< زەبوورەکان 35 >

زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، ململانێی ئەوانە بکە کە ململانێم لەگەڵ دەکەن، لە دژی ئەوانە بجەنگە کە لە دژی من دەجەنگن. 1
[By David.] Contend, Jehovah, with those who contend with me. Fight against those who fight against me.
سپەر بپۆشە و قەڵغان هەڵبگرە، ڕاپەڕە و بگە فریام. 2
Take hold of shield and buckler, and stand up for my help.
ڕم ئاراستە بکە و تەور هەڵبگرە لە دژی ئەوانەی ڕاوم دەنێن. بە گیانم بڵێ: «من ڕزگاریی تۆم.» 3
Brandish the spear and block those who pursue me. Tell my soul, "I am your salvation."
با ڕیسوا و شەرمەزار بن ئەوانەی هەوڵی کوشتنم دەدەن، با بەرەو پاش ببنەوە و ڕیسوا بن ئەوانەی پیلان دادەنێن بۆ ڕاوکردنم. 4
Let those who seek after my soul be disappointed and brought to dishonor. Let those who plot my ruin be turned back and confounded.
با وەک کای بەر بایان لێ بێت، فریشتەی یەزدان ڕایانبماڵێت. 5
Let them be as chaff before the wind, Jehovah's angel driving them on.
با ڕێگایان تاریک و خلیسک بێت، فریشتەی یەزدان ڕاویان بنێت. 6
Let their way be dark and slippery, Jehovah's angel pursuing them.
لەبەر ئەوەی بەبێ هۆ داویان بۆ نامەوە، بەبێ هۆ چاڵیان بۆ هەڵکەندم، 7
For without cause they have hidden their net in a pit for me. Without cause they have dug a pit for my soul.
با ماڵوێرانی لەناکاو بەسەریاندا بدات، با بەو داوەوە بن کە خۆیان ناویانەتەوە، با بکەونە ئەو ماڵوێرانییە. 8
Let destruction come on him unawares. Let his net that he has hidden catch himself. Let him fall into that destruction.
ئەوسا گیانم بە یەزدان شاد دەبێت، بە ڕزگارییەکەی دڵخۆش دەبێت. 9
My soul shall be joyful in Jehovah. It shall rejoice in his salvation.
هەموو ئێسقانەکانم هاوار دەکەن: «ئەی یەزدان، کێ وەک تۆیە؟ تۆ داماو دەرباز دەکەیت لە دەست ئەوانەی کە لەو بەهێزترن، هەژار و نەبوون لە دەست ئەوانەی دەیانڕووتێننەوە.» 10
All my bones shall say, "Jehovah, who is like you, who delivers the poor from him who is too strong for him; yes, the poor and the needy from him who robs him?"
شایەتە دڵڕەقەکان ڕاست دەبنەوە، پرسیاری شتی وا دەکەن کە ئاگام لێی نییە. 11
Unrighteous witnesses rise up. They ask me about things that I do not know about.
بەرامبەر بە چاکە خراپەم دەدەنەوە، گیانم بە بێکەسی جێدەهێڵن. 12
They reward me evil for good, to the bereaving of my soul.
بەڵام کاتێک ئەوان نەخۆش دەکەوتن، جلوبەرگی گوشم دەپۆشی، بە ڕۆژووگرتن خۆمم نزم دەکردەوە. کاتێک نوێژەکانم بەبێ وەڵام دەگەڕانەوە، 13
But as for me, when they were sick, my clothing was sackcloth. I afflicted my soul with fasting; and my prayer returned into my own bosom.
وەک ئەوەی دۆست و برام بێت، پرسەدار بووم بۆی، وەک ئەوەی بۆ دایکم بلاوێنمەوە، لە خەفەتان سەرم دانەواند بوو. 14
I behaved myself as though it had been my friend or my brother. I bowed down mourning, as one who mourns his mother.
بەڵام کە کەوتم، ئەوان بە خۆشییەوە لە دژی من کۆبوونەوە، کەسانێک بێ ئەوەی بیانناسم هێرشیان هێنایە سەرم و بەبێ وەستان ئابڕوویان بردم. 15
But in my adversity, they rejoiced, and gathered themselves together. The attackers gathered themselves together against me, and I did not know it. They tore at me, and did not cease.
وەک خوانەناسان بە خراپی گاڵتەجاڕی دەکەن، ددانیان لێ جیڕدەکردمەوە. 16
When I tripped, they mocked me relentlessly; they gnashed their teeth at me.
ئەی پەروەردگار، هەتا کەی تەماشا دەکەیت؟ گیانم دەرباز بکە لە دەست تێکدەرییان، ژیانم لەو بەچکە شێرانە. 17
Jehovah, how long will you look on? Rescue my soul from their destruction, my precious life from the lions.
لەنێو کۆڕی گەورە سوپاست دەکەم، لەنێو خەڵکێکی زۆر ستایشت دەکەم. 18
I will give you thanks in the great assembly. I will praise you among many people.
مەهێڵە ئەوانە پێم شاد بن، کە بەبێ هۆ بوونەتە دوژمنم. مەهێڵە ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە، بە مەکرەوە چاو لە یەک دابگرن. 19
Do not let those who are my enemies wrongfully rejoice over me; neither let those who hate me without a cause and wink their eyes.
ئەوانە قسە بۆ ئاشتی ناکەن، بەڵکو درۆ دادەڕێژن لە دژی ئەوانەی بە ئارامی دەژین لەسەر زەوی. 20
For they do not speak peace, but they devise deceitful words against those who are quiet in the land.
دەمیان لێم دەکەنەوە و دەڵێن: «ئەها! بە چاوی خۆمان بینیمان.» 21
Yes, they opened their mouth wide against me. They said, "Aha. Aha. Our eye has seen it."
ئەی یەزدان، تۆ ئەمەت بینی، بێدەنگ مەبە. ئەی پەروەردگار، لێم دوور مەبە. 22
You have seen it, Jehovah. Do not keep silent. Jehovah, do not be far from me.
هەستە و ڕاپەڕە بۆ دادم، ئەی خودا و گەورەی من، بۆ مافم. 23
Wake up. Rise up to defend me, my God. My Lord, contend for me.
ئەی یەزدان، خودای من، بەپێی ڕاستودروستی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە، مەهێڵە ئەوانە پێم شاد بن. 24
Vindicate me, Jehovah my God, according to your righteousness. Do not let them gloat over me.
مەهێڵە لە دڵی خۆیان بڵێن: «ئەمە مرازی ئێمەیە!» یان بڵێن: «هەڵمانلووشی.» 25
Do not let them say in their heart, "Aha. Aha. Our desire." Do not let them say, "We have swallowed him up."
با هەموو ئەوانەی بە گرفتی من شاد دەبن، تووشی شەرمەزاری و گومڕایی بن. با هەموو ئەوانەی پۆز بەسەر مندا لێدەدەن، بەرگی شەرمەزاری و ڕیسوایی بپۆشن. 26
Let them be put to shame and confounded together who rejoice at my calamity. Let them be clothed with shame and dishonor who magnify themselves against me.
با ئەوانەی بە بێتاوانکردنی من دڵخۆشن، گۆرانی خۆشی و شادی بڵێن. با هەمیشە بڵێن: «یەزدان پایەبەرز بێت، کە دڵخۆش دەبێت بە ئاشتی خزمەتکارەکەی.» 27
Let them shout for joy and be glad, who favor my righteous cause. And let them say continually, "Jehovah be magnified, who delights in the peace of his servant."
زمانم باسی ڕاستودروستی تۆ دەکات و بە درێژایی ڕۆژ ستایشت دەکات. 28
My tongue shall talk about your righteousness and about your praise all day long.

< زەبوورەکان 35 >