< زەبوورەکان 28 >
زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، من بۆ تۆ هاوار دەکەم. ئەی تاشەبەردەکەم، گوێی خۆتم لێ کەڕ مەکە، چونکە ئەگەر تۆ خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت، وەک ئەوانەم لێدێت کە شۆڕ دەبنەوە ناو گۆڕ. | 1 |
Av David. Till dig, HERRE, ropar jag; min klippa, var icke stum mot mig. Ja, var icke tyst mot mig, så att jag bliver lik dem som fara ned i graven.
گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە، کاتێک کە هاوارت بۆ دەهێنم، دەستەکانم بەرز دەکەمەوە بەرەو شوێنی هەرەپیرۆزی تۆ. | 2 |
Hör mina böners ljud, när jag ropar till dig, när jag upplyfter mina händer mot det allraheligaste i din helgedom.
لەگەڵ بەدکارەکان ڕاممەکێشە، ئەوانەی ئیشی خراپە دەکەن، بە ئاشتی قسە لەگەڵ دراوسێکانیان دەکەن، بەڵام دڵیان پڕ لە کینەیە. | 3 |
Tag mig icke bort med de ogudaktiga och med ogärningsmännen, som tala vänligt med sin nästa men hava ondska i sina hjärtan.
بەگوێرەی کردەوە و خراپەکارییەکانیان سزایان بدە، بەگوێرەی کردەوەکانی دەستیان سزایان بدە و ڕەفتارەکانی خۆیان بگەڕێنەوە سەر خۆیان. | 4 |
Giv dem efter deras gärningar och efter deras onda väsende, giv dem efter deras händers verk, vedergäll dem vad de hava gjort.
لەبەر ئەوەی گوێ نادەن بە کردارەکانی یەزدان و بە کارەکانی دەستی، تێکیان دەشکێنێت و جارێکی دیکە بنیادیان نانێتەوە. | 5 |
Ty de akta icke på HERRENS gärningar, icke på hans händer verk; därför skall han slå dem ned och ej mer bygga upp dem.
ستایش بۆ یەزدان، چونکە گوێی لە دەنگی پاڕانەوەم بوو. | 6 |
Lovad vare HERREN, ty han har hört mina böners ljud!
یەزدان هێز و قەڵغانی منە، دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت، دڵم شاد دەبێت و بە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم. | 7 |
HERREN är min starkhet och min sköld; på honom förtröstade mitt hjärta. Och jag vart hulpen, därför fröjdar sig mitt hjärta, och med min sång vill jag tacka honom.
یەزدان هێزی گەلەکەیەتی، قەڵای ڕزگاریی دەستنیشانکراوەکەی. | 8 |
HERREN är sitt folks starkhet, och ett frälsningens värn är han för sin smorde.
گەلەکەت ڕزگار بکە و میراتەکەت بەرەکەتدار بکە، ببە بە شوانیان و هەتاهەتایە هەڵیانبگرە. | 9 |
Fräls ditt folk och välsigna din arvedel, och var deras herde och bär dem till evig tid.