< زەبوورەکان 34 >

زەبوورێکی داود، کاتێک لەبەردەم ئەبیمەلەخ خۆی کردە شێت، ئەویش دەریکرد و داود ڕۆیشت. هەموو کاتێک ستایشی یەزدان دەکەم، هەمیشە ستایشی ئەو لەسەر لێوەکانمە. 1
By David; when he pretended to be insane before Abimelech, who drove him away, and he departed. I will bless the LORD at all times. His praise will always be in my mouth.
گیانم شانازی بە یەزدانەوە دەکات، با ستەملێکراوان گوێیان لێ بێت و شاد بن. 2
My soul shall boast in the LORD. The humble shall hear of it and be glad.
با پێکەوە یەزدان بە گەورە بزانین، با بەیەکەوە ناوی بەرز بکەینەوە. 3
Oh magnify the LORD with me. Let’s exalt his name together.
ڕووم لە یەزدان کرد، یەزدان بە دەنگمەوە هات، لە هەموو ترسەکانم فریام کەوت. 4
I sought the LORD, and he answered me, and delivered me from all my fears.
ئەوانەی پشت بە یەزدان دەبەستن، دەدرەوشێنەوە، ڕوویان هەرگیز شەرمەزاری پێوە نابێت. 5
They looked to him, and were radiant. Their faces shall never be covered with shame.
ئەم پیاوە ستەملێکراوە هاواری بۆ کرد، یەزدان گوێی لێ بوو، لە هەموو گرفتەکانی ڕزگاری کرد. 6
This poor man cried, and the LORD heard him, and saved him out of all his troubles.
فریشتەی یەزدان دەوری ئەو کەسانە دەگرێت کە لێی دەترسن، دەربازیان دەکات. 7
The LORD’s angel encamps around those who fear him, and delivers them.
تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پەنای بۆ دەبات. 8
Oh taste and see that the LORD is good. Blessed is the man who takes refuge in him.
لە یەزدان بترسن ئەی گەلە پیرۆزەکەی، چونکە ئەوانەی لێی دەترسن پێویستیان بە هیچ نابێت. 9
Oh fear the LORD, you his saints, for there is no lack with those who fear him.
ڕەنگە شێرەکان تووشی برسیێتی و لاوازی بن، بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن پێویستیان بە شتی چاک نابێت. 10
The young lions do lack, and suffer hunger, but those who seek the LORD shall not lack any good thing.
کوڕینە، وەرن گوێ لە من بگرن، فێری لەخواترسیتان دەکەم. 11
Come, you children, listen to me. I will teach you the fear of the LORD.
چ کەسێکە ژیانی خۆشدەوێت و ئارەزوو دەکات زۆر ڕۆژگاری خۆش ببینێت؟ 12
Who is someone who desires life, and loves many days, that he may see good?
زمانت لە خراپە بپارێزە و لێوەکانت لە فێڵبازی. 13
Keep your tongue from evil, and your lips from speaking lies.
لە خراپە دوور بە و چاکە بکە، بەدوای ئاشتیدا بگەڕێ و کۆششی بۆ بکە. 14
Depart from evil, and do good. Seek peace, and pursue it.
چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە. 15
The LORD’s eyes are toward the righteous. His ears listen to their cry.
ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە، تاکو یادەوەرییان لەسەر زەوی ببڕێتەوە. 16
The LORD’s face is against those who do evil, to cut off their memory from the earth.
سەرڕاستان هاوار دەکەن و یەزدان گوێی لێیان دەبێت، لە هەموو تەنگانەکانیان دەربازیان دەکات. 17
The righteous cry, and the LORD hears, and delivers them out of all their troubles.
یەزدان لە دڵشکاوان نزیکە و ئەوانە ڕزگار دەکات کە ڕۆحیان وردوخاش بووە. 18
The LORD is near to those who have a broken heart, and saves those who have a crushed spirit.
پیاوچاک گرفتی زۆر دەبێت، بەڵام یەزدان لە هەمووی دەربازی دەکات، 19
Many are the afflictions of the righteous, but the LORD delivers him out of them all.
هەموو ئێسکەکانی دەپارێزێت، هیچیان ناشکێنرێت. 20
He protects all of his bones. Not one of them is broken.
بەدکاری بەدکاران لەناو دەبات، ئەوانەی ڕقیان لە ڕاستودروستانە، تاوانبار دەکرێن. 21
Evil shall kill the wicked. Those who hate the righteous shall be condemned.
یەزدان گیانی خزمەتکارەکانی خۆی دەکڕێتەوە و ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر یەزدان تاوانبار ناکرێن. 22
The LORD redeems the soul of his servants. None of those who take refuge in him shall be condemned.

< زەبوورەکان 34 >