بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان. زەبوورێکی داود ئەی خودای ڕاستودروستم، کە لێت دەپاڕێمەوە وەڵامم بدەوە. لە تەنگانەدا بە هانامەوە هاتی، لەگەڵم میهرەبان بە و گوێ لە نوێژەکەم بگرە. | 1 |
برای سالار مغنیان برذوات اوتار. مزمور داود ای خدای عدالت من، چون بخوانم مرا مستجاب فرما. در تنگی مرا وسعت دادی. بر من کرم فرموده، دعای مرا بشنو. | ۱ |
ئەی خەڵکینە، هەتا کەی شکۆی من دەگۆڕن بە شورەیی؟ هەتا کەی حەز لە قسەی پووچ دەکەن و بەدوای درۆدا دەگەڕێن؟ | 2 |
ای فرزندان انسان تا به کی جلال من عار خواهد بود، و بطالت را دوست داشته، دروغ را خواهید طلبید؟ سلاه | ۲ |
بەڵام بزانن کە یەزدان دڵسۆزەکانی بۆ خۆی تەرخان کردووە. یەزدان گوێم لێ دەگرێت کاتێک لێی دەپاڕێمەوە. | 3 |
اما بدانید که خداوند مرد صالح را برای خودانتخاب کرده است، و چون او را بخوانم خداوندخواهد شنید. | ۳ |
کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن، بەڵام کە لەسەر نوێنەکانتانن لە دڵی خۆتاندا لێکی بدەنەوە و بێدەنگ بن. | 4 |
خشم گیرید و گناه مورزید. در دلها بربسترهای خود تفکر کنید و خاموش باشید. سلاه | ۴ |
قوربانیی ڕاستودروست بکەن و پشت بە یەزدان ببەستن. | 5 |
قربانی های عدالت را بگذرانید و بر خداوندتوکل نمایید. | ۵ |
زۆر کەس دەڵێن: «کێ چاکەمان نیشان دەدات؟» ئەی یەزدان، با ڕووناکی ڕووی تۆ بەسەرماندا هەڵبێت. | 6 |
بسیاری میگویند: «کیست که به ما احسان نماید؟» ای خداوند نور چهره خویش را بر مابرافراز. | ۶ |
تۆ خۆشییەکی وات خستووەتە دڵی منەوە زۆر لەوانە زیاترە کە دانەوێڵە و شەرابیان زۆرە. | 7 |
شادمانی در دل من پدید آوردهای، بیشتر از وقتی که غله و شیره ایشان افزون گردید. | ۷ |
ئەی یەزدان، بە ئاشتی پاڵ دەدەمەوە و دەخەوم، چونکە تەنها تۆ بە ئاسوودەیی نیشتەجێم دەکەیت. | 8 |
بسلامتی میخسبم و به خواب هم میروم زیراکه تو فقطای خداوند مرا در اطمینان ساکن میسازی. | ۸ |