< زەبوورەکان 34 >
زەبوورێکی داود، کاتێک لەبەردەم ئەبیمەلەخ خۆی کردە شێت، ئەویش دەریکرد و داود ڕۆیشت. هەموو کاتێک ستایشی یەزدان دەکەم، هەمیشە ستایشی ئەو لەسەر لێوەکانمە. | 1 |
ダビデ、アビメレクのまへにて狂へる状をなし逐れていでさりしときに作れるうた われつねにヱホバを祝ひまつらんその頌詞はわが口にたえじ
گیانم شانازی بە یەزدانەوە دەکات، با ستەملێکراوان گوێیان لێ بێت و شاد بن. | 2 |
わがたましひはヱホバによりて誇らん 謙だるものは之をききてよろこばん
با پێکەوە یەزدان بە گەورە بزانین، با بەیەکەوە ناوی بەرز بکەینەوە. | 3 |
われとともにヱホバを崇めよ われらともにその名をあげたたへん
ڕووم لە یەزدان کرد، یەزدان بە دەنگمەوە هات، لە هەموو ترسەکانم فریام کەوت. | 4 |
われヱホバを尋ねたればヱホバわれにこたへ我をもろもろの畏懼よりたすけいだしたまへり
ئەوانەی پشت بە یەزدان دەبەستن، دەدرەوشێنەوە، ڕوویان هەرگیز شەرمەزاری پێوە نابێت. | 5 |
かれらヱホバを仰ぎのぞみて光をかうぶれり かれらの面ははぢあからむことなし
ئەم پیاوە ستەملێکراوە هاواری بۆ کرد، یەزدان گوێی لێ بوو، لە هەموو گرفتەکانی ڕزگاری کرد. | 6 |
この苦しむもの叫びたればヱホバこれをきき そのすべての患難よりすくひいだしたまへり
فریشتەی یەزدان دەوری ئەو کەسانە دەگرێت کە لێی دەترسن، دەربازیان دەکات. | 7 |
ヱホバの使者はヱホバをおそるる者のまはりに営をつらねてこれを援く
تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پەنای بۆ دەبات. | 8 |
なんぢらヱホバの恩恵ふかきを嘗ひしれ ヱホバによりたのむ者はさいはひなり
لە یەزدان بترسن ئەی گەلە پیرۆزەکەی، چونکە ئەوانەی لێی دەترسن پێویستیان بە هیچ نابێت. | 9 |
ヱホバの聖徒よヱホバを畏れよヱホバをおそるるものには乏しきことなければなり
ڕەنگە شێرەکان تووشی برسیێتی و لاوازی بن، بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن پێویستیان بە شتی چاک نابێت. | 10 |
わかき獅はともしくして饑ることあり されどヱホバをたづぬるものは嘉物にかくることあらじ
کوڕینە، وەرن گوێ لە من بگرن، فێری لەخواترسیتان دەکەم. | 11 |
子よきたりて我にきけ われヱホバを畏るべきことを汝等にをしへん
چ کەسێکە ژیانی خۆشدەوێت و ئارەزوو دەکات زۆر ڕۆژگاری خۆش ببینێت؟ | 12 |
福祉をみんがために生命をしたひ存へんことをこのむ者はたれぞや
زمانت لە خراپە بپارێزە و لێوەکانت لە فێڵبازی. | 13 |
なんぢの舌をおさへて惡につかしめず なんぢの口唇をおさへて虚偽をいはざらしめよ
لە خراپە دوور بە و چاکە بکە، بەدوای ئاشتیدا بگەڕێ و کۆششی بۆ بکە. | 14 |
惡をはなれて善をおこなひ和睦をもとめて切にこのことを勉めよ
چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە. | 15 |
ヱホバの目はただしきものをかへりみ その耳はかれらの号呼にかたぶく
ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە، تاکو یادەوەرییان لەسەر زەوی ببڕێتەوە. | 16 |
ヱホバの聖顔はあくをなす者にむかひてその跡を地より断滅したまふ
سەرڕاستان هاوار دەکەن و یەزدان گوێی لێیان دەبێت، لە هەموو تەنگانەکانیان دەربازیان دەکات. | 17 |
義者さけびたれぱヱホバ之をききてそのすべての患難よりたすけいだしたまへり
یەزدان لە دڵشکاوان نزیکە و ئەوانە ڕزگار دەکات کە ڕۆحیان وردوخاش بووە. | 18 |
ヱホバは心のいたみかなしめる者にちかく在してたましひの悔頽れたるものをすくひたまふ
پیاوچاک گرفتی زۆر دەبێت، بەڵام یەزدان لە هەمووی دەربازی دەکات، | 19 |
ただしきものは患難おほし されどヱホバはみなその中よりたすけいだしたまふ
هەموو ئێسکەکانی دەپارێزێت، هیچیان ناشکێنرێت. | 20 |
ヱホバはかれがすべての骨をまもりたまふ その一つだに折らるることなし
بەدکاری بەدکاران لەناو دەبات، ئەوانەی ڕقیان لە ڕاستودروستانە، تاوانبار دەکرێن. | 21 |
惡はあしきものをころさん 義人をにくむものは刑なはるべし
یەزدان گیانی خزمەتکارەکانی خۆی دەکڕێتەوە و ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر یەزدان تاوانبار ناکرێن. | 22 |
ヱホバはその僕等のたましひを贖ひたまふ ヱホバに依頼むものは一人だにつみなはるることなからん