زەبوورێکی داودە کاتێک لە دەستی ئەبشالۆمی کوڕی هەڵات. ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن! چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە! | 1 |
مزمور داود وقتی که از پسر خود ابشالوم فرار کرد ای خداوند دشمنانم چه بسیار شدهاند. بسیاری به ضد من برمی خیزند. | ۱ |
زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن: «خودا ڕزگاری ناکات.» | 2 |
بسیاری برای جان من میگویند: «به جهت او در خداخلاصی نیست.» سلاه. | ۲ |
بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت، شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە. | 3 |
لیکن توای خداوند گرداگرد من سپر هستی، جلال من و فرازنده سر من. | ۳ |
پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم، ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە. | 4 |
به آواز خود نزدخداوند میخوانم و مرا از کوه مقدس خوداجابت مینماید. سلاه. | ۴ |
ڕادەکشێم و دەخەوم، بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات. | 5 |
و اما من خسبیده، به خواب رفتم و بیدارشدم زیرا خداوند مرا تقویت میدهد. | ۵ |
لە دەیان هەزار کەس ناترسم، ئەوانەی دەوریان گرتووم. | 6 |
ازکرورهای مخلوق نخواهم ترسید که گرداگرد من صف بستهاند. | ۶ |
ئەی یەزدان، ڕاپەڕە! ئەی خودای من، ڕزگارم بکە! بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت و کەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی. | 7 |
ای خداوند، برخیز! ای خدای من، مرابرهان! زیرا بر رخسار همه دشمنانم زدی؛ دندانهای شریران را شکستی. | ۷ |
ڕزگاری لە یەزدانەوەیە، با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت. | 8 |
نجات از آن خداوند است و برکت تو بر قوم تو میباشد. سلاه. | ۸ |