< زەبوورەکان 33 >
ئەی سەرڕاستان گۆرانی شادی بۆ یەزدان بڵێن، ستایشکردن لە دڵڕاستان دەوەشێتەوە. | 1 |
義人,你們要向上主踴躍歡呼,正直的人,理當讚美上主。
بە ساز ستایشی یەزدان بکەن، بە قیسارەی دە ژێیی مۆسیقای بۆ بژەنن. | 2 |
我們要彈琴,稱謝上主,彈奏十絃琴,讚頌上主。
سروودێکی نوێی بۆ بڵێن، بە کارامەیی مۆسیقا بژەنن، بە هەلهەلەوە. | 3 |
我們應向上主高唱新歌,在歡呼之聲中奏琴吟詠,
فەرمایشتی یەزدان ڕاستە، لە هەموو کردارەکانی دڵسۆزە. | 4 |
因為上主聖言是正直的,上主一切作為都忠實的;
یەزدان ڕاستودروستی و دادپەروەری خۆشدەوێت، زەوی پڕ بووە لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی. | 5 |
上主愛護正義和公理,上主的慈愛瀰漫大地。
بە فەرمانی یەزدان ئاسمان دروستکرا، بە هەناسەی دەمی هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان. | 6 |
因上主的一句話,諸天造成;因上主的一口氣,萬象生成。
ئاوی دەریا وەک بەنداو کۆدەکاتەوە و زەریاکان دەخاتە ناو ئەمبارەوە. | 7 |
上主把海水好像裝在皮囊,上主將汪洋好像貯在池塘。
با هەموو زەوی لە یەزدان بترسێت، با هەموو خەڵکی دنیا سام دایانگرێت! | 8 |
願整個大地敬愛上主,願普世居民敬愛上主,
لەبەر ئەوەی کە فەرمووی، پەیدا بوو، فەرمانی دا، بوو. | 9 |
因為祂一發言,萬有造成,祂一出命,各物生成。
یەزدان پیلانی نەتەوەکانی پووچ کردەوە، تەگبیری گەلانی هەڵوەشاندەوە. | 10 |
上主使異邦的計畫無緒,使萬民的策略廢去。
بەڵام پلانی یەزدان هەتاهەتایە دەمێنێت، تەگبیری دڵی بۆ هەموو نەوەکانە. | 11 |
上主的計畫卻永恒不變,祂心中的謀挌萬世常傳。
خۆزگە دەخوازرێ بەو نەتەوەیەی کە یەزدان خودایانە، بەو گەلەی هەڵیبژاردووە بۆ میراتی خۆی. | 12 |
尊上主為自天主的民族,真是有福!上主選為自己產業的百姓,真是有福!
یەزدان لە ئاسمانەوە دەڕوانێتە خوارێ، هەموو ئادەمیزاد دەبینێت. | 13 |
上主由高天監臨,注視亞當的子孫;
لە نشینگەکەی خۆیەوە چاودێری هەموو دانیشتووانی زەوی دەکات. | 14 |
上主由自己居處,視察大地的眾庶:
ئەو کە شێوەی دڵی هەمووانی دروستکردووە، ئاگاداری هەموو کردەوەکانیانە. | 15 |
上主創造眾人的心靈,上主知曉人的一切言行。
هیچ پاشایەک بە گەورەیی سوپاکەی ڕزگاری نابێت، هیچ پاڵەوانێک بە هێزی بازووی دەرباز نابێت. | 16 |
帝王不是因兵多而取勝,勇士不是因力大而保命。
ئەسپ ئومێدێکی دۆڕاوە بۆ ڕزگار بوون، بە توندی هێزی ناتوانێت کەس دەرباز بکات. | 17 |
為獲勝利,駿馬乃是徒然,氣力雖大,依舊難獲安全。
بەڵام یەزدان چاوی لەوانەیە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە، ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستی نەگۆڕی ئەوە، | 18 |
請看上主的眼睛常關注敬愛祂的人,祂的雙目常眷顧靠祂仁慈的人,
بۆ ئەوەی لە مردندا فریایان بکەوێت و لە قاتوقڕیدا ژیانیان دابین بکات. | 19 |
為使他們的性命,脫免死亡,為使他們在饑饉時,生活如常。
ئێمە بە ئومێدی چاوەڕوانی یەزدانین، یەزدان یارمەتیدەر و قەڵغانمانە. | 20 |
我們的靈魂仰望上主,祂是我們的保障和扶助;
دڵمان بەو خۆشە، چونکە ئێمە پشت بە ناوی پیرۆزی ئەو دەبەستین. | 21 |
我們的心靈要因祂而喜樂歡暢,在祂的聖名內寄托我們的希望。
ئەی یەزدان، با خۆشەویستی نەگۆڕت بەسەرمانەوە بێت، بەگوێرەی هیوامان بە تۆ. | 22 |
上主,求你向我們廣施慈愛,有如我們對你所存的期待。