوە ناحەزەکانمان پێشێل دەکەین. 5
Through thee we may cast down our enemies; Through thy name we may trample upon our adversaries!
من پشت بە کەوانەکەم نابەستم، شمشێرەکەم ڕزگارم ناکات. 6
I trust not in my bow, Nor can my sword save me.
بەڵام تۆ لە دوژمنەکانمان ڕزگارت کردین، تۆ ناحەزەکانی ئێمەت ڕیسوا کرد. 7
But it is thou only who savest us from our enemies, And puttest to shame those who hate us!
بە درێژایی ڕۆژ شانازی بە خوداوە دەکەین، هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەین. 8
In God will we glory continually; Yea, we will praise thy name for ever! (Pause)
بەڵام ئێستا وازت لێ هێناوین و ڕیسوات کردین، لەگەڵ سوپاکانمان دەرناچیت. 9
Yet now thou hast cast us off, and put us to shame; Thou goest not forth with our armies.
وات لێکردین لەبەر دوژمنەکانمان ڕابکەین، ناحەزەکانمان تاڵانیان کردین. 10
Thou makest us turn back from the enemy, And they who hate us make our goods their prey.
وەک مەڕ بۆ سەربڕین بەدەستەوەت داین، لەنێو نەتەوەکان پەرشوبڵاوت کردینەوە. 11
Thou makest us like sheep destined for food, And scatterest us among the nations.
گەلی خۆتت هەرزان فرۆش کردووە، قازانجت لە فرۆشتنەکەیان نەکردووە. 12
Thou sellest thy people for nought, And increasest not thy wealth by their price.
لەلای نەتەوەکانی دراوسێمان ئێمەت کردووە بە مایەی ڕیسوایی، بە مایەی گاڵتەجاڕی و سووکایەتی پێکردن لەلای ئەوانەی دەوروبەرمان. 13
Thou makest us a reproach to our neighbors, A scorn and a derision to those who are around us.
ئێمەت کردووە بە پەندی نەتەوەکان، خەڵکی سەریان بادەدەن لە ئاستمان. 14
Thou makest us a byword among the nations, And causest the people to shake their heads at us.
ڕیسواییم بە درێژایی ڕۆژ لەپێشمە، شەرمەزاریم ڕووی داپۆشیوم، 15
My ignominy is continually before me, And shame covereth my face,
لەبەر دەنگی توانج لێدەر و جنێو پێدەرم، لە ڕووی دوژمن و تۆڵەسێنەر. 16
On account of the voice of the scoffer and the reviler, And on account of the enemy and the avenger.
ئەمانەمان هەمووی بەسەرهاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا تۆمان لەبیر نەکردووە، پەیمانی تۆمان نەشکاندووە. 17
All this hath come upon us; Yet have we not forgotten thee, Nor have we been false to thy covenant.
دڵمان پاشگەز نەبووەتەوە، پێیەکانمان ڕێگای تۆیان بەرنەداوە. 18
Our hearts, have not wandered from thee, Nor have our feet gone out of thy path;
بەڵام تۆ وردوخاشت کردین و ئێمەت کردە جێگای چەقەڵ، بە سێبەری مەرگ داتپۆشین. 19
Though thou hast crushed us in a land of jackals, And covered us with thick darkness.
ئەگەر ناوی خودای خۆمان لەبیر بکردایە، یان دەستمان لەبەر خوداوەندێکی بیانی پان بکردایەوە، 20
If we had forgotten the name of our God, Or stretched forth our hands to a strange God,
ئایا لەلای خودا ئاشکرا نەدەبوو، چونکە هەموو نهێنییەکانی دڵ دەزانێت؟ 21
Surely God would search it out; For he knoweth the secrets of the heart.
لەگەڵ ئەمەشدا لە پێناوی تۆ بە درێژایی ڕۆژ ڕووبەڕووی مردن دەبینەوە، وەک مەڕ بۆ سەربڕین دادەنرێین. 22
But for thy sake we are killed all the day; We are counted as sheep for the slaughter.
ئەی پەروەردگار، بەئاگا بە! بۆ خەواڵوو بوویت؟ هەستە! هەتاهەتایە وازمان لێمەهێنە! 23
Awake! why sleepest thou, O Lord? Arise! cast us not off for ever!
بۆچی ڕووی خۆتمان لێ دەشاریتەوە؟ بۆچی تەنگانە و چەوسانەوەمان لەبیردەکەیت؟ 24
Wherefore dost thou hide thy face, And forget our affliction and oppression?
گیانمان بەرەو خاک شۆڕ بووەتەوە، سکمان بە زەوییەوە نووساوە. 25
Our soul is bowed down to the dust; Our body cleaveth to the earth.
ڕاپەڕە! بگە فریامان! لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمانکڕەوە. 26
Arise, O thou, our strength! And deliver us, for thy mercy's sake!

< زەبوورەکان 44 >