< زەبوورەکان 35 >
زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، ململانێی ئەوانە بکە کە ململانێم لەگەڵ دەکەن، لە دژی ئەوانە بجەنگە کە لە دژی من دەجەنگن. | 1 |
En Psalm Davids. Herre, trät med dem som med mig träta; strid emot dem som på mig strida.
سپەر بپۆشە و قەڵغان هەڵبگرە، ڕاپەڕە و بگە فریام. | 2 |
Tag sköld och spjut, och statt upp till att hjelpa mig.
ڕم ئاراستە بکە و تەور هەڵبگرە لە دژی ئەوانەی ڕاوم دەنێن. بە گیانم بڵێ: «من ڕزگاریی تۆم.» | 3 |
Drag fram glafven, och beskydda mig emot mina förföljare. Säg till mina själ: Jag är din hjelp.
با ڕیسوا و شەرمەزار بن ئەوانەی هەوڵی کوشتنم دەدەن، با بەرەو پاش ببنەوە و ڕیسوا بن ئەوانەی پیلان دادەنێن بۆ ڕاوکردنم. | 4 |
Skämme sig, och varde bespottade, alle de som efter mina själ stå; vände tillrygga, och varde till skam, de som mig ondt vilja;
با وەک کای بەر بایان لێ بێت، فریشتەی یەزدان ڕایانبماڵێت. | 5 |
Varde såsom agnar för väder, och Herrans Ängel bortdrifve dem.
با ڕێگایان تاریک و خلیسک بێت، فریشتەی یەزدان ڕاویان بنێت. | 6 |
Deras väg varde mörk och slipper; och Herrans Ängel förfölje dem.
لەبەر ئەوەی بەبێ هۆ داویان بۆ نامەوە، بەبێ هۆ چاڵیان بۆ هەڵکەندم، | 7 |
Ty de hafva utan sak ställt mig sin nät till förderf, och hafva utan skuld grafvit mine själ en grop.
با ماڵوێرانی لەناکاو بەسەریاندا بدات، با بەو داوەوە بن کە خۆیان ناویانەتەوە، با بکەونە ئەو ماڵوێرانییە. | 8 |
Han varde oförsedt öfverfallen, och hans nät, som han ställt hafver, fånge honom; och han varde deruti öfverfallen.
ئەوسا گیانم بە یەزدان شاد دەبێت، بە ڕزگارییەکەی دڵخۆش دەبێت. | 9 |
Men min själ fröjde sig af Herranom, och vare glad af hans hjelp.
هەموو ئێسقانەکانم هاوار دەکەن: «ئەی یەزدان، کێ وەک تۆیە؟ تۆ داماو دەرباز دەکەیت لە دەست ئەوانەی کە لەو بەهێزترن، هەژار و نەبوون لە دەست ئەوانەی دەیانڕووتێننەوە.» | 10 |
All min ben säge: Herre, ho är din like? du som hjelper den elända ifrå den honom för stark är, och den elända och fattiga ifrå sina röfvare.
شایەتە دڵڕەقەکان ڕاست دەبنەوە، پرسیاری شتی وا دەکەن کە ئاگام لێی نییە. | 11 |
Der träda vrång vittne fram, och de vittna öfver mig, dess jag intet skyldig är.
بەرامبەر بە چاکە خراپەم دەدەنەوە، گیانم بە بێکەسی جێدەهێڵن. | 12 |
De göra mig ondt för godt, att min själ måste vara, såsom hon intet godt gjort hade.
بەڵام کاتێک ئەوان نەخۆش دەکەوتن، جلوبەرگی گوشم دەپۆشی، بە ڕۆژووگرتن خۆمم نزم دەکردەوە. کاتێک نوێژەکانم بەبێ وەڵام دەگەڕانەوە، | 13 |
Men jag, när de kranke voro, drog en säck uppå; plågade mig med fastande, och bad träget af hjertat.
وەک ئەوەی دۆست و برام بێت، پرسەدار بووم بۆی، وەک ئەوەی بۆ دایکم بلاوێنمەوە، لە خەفەتان سەرم دانەواند بوو. | 14 |
Jag höll mig, såsom det hade varit min vän och broder. Jag gick sorgse, såsom den der sörjer om sine moder.
بەڵام کە کەوتم، ئەوان بە خۆشییەوە لە دژی من کۆبوونەوە، کەسانێک بێ ئەوەی بیانناسم هێرشیان هێنایە سەرم و بەبێ وەستان ئابڕوویان بردم. | 15 |
Men de glädja sig öfver min skada, och församla sig; de halte församla sig emot mig oförsedt; de rifva, och hålla intet upp.
وەک خوانەناسان بە خراپی گاڵتەجاڕی دەکەن، ددانیان لێ جیڕدەکردمەوە. | 16 |
Med dem, som skrymta och begabba för bukens skull, bita de sina tänder tillsamman öfver mig.
ئەی پەروەردگار، هەتا کەی تەماشا دەکەیت؟ گیانم دەرباز بکە لە دەست تێکدەرییان، ژیانم لەو بەچکە شێرانە. | 17 |
Herre, huru länge vill du se häruppå? Fräls dock mina själ ifrå deras buller, och mina ensamma ifrå de unga lejon.
لەنێو کۆڕی گەورە سوپاست دەکەم، لەنێو خەڵکێکی زۆر ستایشت دەکەم. | 18 |
Jag vill tacka dig uti den stora församlingene, och ibland mycket folk vill jag prisa dig.
مەهێڵە ئەوانە پێم شاد بن، کە بەبێ هۆ بوونەتە دوژمنم. مەهێڵە ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە، بە مەکرەوە چاو لە یەک دابگرن. | 19 |
Låt dem icke glädja sig öfver mig, som mig utan skäl fiender äro; eller begabba med ögonen, som utan skuld hata mig.
ئەوانە قسە بۆ ئاشتی ناکەن، بەڵکو درۆ دادەڕێژن لە دژی ئەوانەی بە ئارامی دەژین لەسەر زەوی. | 20 |
Ty de akta göra skada, och söka falska saker emot de stilla i landena;
دەمیان لێم دەکەنەوە و دەڵێن: «ئەها! بە چاوی خۆمان بینیمان.» | 21 |
Och gapa med sin mun vidt upp emot mig, och säga: Så, så, det se vi gerna.
ئەی یەزدان، تۆ ئەمەت بینی، بێدەنگ مەبە. ئەی پەروەردگار، لێم دوور مەبە. | 22 |
Herre, du ser det, tig icke. Herre, var icke långt borto ifrå mig.
هەستە و ڕاپەڕە بۆ دادم، ئەی خودا و گەورەی من، بۆ مافم. | 23 |
Uppväck dig, och vaka upp till min rätt, och till mina sak, min Gud och Herre.
ئەی یەزدان، خودای من، بەپێی ڕاستودروستی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە، مەهێڵە ئەوانە پێم شاد بن. | 24 |
Herre, min Gud, döm mig efter dina rättfärdighet, att de icke skola glädja sig öfver mig.
مەهێڵە لە دڵی خۆیان بڵێن: «ئەمە مرازی ئێمەیە!» یان بڵێن: «هەڵمانلووشی.» | 25 |
Låt dem icke säga i sin hjerta: Så, så, det ville vi. Låt dem icke säga: Vi hafve uppsvulgit honom.
با هەموو ئەوانەی بە گرفتی من شاد دەبن، تووشی شەرمەزاری و گومڕایی بن. با هەموو ئەوانەی پۆز بەسەر مندا لێدەدەن، بەرگی شەرمەزاری و ڕیسوایی بپۆشن. | 26 |
Skämme sig, och till blygd varde, alle de som glädja sig öfver min ofärd. Varde med blygd och skam iklädde de som berömma sig emot mig.
با ئەوانەی بە بێتاوانکردنی من دڵخۆشن، گۆرانی خۆشی و شادی بڵێن. با هەمیشە بڵێن: «یەزدان پایەبەرز بێت، کە دڵخۆش دەبێت بە ئاشتی خزمەتکارەکەی.» | 27 |
Berömme och glädje sig de som mig unna, att jag behåller rätt; och alltid säge: Lofvad vare Herren högeliga, den sinom tjenare godt vill.
زمانم باسی ڕاستودروستی تۆ دەکات و بە درێژایی ڕۆژ ستایشت دەکات. | 28 |
Och min tunga skall tala om dine rättfärdighet, och prisa dig dagliga.