< زەبوورەکان 38 >
زەبوورێکی داود، بۆ یادکردنەوە. ئەی یەزدان، بە تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە، بە ڕقی خۆت تەمبێم مەکە. | 1 |
Drottinn, ekki refsa mér, þótt þú sért reiður.
تیرەکانت منیان پێکا، دەستت منی خستە خوارەوە. | 2 |
Örvar þínar standa í mér og hönd þín liggur þungt á mér.
بەهۆی تووڕەیی تۆوە تەندروستی لە لەشمدا نەماوە، بەهۆی گوناهمەوە ساغی لە ئێسقانەکانمدا نەماوە. | 3 |
Vegna reiði þinnar er ég sjúkur maður, heilsa mín er farin vegna synda minna.
تاوانەکانم بەسەر سەرم کەوتوون، وەک بارێکی گران کە توانام نییە هەڵیبگرم. | 4 |
Syndir mínar líkjast flóði sem færir mig í kaf, eins og byrði sem ég kikna undan.
برینەکانم بۆگەن بوون و چڵکیان کردووە، بەهۆی گێلایەتی خۆم. | 5 |
Ólykt leggur af sárum mínum – það er drep í þeim.
پشتم چەماوەتەوە و کووڕ بوومەتەوە، بە درێژایی ڕۆژ ماتەم دەگێڕم. | 6 |
Ég er ráðþrota vegna synda minna. Ég ráfa um í angist liðlangan daginn.
کەلەکەم پڕ بووە لە ژانێکی سووتێنەر، تەندروستی لە لەشمدا نەماوە. | 7 |
Lendar mínar brenna af sviða og líkami minn er helsjúkur.
بە تەواوی تێکشکاوم و بێهێز بووم، لەبەر نەهامەتی دڵم هەر دەناڵێنم. | 8 |
Máttur minn er þrotinn og ég er örvæntingu nær.
ئەی پەروەردگار، هەموو ئارەزووەکانم لەپێش چاوتە، ئاخ هەڵکێشانم لە تۆ شاردراوە نییە. | 9 |
Drottinn, ég þrái bót á meini mínu! Þú heyrir kvein mín og andvörp.
دڵەکوتێمە و هێزم لەبەر بڕاوە، تەنانەت ڕووناکیش لە چاوانم بڕاوە. | 10 |
Hjartað hamast í brjósti mér, kraftar mínir búnir og sjónin dvín.
لەبەر برینەکانم دۆست و برادەرەکانم خۆیان لێم دەپارێزن، خزمانم لێم دوور دەکەونەوە. | 11 |
Ástvinir mínir og góðir grannar forðast sjúkdóm minn og böl og frændur mínir eru á bak og burt.
ئەوانەی بەدوای ژیانی منەوەن تەڵە دەنێنەوە، ئەوانەی دەیانەوێت ئازارم بدەن باسی تێکشکانم دەکەن، بە درێژایی ڕۆژ بیر لە فرتوفێڵ دەکەنەوە. | 12 |
Óvinir mínir sæta færis að drepa mig. Liðlangan daginn sitja þeir á svikráðum, brugga mér banaráð.
بەڵام من وەک کەڕ وام، گوێم لێ نابێت، وەک لاڵ وام، ناتوانم دەمم بکەمەوە. | 13 |
En illráð þeirra verka ekki á mig!
وەک کەسێکم لێ هاتووە کە نابیستێت، هیچ بەهانەیەکیشی لە دەمی نەبێت. | 14 |
Ég virði þá ekki viðlits. Áform þeirra rætast ekki,
ئەی یەزدان، چاوەڕێی تۆ دەکەم، ئەی خودای پەروەردگارم، تۆ وەڵام دەدەیتەوە، | 15 |
því að ég vona á þig, Drottinn, Guð minn. Kom þú og vernda mig.
چونکە گوتم: «مەهێڵە پێم دڵخۆش بن، یان کاتێک پێم دەخلیسکێت خۆیان بە گەورە بزانن لە سەرم.» | 16 |
Þaggaðu niður í þeim sem hlæja að óförum mínum.
خەریکە دەکەوم، هەمیشە ئازارەکانم لەگەڵمە. | 17 |
Ég er að falli kominn og angist mín er enn hin sama.
دان بە تاوانی خۆمدا دەنێم، بە گوناهی خۆم خەمبار دەبم. | 18 |
Ég játa syndir mínar og iðrast þess sem ég hef gert.
دوژمن چالاک و بەهێزن، ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە زۆرن. | 19 |
En ofsóknum óvina minna linnir ekki og heift þeirra minnkar ekki. Þeir hata mig án ástæðu.
ئەوانەی بەرامبەری چاکە خراپەم دەدەنەوە، دژایەتیم دەکەن، چونکە دوای چاکە کەوتووم. | 20 |
Þeir launa mér gott með illu, hata mig fyrir góðverk mín.
ئەی یەزدان، پشتگوێم مەخە، ئەی خودای من، لێم دوور مەکەوە. | 21 |
Yfirgefðu mig ekki, Drottinn. Vík ekki frá mér!
ئەی پەروەردگاری ڕزگارکەرم، خێرا بگە فریام. | 22 |
Komdu skjótt og hjálpaðu mér, þú frelsari minn!