< زەبوورەکان 28 >

زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، من بۆ تۆ هاوار دەکەم. ئەی تاشەبەردەکەم، گوێی خۆتم لێ کەڕ مەکە، چونکە ئەگەر تۆ خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت، وەک ئەوانەم لێدێت کە شۆڕ دەبنەوە ناو گۆڕ. 1
Давидів.
گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە، کاتێک کە هاوارت بۆ دەهێنم، دەستەکانم بەرز دەکەمەوە بەرەو شوێنی هەرەپیرۆزی تۆ. 2
Почуй голос блага́ння мого, як я кли́чу до Тебе, коли руки свої я підно́шу до храму святого Твого́!
لەگەڵ بەدکارەکان ڕاممەکێشە، ئەوانەی ئیشی خراپە دەکەن، بە ئاشتی قسە لەگەڵ دراوسێکانیان دەکەن، بەڵام دڵیان پڕ لە کینەیە. 3
Не хапай мене з грішними й тими, хто чинить безпра́вство, хто плете́ своїм ближнім про мир, — але зло в їхнім серці!
بەگوێرەی کردەوە و خراپەکارییەکانیان سزایان بدە، بەگوێرەی کردەوەکانی دەستیان سزایان بدە و ڕەفتارەکانی خۆیان بگەڕێنەوە سەر خۆیان. 4
Віддай їм за їхнім учинком, і за злом їхніх учинків, згідно з ді́лом їхні́х рук Ти їм дай, верни їм заслу́жене ними,
لەبەر ئەوەی گوێ نادەن بە کردارەکانی یەزدان و بە کارەکانی دەستی، تێکیان دەشکێنێت و جارێکی دیکە بنیادیان نانێتەوە. 5
бо вони не вдивля́ються в чинність Господню й діла́ Його рук, — нехай їх поруйнує, й нехай не будує Він їх!
ستایش بۆ یەزدان، چونکە گوێی لە دەنگی پاڕانەوەم بوو. 6
Благослове́нний Господь, — бо Він почув голос блага́ння мого!
یەزدان هێز و قەڵغانی منە، دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت، دڵم شاد دەبێت و بە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم. 7
Госпо́дь моя сила та щит мій, на нього наді́ялось серце моє, — й Він мені допоміг, і вті́шилося моє серце, і співом своїм я прославлю Його́!
یەزدان هێزی گەلەکەیەتی، قەڵای ڕزگاریی دەستنیشانکراوەکەی. 8
Господь сила наро́ду Свого́, і за́хист спасі́ння Свого пома́занця!
گەلەکەت ڕزگار بکە و میراتەکەت بەرەکەتدار بکە، ببە بە شوانیان و هەتاهەتایە هەڵیانبگرە. 9
Спаси Свій наро́д, і поблагослови спадщину Свою, і паси їх, і підно́сь їх навіки!

< زەبوورەکان 28 >