< زەبوورەکان 30 >
زەبوورێکی داود. گۆرانییەک بۆ تەرخانکردنی پەرستگا. ئەی یەزدان، بە گەورەت دەزانم، چونکە هەڵتکێشام و نەتهێشت دوژمنەکانم شانازیم بەسەردا بکەن. | 1 |
A PSALM. A SONG OF THE DEDICATION OF THE HOUSE OF DAVID. I exalt You, O YHWH, For You have drawn me up, And have not let my enemies rejoice over me.
ئەی یەزدان، خودای من، هاوارم بۆ تۆ هێنا، تۆش چاکت کردمەوە. | 2 |
My God YHWH, I have cried to You, And You heal me.
ئەی یەزدان، تۆ گیانی منت لەناو جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە، منت دەرباز کرد لەوەی شۆڕببمەوە ناو گۆڕ. (Sheol ) | 3 |
YHWH, You have brought up my soul from Sheol, You have kept me alive, From going down [to] the pit. (Sheol )
ئەی خۆشەویستانی یەزدان، گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی ناوە پیرۆزەکەی بکەن، | 4 |
Sing praise to YHWH, you His saints, And give thanks at the remembrance of His holiness,
چونکە تووڕەبوونی تەنها چرکەیەکە، بەڵام ڕەزامەندی بە درێژایی ژیانە. ڕەنگە گریان بۆ شەوێ بمێنێت، بەڵام بۆ بەیانییەکەی هەلهەلە دێنێت. | 5 |
For—a moment [is] in His anger, Life [is] in His goodwill, At evening remains weeping, and at morning singing.
کاتێک هەستم بە دڵنیایی کرد گوتم: «هەرگیز نالەقێم.» | 6 |
And I have said in my ease, “I am not moved for all time.
ئەی یەزدان، بە ڕەزامەندی خۆت، منت وەک چیایەکی بەهێز چەسپاند، بەڵام کە ڕووی خۆتت لە من شاردەوە، پەرێشان بووم. | 7 |
O YHWH, in Your good pleasure, You have caused strength to remain for my mountain,” You have hidden Your face—I have been troubled.
ئەی یەزدان، من هاوارم بۆ تۆ هێنا، من لە پەروەردگار پاڕامەوە: | 8 |
To You, O YHWH, I call, And to YHWH I make supplication.
«مەرگی من سوودی چی تێدایە، ئەگەر من شۆڕ ببمەوە ناو گۆڕ؟ ئایا خۆڵ ستایشت دەکات؟ ئایا دڵسۆزیت ڕادەگەیەنێت؟ | 9 |
“What gain [is] in my blood? In my going down to corruption? Does dust thank You? Does it declare Your truth?
ئەی یەزدان، گوێ بگرە و لەگەڵم میهرەبان بە! ئەی یەزدان، ببە بە یارمەتیدەرم!» | 10 |
Hear, O YHWH, and favor me, O YHWH, be a helper to me.”
تۆ شینی منت گۆڕی بۆ شایی، جلوبەرگی گوشت لەبەر داماڵیم و بەرگی شادیت لەبەرکردم، | 11 |
You have turned my mourning to dancing for me, You have loosed my sackcloth, And gird me [with] joy.
بۆ ئەوەی دڵم گۆرانیت بۆ بڵێت و بێدەنگ نەبێت. ئەی یەزدان، خودای من، هەتاهەتایە هەر ستایشت دەکەم. | 12 |
So that glory praises You, and is not silent, O YHWH, my God, I thank You for all time!