< زەبوورەکان 31 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، من پەنا دەبەمە بەر تۆ، با هەرگیز شەرمەزار نەبم، بە ڕاستودروستی خۆت دەربازم بکە. 1
For the Leader. A Psalm of David. In thee, O LORD, have I taken refuge; let me never be ashamed; deliver me in Thy righteousness.
گوێت بۆم شل بکە، بە زوویی فریام بکەوە، ببە بەو تاشەبەردەی پەنای بۆ دەبەم، بەو قەڵا سەختە بۆ ڕزگارکردنم. 2
Incline Thine ear unto me, deliver me speedily; be Thou to me a rock of refuge, even a fortress of defence, to save me.
لەبەر ئەوەی تاشەبەرد و قەڵای منی، لە پێناوی ناوی خۆت ڕابەرایەتی و ڕێنماییم بکە. 3
For Thou art my rock and my fortress; therefore for Thy name's sake lead me and guide me.
لەو تەڵەیەی بۆم نراوەتەوە ئازادم بکە، چونکە تۆ پەناگای منی. 4
Bring me forth out of the net that they have hidden for me; for Thou art my stronghold.
ڕۆحی خۆم بە دەستی تۆ دەسپێرم، ئەی یەزدان، خودای ڕاستی، بمکڕەوە. 5
Into Thy hand I commit my spirit; Thou hast redeemed me, O LORD, Thou God of truth.
من ڕقم لەوانە دەبێتەوە کە دەست بە بتی پووچەوە دەگرن، من متمانەم بە یەزدان هەیە. 6
I hate them that regard lying vanities; but I trust in the LORD.
من بە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆ شاد و دڵخۆش دەبم، چونکە تۆ دەردی منت بینیوە و لە تەنگانەدا گیانی منت ناسیوە. 7
I will be glad and rejoice in Thy lovingkindness; for Thou hast seen mine affliction, Thou hast taken cognizance of the troubles of my soul,
نەتخستوومەتە بەردەستی دوژمنان، بەڵکو لەسەر شوێنێکی فراوان ڕاتگرتووم. 8
And Thou hast not given me over into the hand of the enemy; Thou hast set my feet in a broad place.
ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە لە تەنگانەدام. چاوەکانم کزبوون لە خەفەتان، ڕۆح و لەشم لە خەمان. 9
Be gracious unto me, O LORD, for I am in distress; mine eye wasteth away with vexation, yea, my soul and my body.
ژیانم بە خەم و خەفەت فەوتاوە، ساڵانی تەمەنم بە ئاخ هەڵکێشان، لەبەر دەرد و بەڵا هێزم لێ بڕاوە، ئێسقانەکانم پووکاونەتەوە. 10
For my life is spent in sorrow, and my years in sighing; my strength faileth because of mine iniquity, and my bones are wasted away.
بەهۆی دوژمنەکانمەوە، بە تەواوی بوومەتە مایەی شەرمەزاری لای دراوسێکانم، بوومەتە مایەی ترس بۆ ئاشناکانم، ئەوانەی لە شەقامدا دەمبینن، لێم دوور دەکەونەوە. 11
Because of all mine adversaries I am become a reproach, yea, unto my neighbours exceedingly, and a dread to mine acquaintance; they that see me without flee from me.
لەبیرکراوم وەک ئەوەی مردبم، وەک قاپێکی شکاوم بەسەرهاتووە. 12
I am forgotten as a dead man out of mind; I am like a useless vessel.
گوێم لە چپەچپی زۆر کەس بووە، «لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!» هەموو پێکەوە پیلان لە دژم دەگێڕن، بیر لەوە دەکەنەوە ژیانم لەناو ببەن. 13
For I have heard the whispering of many, terror on every side; while they took counsel together against me, they devised to take away my life.
بەڵام ئەی یەزدان، من پشتم بە تۆ بەستووە، دەڵێم: «تۆ خودای منیت.» 14
But as for me, I have trusted in Thee, O LORD; I have said: 'Thou art my God.'
ڕۆژگارم لەناو دەستی تۆدایە، لە دەستی دوژمنان و ئەوانەی ڕاوم دەنێن دەربازم بکە. 15
My times are in Thy hand; deliver me from the hand of mine enemies, and from them that persecute me.
با ڕوخسارت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێتەوە، بە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆت ڕزگارم بکە. 16
Make Thy face to shine upon Thy servant; save me in Thy lovingkindness.
با شەرمەزار نەبم ئەی یەزدان، چونکە هاوار بۆ تۆ دەهێنم، با بەدکاران شەرمەزار بن، لەناو جیهانی مردووان خامۆش بن. (Sheol h7585) 17
O LORD, let me not be ashamed, for I have called upon Thee; let the wicked be ashamed, let them be put to silence in the nether-world. (Sheol h7585)
با زمانە درۆزنەکانیان لاڵ بێت، چونکە بە فیز و وشەی ناشیرینەوە سووکایەتی بە سەرڕاستان دەکەن. 18
Let the lying lips be dumb, which speak arrogantly against the righteous, with pride and contempt.
چاکەت چەند مەزنە، کە هەڵتگرتووە بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە، ئەوەی بە بەرچاوی خەڵکەوە، بەوانەی دەبەخشیت کە پەنات بۆ دەهێنن. 19
Oh how abundant is Thy goodness, which Thou hast laid up for them that fear Thee; which Thou hast wrought for them that take their refuge in Thee, in the sight of the sons of men!
لە پەنای خۆت دەیانشاریتەوە، لە پیلانەکانی خەڵکی، لەژێر سێبەری خۆت دەیانپارێزیت، لە زمانی سکاڵاکەران. 20
Thou hidest them in the covert of Thy presence from the plottings of man; Thou concealest them in a pavilion from the strife of tongues.
ستایش بۆ یەزدان، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕە سەرسوڕهێنەرەکەی خۆی نیشاندام، کاتێک لە شارێکی ئابڵوقەدراو بووم. 21
Blessed be the LORD; for He hath shown me His wondrous lovingkindness in an entrenched city.
لە کاتی سەرلێشێوانم گوتم: «لەبەرچاوت نەماوم!» بەڵام تۆ گوێت لە دەنگی پاڕانەوەم گرت، کە هاوارم بۆت هێنا. 22
As for me, I said in my haste: 'I am cut off from before Thine eyes'; nevertheless Thou heardest the voice of my supplications when I cried unto Thee.
ئەی هەموو خۆشەویستانی، یەزدانتان خۆشبوێت! یەزدان دڵسۆزەکان دەپارێزێت، بەڵام بە تەواوی سزای لووتبەرزەکان دەدات. 23
O love the LORD, all ye His godly ones; the LORD preserveth the faithful, and plentifully repayeth him that acteth haughtily.
ئازابن و دڵتان بەهێز بکەن، ئەی هەموو ئەوانەی هیواتان بە یەزدان هەیە. 24
Be strong, and let your heart take courage, all ye that wait for the LORD.

< زەبوورەکان 31 >