< زەبوورەکان 37 >

زەبوورێکی داود. بەهۆی خراپەکاران مەراق مەخۆ، بەغیلی بە بەدکاران مەبە، 1
[A Psalm] of David. Fret not yourself because of evil-doers, neither be envious of them that do iniquity.
چونکە وەک گیان، زوو وشک دەبن، وەک گژوگیای سەوز زوو سیس دەبن. 2
For they shall soon be withered as the grass, and shall soon fall away as the green herbs.
پشت بە یەزدان ببەستە و چاکە بکە، لەسەر خاکەکە نیشتەجێ بە و چاودێری دڵسۆزی بکە. 3
Hope in the Lord, and do good; and dwell on the land, and you shall be fed with the wealth of it.
خۆشی لە یەزدان ببینە، داواکارییەکانی دڵت پێدەبەخشێت. 4
Delight [yourself] in the Lord; and he shall grant you the requests of your heart.
ڕێگای خۆت بە یەزدان بسپێرە و متمانەی پێ بکە و ئەو ئاوا دەکات: 5
Disclose your way to the Lord, and hope in him; and he shall bring [it] to pass.
ڕاستودروستیت وەک ڕووناکی دەردەخات، بێتاوانییەکەت وەک خۆری نیوەڕۆ. 6
And he shall bring forth your righteousness as the light, and your judgment as the noon-day.
لەبەردەم یەزدان بێدەنگ بە و بە ئارامییەوە چاوەڕێی بکە، کاتێک ئەوانە لە ڕێگاکانیان سەردەکەون، کاتێک فرتوفێڵەکانیان جێبەجێ دەکەن، مەراق مەخۆ. 7
Submit yourself to the Lord, and supplicate him: fret not yourself because of him that prospers in his way, at the man that does unlawful deeds.
لە تووڕەیی هێوربەوە و خۆت لە قین لابدە. مەراق مەخۆ، دەنا بەرەو خراپەت دەبات. 8
ease from anger, and forsake wrath: fret not yourself so as to do evil.
بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە، بەڵام ئەوانەی ئومێدیان بە یەزدانە، دەبنە میراتگری خاکەکە. 9
For evil-doers shall be destroyed: but they that wait on the Lord, they shall inherit the land.
پاش ماوەیەکی کەم بەدکار نامێنێت، دەڕوانیتە شوێنەکەی، لەوێ نەماوە. 10
And yet a little while, and the sinner shall not be, and you shall seek for his place, and shall not find [it].
بەڵام بێفیزەکان دەبن بە میراتگری خاکەکە و خۆشی لە زۆری ئاشتی دەبینن. 11
But the meek shall inherit the earth; and shall delight [themselves] in the abundance of peace.
خراپەکار پیلان لە دژی کەسی ڕاستودروست دادەڕێژێت و ددانی لێ جیڕدەکاتەوە، 12
The sinner will watch for the righteous, and gnash his teeth upon him.
بەڵام پەروەردگار پێی پێدەکەنێت، چونکە دەزانێت ڕۆژی دێت. 13
But the Lord shall laugh at him: for he foresees that his day will come.
بەدکاران شمشێر هەڵدەکێشن و کەوانەکانیان دەچەمێننەوە، بۆ ئەوەی هەژار و نەدارەکان بپێکن، بۆ سەربڕینی ئەوانەی ڕێگایان ڕاستە. 14
Sinners have drawn their swords, they have bent their bow, to cast down the poor and needy one, [and] to kill the upright in heart.
بەڵام شمشێرەکانیان دەچێتە ناو دڵی خۆیان، کەوانەکانیان تێکدەشکێت. 15
Let their sword enter into their [own] heart, and their bows be broken.
ئەو کەمەی کە کەسی ڕاستودروست هەیەتی، لە سامانی گەلێک بەدکاران باشترە، 16
A little is better to the righteous than abundant wealth of sinners.
چونکە بەدکارەکان بازوویان دەشکێت، بەڵام یەزدان پشتی ڕاستودروستان دەگرێت. 17
For the arms of sinners shall be broken; but the Lord supports the righteous.
یەزدان تەمەنی ئەوانە دەزانێت کە بێ کەموکوڕین، هەتاهەتایە میراتیان دەمێنێت. 18
The Lord knows the ways of the perfect; and their inheritance shall be for ever.
لە ڕۆژگاری بەڵا شەرمەزار نابن، لە ڕۆژگاری قاتوقڕیدا تێر دەبن. 19
They shall not be ashamed in an evil time; and in days of famine they shall be satisfied.
بەڵام بەدکاران دەفەوتێن، دوژمنەکانی یەزدانیش وەک گوڵی کێوی لەناودەچن، وەک دووکەڵ لەناودەچن. 20
For the sinners shall perish; and the enemies of the Lord at the moment of their being honored and exalted have utterly vanished like smoke.
بەدکاران قەرز دەکەن و پێیان نادرێتەوە، بەڵام ڕاستودروستەکان بە دڵفراوانییەوە دەبەخشن. 21
The sinner borrows, and will not pay again: but the righteous has compassion, and gives.
ئەوانەی یەزدان بەرەکەتداری کردوون دەبن بە میراتگری خاکەکە، بەڵام ئەوانەی بەر نەفرەتی کەوتوون دوایان دەبڕدرێتەوە. 22
For they that bless him shall inherit the earth; and they that curse him shall be utterly destroyed.
یەزدان هەنگاوەکانی مرۆڤ دەچەسپێنێ، بە ڕێگاکەی دڵخۆش دەبێ. 23
The steps of a man are rightly ordered by the Lord: and he will take pleasure in his way.
ئەگەر پێی بخزێت، ناکەوێت، چونکە یەزدان بە دەستی خۆی پشتی دەگرێت. 24
When he falls, he shall not be ruined: for the Lord supports his hand.
من گەنج بووم و ئێستا پیرم، هەرگیز نەمبینی ڕاستودروست وازی لێ بهێنرێت، یان منداڵەکانی سواڵی نان بکەن. 25
I was [once] young, indeed I am now old; yet I have not seen the righteous forsaken, nor his seed seeking bread.
هەردەم دڵفراوانە و قەرز دەدات، منداڵەکانیشی بەرەکەتدار دەبن. 26
He is merciful, and lends continually; and his seed shall be blessed.
لە بەدکاری لابدە و چاکە بکە، ئینجا هەتاهەتایە لە خاکەکە نیشتەجێ دەبیت، 27
Turn aside from evil, and do good; and dwell for ever.
چونکە یەزدان حەز لە دادپەروەری دەکات، واز لە خۆشەویستانی ناهێنێ. هەتاهەتایە دەپارێزرێن، بەڵام منداڵەکانی بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە. 28
For the Lord loves judgment, and will not forsake his saints; they shall be preserved for ever: the blameless shall be avenged, but the seed of the ungodly shall be utterly destroyed.
ڕاستودروستان دەبن بە میراتگری خاکەکە و هەتاهەتایە لەسەری نیشتەجێ دەبن. 29
But the righteous shall inherit the earth, and dwell upon it for ever.
دەمی پیاوچاک بە دانایی دەدوێت، زمانیشی باسی دادپەروەری دەکات. 30
The mouth of the righteous will meditate wisdom, and his tongue will speak of judgment.
فێرکردنی خودای خۆی لەناو دڵیەتی، بۆیە پێی ناخلیسکێت. 31
The law of his God is in his heart; and his steps shall not slide.
بەدکار خۆی مات دەکات بۆ ڕاستودروست، هەوڵدەدات بیکوژێت، 32
The sinner watches the righteous, and seeks to kill him.
بەڵام یەزدان لەبەردەستی بەجێی ناهێڵێت، ناهێڵێ لە دادگاش تاوانبار بکرێت. 33
But the Lord will not leave him in his hands, nor by any means condemn him when he is judged.
چاوەڕێی یەزدان بکە و ڕێگای ئەو بگرە. ئەویش بەرزت دەکاتەوە و دەتکات بە میراتگری خاکەکە، کاتێک بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە، دەیانبینیت. 34
Wait on the Lord, and keep his way, and he shall exalt you to inherit the land: when the wicked are destroyed, you shall see [it].
بەدکارم دی بێ ویژدان بوو، وەک دار ئورزێکی سەوز لە خاکێکی بەپیت گەشەی دەکرد، 35
I saw the ungodly very highly exalting himself, and lifting himself up like the cedars of Libanus.
بەڵام زوو تێپەڕی و نەما، هەرچەند بۆی گەڕام بەڵام دیار نەبوو. 36
Yet I passed by, and behold! he was not: and I sought him, but his place was not found.
بڕوانە مرۆڤی بێ کەموکوڕی، سەیری مرۆڤی ڕاست بکە، مرۆڤی ئاشتیخواز دواڕۆژی هەیە. 37
Maintain innocence, and behold uprightness: for there is a remnant to the peaceful man.
بەڵام هەموو یاخیبووەکان لەناودەچن، دواڕۆژی بەدکاران دەبڕدرێتەوە. 38
But the transgressors shall be utterly destroyed together: the remnants of the ungodly shall be utterly destroyed.
ڕزگاریی ڕاستودروستان لەلایەن یەزدانەوە دێت، ئەو قەڵای ئەوانە لە کاتی تەنگانە. 39
But the salvation of the righteous is of the Lord; and he is their defender in the time of affliction.
یەزدان یارمەتییان دەدات و دەربازیان دەکات، لە بەدکاران دەربازیان دەکات و ڕزگاریان دەکات، چونکە پەنا بۆ ئەو دەبەن. 40
And the Lord shall help them, and deliver them: and he shall rescue them from sinners, and save them, because they have hoped in him.

< زەبوورەکان 37 >