< زەبوورەکان 29 >
زەبوورێکی داود «لە جەژنی کەپرەشینە». ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن، ستایشی یەزدان بکەن، ئەی فریشتەکانی ئاسمان. | 1 |
“A psalm of David.” Ascribe unto the Lord, O ye sons of the mighty, ascribe unto the Lord glory and strength.
ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن، کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە. | 2 |
Ascribe unto the Lord the glory of his name; bow down to the Lord in the beauty of holiness.
دەنگی یەزدان لەسەر ئاوەکان دەنگ دەداتەوە، خودای شکۆمەندی تریشقە دەدات، یەزدان لەسەر ئاوە زۆرەکان تریشقە دەدات. | 3 |
The voice of the Lord is upon the waters; the God of glory thundereth, the Lord—upon mighty waters.
دەنگی یەزدان بە هێزە، دەنگی یەزدان بە شکۆیە. | 4 |
The voice of the Lord [resoundeth] with power; the voice of the Lord [resoundeth] with majesty.
دەنگی یەزدان داری ئورز دەشکێنێت، یەزدان ئورزەکانی لوبنان دەشکێنێت، | 5 |
The voice of the Lord breaketh in pieces the cedars; yea, the Lord shivereth the cedars of Lebanon;
وا دەکات لوبنان وەک گوێرەکە ڕابکات و حەرمۆنیش وەک جوانەگای کێوی. | 6 |
And he maketh them skip like a calf; Lebanon and Siryon like young reems.
دەنگی یەزدان چەخماخە دەدات بە بروسکە و تریسکەوە. | 7 |
The voice of the Lord heweth out flames of fire.
دەنگی یەزدان بیابان دەلەرزێنێت یەزدان بیابانی قادێش دەلەرزێنێت. | 8 |
The voice of the Lord shaketh the wilderness; the Lord shaketh the wilderness of Kadesh.
دەنگی یەزدان دار بەڕوو لوول دەدات و دارستانەکان ڕووت دەکاتەوە. لەناو پەرستگاکەیدا هەموو هاوار دەکەن: «شکۆمەندی!» | 9 |
The voice of the Lord causeth the hinds to start, and maketh bare forests: and in his temple every thing speaketh [of his] glory.
یەزدان بە تەختی پاشاییەوە، لەسەر تۆفان دادەنیشێت، یەزدان هەتاهەتایە وەک پاشا لەسەر تەخت دادەنیشێت. | 10 |
The Lord sat [enthroned] at the flood: and the Lord will sit as King for ever.
یەزدان هێز بە گەلەکەی دەبەخشێت، یەزدان بەرەکەتی ئاشتی دەداتە گەلەکەی. | 11 |
The Lord will give strength unto his people: the Lord will bless his people with peace.