< زەبوورەکان 41 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. خۆزگە دەخوازرێ بەوەی ئاوڕ لە هەژار دەداتەوە، یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕزگاری دەکات. 1
برای رهبر سرایندگان. مزمور داوود. خوشا به حال کسانی که به فکر فقیران و درماندگان هستند، زیرا هنگامی که خود در زحمت بیفتند خداوند به یاری ایشان خواهد شتافت.
یەزدان دەیپارێزێت و ژیانی دەبووژێنێتەوە، لەسەر زەوی خۆشحاڵی دەکات و نایداتە دەست حەزی دوژمنەکانی. 2
او ایشان را حفظ کرده، زنده نگاه خواهد داشت. آنان در دنیا سعادتمند خواهند بود و خدا نخواهد گذاشت که به دست دشمنانشان بیفتند.
یەزدان لە کاتی لاوازی پاڵپشتی دەکات و لە کاتی نەخۆشی دەیبووژێنێتەوە. 3
به هنگام بیماری، خداوند ایشان را شفا می‌بخشد و سلامتی از دست رفته را به آنان باز می‌گرداند.
گوتم: «ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چارەسەرم بکە، چونکە گوناهم دەرهەق بە تۆ کردووە.» 4
گفتم: «خداوندا، به تو گناه کرده‌ام؛ بر من رحم کن و مرا شفا ده!»
دوژمنەکانم دەربارەی من قسەی خراپ دەکەن: «کەی دەمرێت و ناوی دەسڕێتەوە؟» 5
دشمنانم با کینه و نفرت دربارهٔ من می‌گویند: «کی می‌میرد و نامش گم می‌شود؟»
کاتێک یەکێکیان بۆ دیدەنیم بێت، بە درۆ قسە دەکات، بوختان لە دڵی کۆدەکاتەوە، کە دەچێتە دەرەوەش بڵاوی دەکاتەوە. 6
هنگامی که به عیادتم می‌آیند، وانمود می‌کنند که دوستدارانم هستند، و حال آنکه از من نفرت دارند و قصدشان سخن‌چینی و شایعه‌سازی است.
هەموو دوژمنەکانم چرپەچرپ دەکەن، پیلان دژم دەگێڕن، دەڵێن: 7
همهٔ دشمنانم پشت سرم حرف می‌زنند و درباره‌ام بد می‌اندیشند.
«دەردێکی کوشندە تەنگی پێ هەڵچنیوە، لەکوێ بکەوێ هەستانەوەی نابێت.» 8
آنها می‌گویند: «به مرض کشنده‌ای مبتلا شده؛ از بستر بیماری بلند نخواهد شد.»
تەنانەت ئەو برادەرە نزیکەشم کە متمانەم پێی هەبوو، ئەوەی نمەکی کردووم، ناپاکی لەگەڵم کرد. 9
حتی بهترین دوستم نیز که به او اعتماد داشتم و نان و نمک مرا می‌خورد، دشمن من شده است.
بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، هەڵمستێنەوە بۆ ئەوەی تۆڵەیان لێ بکەمەوە. 10
ای خداوند، بر من رحم کن و مرا بر پا بدار تا جواب آنان را بدهم.
بەمە دەزانم تۆ لێم ڕازیت، چونکە دوژمنەکەم هاواری سەرکەوتن ناکات بەسەرمدا. 11
یقین دارم که از من راضی هستی و نخواهی گذاشت دشمنانم بر من پیروز شوند.
بەهۆی ئەوەی من دروستم، تۆ پاڵپشتیم دەکەیت و لەپێش خۆت ڕامدەگریت، هەتاهەتایە. 12
مرا به سبب درستکاریم حفظ خواهی کرد و تا ابد در حضورت نگاه خواهی داشت.
ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، لە ئەزەلەوە هەتا هەتاهەتایە. ئامین و ئامین. 13
سپاس بر خداوند، خدای اسرائیل، از حال تا ابد. آمین! آمین!

< زەبوورەکان 41 >