< زەبوورەکان 39 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بۆ یەدوتون زەبوورێکی داود. گوتم: «چاودێری ڕێگای خۆم دەکەم و زمانی خۆم لە گوناه دەپارێزم. ئەوەندەی بەدکار لەبەردەممە، دەمم بە لغاو دەبەستم.» 1
For the Chief Musician. For Jeduthun. A Psalm by David. I said, “I will watch my ways, so that I don’t sin with my tongue. I will keep my mouth with a bridle while the wicked is before me.”
بەڵام کاتێک کپ و بێدەنگ بووم، تەنانەت شتی چاکیشم نەدەگوت، ئازارم زیاد بوو. 2
I was mute with silence. I held my peace, even from good. My sorrow was stirred.
دڵم لە ناخمەوە قوڵپی دەدا، هەروەها کە نوقومی بیرکردنەوە دەبووم، گڕم دەگرت، ئەوسا بە زمانم هاتمە قسەکردن: 3
My heart was hot within me. While I meditated, the fire burned. I spoke with my tongue:
«ئەی یەزدان، کۆتایی ژیانی خۆم پیشان بدە، هەروەها ڕۆژەکانی ژیانم چەندە، بۆ ئەوەی بزانم من چ فەوتاوێکم. 4
“Yahweh, show me my end, what is the measure of my days. Let me know how frail I am.
بەڕاستی ڕۆژگاری منت کردووە بە بستێک، تەمەنم لەبەرچاوت وەک هیچە. ژیانی هەر مرۆڤێک تەنها هەناسەیەکە. 5
Behold, you have made my days hand widths. My lifetime is as nothing before you. Surely every man stands as a breath.” (Selah)
«بەڕاستی مرۆڤ وەک سێبەر دێت و دەچێت، ڕەنج دەدات، بەڵام بێگومان بێهوودەیە، سامان کۆدەکاتەوە، نازانێت دوای خۆی بۆ کێ دەبێت. 6
“Surely every man walks like a shadow. Surely they busy themselves in vain. He heaps up, and doesn’t know who shall gather.
«ئێستاش ئەی پەروەردگار، من چاوەڕێی چی بکەم؟ هیوای من بە تۆیە. 7
Now, Lord, what do I wait for? My hope is in you.
لە هەموو سەرپێچییەکانم ڕزگارم بکە، مەمکە بە گاڵتەجاڕی گێلەکان. 8
Deliver me from all my transgressions. Don’t make me the reproach of the foolish.
بێدەنگ بووم، دەمم ناکەمەوە، چونکە تۆ ئەوەی کە ئەمەت کردووە. 9
I was mute. I didn’t open my mouth, because you did it.
بەڵای خۆت لەسەر من لابدە، بە زەبرەکانی دەستی تۆ فەوتام. 10
Remove your scourge away from me. I am overcome by the blow of your hand.
مرۆڤ بە سەرزەنشتکردنی لەبەر گوناهەکانی تەمبێ دەکەیت، وەک مۆرانە سامانی ئەو لەناودەبەیت، هەر مرۆڤێک تەنها هەناسەیەکە. 11
When you rebuke and correct man for iniquity, you consume his wealth like a moth. Surely every man is but a breath.” (Selah)
«ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە، گوێ لە هاوارم بگرە، لە ئاست گریانم گوێت دامەخە، چونکە لەلای تۆ وەک نامۆیەکم، میوانم وەک هەموو باوباپیرانم. 12
“Hear my prayer, Yahweh, and give ear to my cry. Don’t be silent at my tears. For I am a stranger with you, a foreigner, as all my fathers were.
ڕووی گرژت لە من وەرگێڕە، هەتا شادمان ببمەوە، پێش ئەوەی بڕۆم و نەمێنم.» 13
Oh spare me, that I may recover strength, before I go away and exist no more.”

< زەبوورەکان 39 >