< زەبوورەکان 37 >
زەبوورێکی داود. بەهۆی خراپەکاران مەراق مەخۆ، بەغیلی بە بەدکاران مەبە، | 1 |
A Psalm of David. Fret not thyself because of evil-doers, neither be thou envious against them that work unrighteousness.
چونکە وەک گیان، زوو وشک دەبن، وەک گژوگیای سەوز زوو سیس دەبن. | 2 |
For they shall soon wither like the grass, and fade as the green herb.
پشت بە یەزدان ببەستە و چاکە بکە، لەسەر خاکەکە نیشتەجێ بە و چاودێری دڵسۆزی بکە. | 3 |
Trust in the LORD, and do good; dwell in the land, and cherish faithfulness.
خۆشی لە یەزدان ببینە، داواکارییەکانی دڵت پێدەبەخشێت. | 4 |
So shalt thou delight thyself in the LORD; and He shall give thee the petitions of thy heart.
ڕێگای خۆت بە یەزدان بسپێرە و متمانەی پێ بکە و ئەو ئاوا دەکات: | 5 |
Commit thy way unto the LORD; trust also in Him, and He will bring it to pass.
ڕاستودروستیت وەک ڕووناکی دەردەخات، بێتاوانییەکەت وەک خۆری نیوەڕۆ. | 6 |
And He will make thy righteousness to go forth as the light, and thy right as the noonday.
لەبەردەم یەزدان بێدەنگ بە و بە ئارامییەوە چاوەڕێی بکە، کاتێک ئەوانە لە ڕێگاکانیان سەردەکەون، کاتێک فرتوفێڵەکانیان جێبەجێ دەکەن، مەراق مەخۆ. | 7 |
Resign thyself unto the LORD, and wait patiently for Him; fret not thyself because of him who prospereth in his way, because of the man who bringeth wicked devices to pass.
لە تووڕەیی هێوربەوە و خۆت لە قین لابدە. مەراق مەخۆ، دەنا بەرەو خراپەت دەبات. | 8 |
Cease from anger, and forsake wrath; fret not thyself, it tendeth only to evil-doing.
بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە، بەڵام ئەوانەی ئومێدیان بە یەزدانە، دەبنە میراتگری خاکەکە. | 9 |
For evil-doers shall be cut off; but those that wait for the LORD, they shall inherit the land.
پاش ماوەیەکی کەم بەدکار نامێنێت، دەڕوانیتە شوێنەکەی، لەوێ نەماوە. | 10 |
And yet a little while, and the wicked is no more; yea, thou shalt look well at his place, and he is not.
بەڵام بێفیزەکان دەبن بە میراتگری خاکەکە و خۆشی لە زۆری ئاشتی دەبینن. | 11 |
But the humble shall inherit the land, and delight themselves in the abundance of peace.
خراپەکار پیلان لە دژی کەسی ڕاستودروست دادەڕێژێت و ددانی لێ جیڕدەکاتەوە، | 12 |
The wicked plotteth against the righteous, and gnasheth at him with his teeth.
بەڵام پەروەردگار پێی پێدەکەنێت، چونکە دەزانێت ڕۆژی دێت. | 13 |
The Lord doth laugh at him; for He seeth that his day is coming.
بەدکاران شمشێر هەڵدەکێشن و کەوانەکانیان دەچەمێننەوە، بۆ ئەوەی هەژار و نەدارەکان بپێکن، بۆ سەربڕینی ئەوانەی ڕێگایان ڕاستە. | 14 |
The wicked have drawn out the sword, and have bent their bow; to cast down the poor and needy, to slay such as are upright in the way;
بەڵام شمشێرەکانیان دەچێتە ناو دڵی خۆیان، کەوانەکانیان تێکدەشکێت. | 15 |
Their sword shall enter into their own heart, and their bows shall be broken.
ئەو کەمەی کە کەسی ڕاستودروست هەیەتی، لە سامانی گەلێک بەدکاران باشترە، | 16 |
Better is a little that the righteous hath than the abundance of many wicked.
چونکە بەدکارەکان بازوویان دەشکێت، بەڵام یەزدان پشتی ڕاستودروستان دەگرێت. | 17 |
For the arms of the wicked shall be broken; but the LORD upholdeth the righteous.
یەزدان تەمەنی ئەوانە دەزانێت کە بێ کەموکوڕین، هەتاهەتایە میراتیان دەمێنێت. | 18 |
The LORD knoweth the days of them that are wholehearted; and their inheritance shall be for ever.
لە ڕۆژگاری بەڵا شەرمەزار نابن، لە ڕۆژگاری قاتوقڕیدا تێر دەبن. | 19 |
They shall not be ashamed in the time of evil; and in the days of famine they shall be satisfied.
بەڵام بەدکاران دەفەوتێن، دوژمنەکانی یەزدانیش وەک گوڵی کێوی لەناودەچن، وەک دووکەڵ لەناودەچن. | 20 |
For the wicked shall perish, and the enemies of the LORD shall be as the fat of lambs — they shall pass away in smoke, they shall pass away.
بەدکاران قەرز دەکەن و پێیان نادرێتەوە، بەڵام ڕاستودروستەکان بە دڵفراوانییەوە دەبەخشن. | 21 |
The wicked borroweth, and payeth not; but the righteous dealeth graciously, and giveth.
ئەوانەی یەزدان بەرەکەتداری کردوون دەبن بە میراتگری خاکەکە، بەڵام ئەوانەی بەر نەفرەتی کەوتوون دوایان دەبڕدرێتەوە. | 22 |
For such as are blessed of Him shall inherit the land; and they that are cursed of Him shall be cut off.
یەزدان هەنگاوەکانی مرۆڤ دەچەسپێنێ، بە ڕێگاکەی دڵخۆش دەبێ. | 23 |
It is of the LORD that a man's goings are established; and He delighted in his way.
ئەگەر پێی بخزێت، ناکەوێت، چونکە یەزدان بە دەستی خۆی پشتی دەگرێت. | 24 |
Though he fall, he shall not be utterly cast down; for the LORD upholdeth his hand.
من گەنج بووم و ئێستا پیرم، هەرگیز نەمبینی ڕاستودروست وازی لێ بهێنرێت، یان منداڵەکانی سواڵی نان بکەن. | 25 |
I have been young, and now am old; yet have I not seen the righteous forsaken, nor his seed begging bread.
هەردەم دڵفراوانە و قەرز دەدات، منداڵەکانیشی بەرەکەتدار دەبن. | 26 |
All the day long he dealeth graciously, and lendeth; and his seed is blessed.
لە بەدکاری لابدە و چاکە بکە، ئینجا هەتاهەتایە لە خاکەکە نیشتەجێ دەبیت، | 27 |
Depart from evil, and do good; and dwell for evermore.
چونکە یەزدان حەز لە دادپەروەری دەکات، واز لە خۆشەویستانی ناهێنێ. هەتاهەتایە دەپارێزرێن، بەڵام منداڵەکانی بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە. | 28 |
For the LORD loveth justice, and forsaketh not His saints; they are preserved for ever; but the seed of the wicked shall be cut off.
ڕاستودروستان دەبن بە میراتگری خاکەکە و هەتاهەتایە لەسەری نیشتەجێ دەبن. | 29 |
The righteous shall inherit the land, and dwell therein for ever.
دەمی پیاوچاک بە دانایی دەدوێت، زمانیشی باسی دادپەروەری دەکات. | 30 |
The mouth of the righteous uttereth wisdom, and his tongue speaketh justice.
فێرکردنی خودای خۆی لەناو دڵیەتی، بۆیە پێی ناخلیسکێت. | 31 |
The law of his God is in his heart; none of his steps slide.
بەدکار خۆی مات دەکات بۆ ڕاستودروست، هەوڵدەدات بیکوژێت، | 32 |
The wicked watcheth the righteous, and seeketh to slay him.
بەڵام یەزدان لەبەردەستی بەجێی ناهێڵێت، ناهێڵێ لە دادگاش تاوانبار بکرێت. | 33 |
The LORD will not leave him in his hand, nor suffer him to be condemned when he is judged.
چاوەڕێی یەزدان بکە و ڕێگای ئەو بگرە. ئەویش بەرزت دەکاتەوە و دەتکات بە میراتگری خاکەکە، کاتێک بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە، دەیانبینیت. | 34 |
Wait for the LORD, and keep His way, and He will exalt thee to inherit the land; when the wicked are cut off, thou shalt see it.
بەدکارم دی بێ ویژدان بوو، وەک دار ئورزێکی سەوز لە خاکێکی بەپیت گەشەی دەکرد، | 35 |
I have seen the wicked in great power, and spreading himself like a leafy tree in its native soil.
بەڵام زوو تێپەڕی و نەما، هەرچەند بۆی گەڕام بەڵام دیار نەبوو. | 36 |
But one passed by, and, lo, he was not; yea, I sought him, but he could not be found.
بڕوانە مرۆڤی بێ کەموکوڕی، سەیری مرۆڤی ڕاست بکە، مرۆڤی ئاشتیخواز دواڕۆژی هەیە. | 37 |
Mark the man of integrity, and behold the upright; for there is a future for the man of peace.
بەڵام هەموو یاخیبووەکان لەناودەچن، دواڕۆژی بەدکاران دەبڕدرێتەوە. | 38 |
But transgressors shall be destroyed together; the future of the wicked shall be cut off.
ڕزگاریی ڕاستودروستان لەلایەن یەزدانەوە دێت، ئەو قەڵای ئەوانە لە کاتی تەنگانە. | 39 |
But the salvation of the righteous is of the LORD; He is their stronghold in the time of trouble.
یەزدان یارمەتییان دەدات و دەربازیان دەکات، لە بەدکاران دەربازیان دەکات و ڕزگاریان دەکات، چونکە پەنا بۆ ئەو دەبەن. | 40 |
And the LORD helpeth them, and delivereth them; He delivereth them from the wicked, and saveth them, because they have taken refuge in Him.