< زەبوورەکان 27 >
زەبوورێکی داود. یەزدان ڕووناکی و ڕزگاریی منە، لە کێ بترسم؟ یەزدان قەڵای ژیانی منە، لە کێ بتۆقم؟ | 1 |
Dāvida dziesma. Tas Kungs ir mans gaišums un mana pestīšana, no kā man bīties? Tas Kungs ir manas dzīvības stiprums, no kā man baiļoties?
کاتێک بەدکاران لێم نزیک بنەوە بۆ ئەوەی گۆشتم بخۆن، کاتێک دوژمنان و ناحەزانم پەلامارم بدەن، ساتمە دەکەن و دەکەون. | 2 |
Kad ļaunie, mani pretinieki un ienaidnieki, uz mani laužas manu miesu ēst, tad tiem būs piedauzīties un krist.
ئەگەر لەشکرێکیش دەورم بدات، دڵم ناترسێت. ئەگەر جەنگ بەرپا بکەن دژم، ئەو کاتەش هەر دڵنیا دەبم. | 3 |
Kad arī pulki pret mani apmetās, taču mana sirds nebīstas; kad karš pret mani ceļas, tad es paļaujos uz Viņu.
داوای یەک شت لە یەزدان دەکەم، ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێم: کە هەموو ڕۆژانی ژیانم لە ماڵی یەزدان نیشتەجێ بم، تاکو تەماشای جوانی یەزدان بکەم و لە پەرستگاکەی ورد ببمەوە. | 4 |
Vienu lietu es no Tā Kunga lūdzos, to es meklēju tikuši(mana sirds vēlēšanās), ka es varu dzīvot Tā Kunga namā visu savu mūžu, raudzīt Tā Kunga laipnību un pielūgt Viņa svētā vietā.
لەبەر ئەوەی لە ڕۆژی بەڵا، لەژێر سێبەری خۆی دەمشارێتەوە، بە پڵاسی نشینگەکەی دامدەپۆشێت. بۆ سەر تاشەبەردێک بڵندم دەکاتەوە. | 5 |
Jo ļaunā dienā Viņš mani paslēpj Savā dzīvoklī Viņš mani sargā Savas telts ēnā, Viņš mani paaugstina uz akmens kalnu.
ئێستاش سەرفرازم بەسەر دوژمنانی دەوروبەرم، لەناو نشینگەکەیدا بە هاوار و خۆشییەوە قوربانی پێشکەش دەکەم، سروود بۆ یەزدان دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم. | 6 |
Un nu mana galva taps paaugstināta pār maniem ienaidniekiem, kas ir ap mani; un es upurēšu Viņa teltī teikšanas upurus, es dziedāšu un slavēšu To Kungu.
ئەی یەزدان، گوێت لە دەنگم بێ کاتێک لێت دەپاڕێمەوە، لەگەڵم میهرەبان بە و وەڵامم بدەوە. | 7 |
Klausi, ak Kungs, manu balsi; kad es saucu, tad žēlo mani un atbildi man.
سەبارەت بە تۆ دڵم دەڵێت: «ڕووت لەو بکە!» ئەی یەزدان، ڕووم لە تۆ دەکەم. | 8 |
Mana sirds saka uz tevi: „Meklējiet Manu vaigu!“Es meklēju, Kungs, Tavu vaigu.
ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، خزمەتکاری خۆت لە کاتی تووڕەییت مەگەڕێنەوە، تۆ یارمەتیدەری من بوویت. ئەی خودای ڕزگارکەرم، ڕەتم مەکەرەوە و جێم مەهێڵە. | 9 |
Neapslēp Savu vaigu priekš manis, neatstum Savu kalpu dusmībā, - Tu esi mans palīgs; neatmet mani un neatstāj mani, ak Dievs, mans Pestītājs.
تەنانەت دایک و باوکیشم وازم لێ بهێنن، یەزدان دەمگرێتە خۆی. | 10 |
Jo mans tēvs un mana māte mani atstājuši, bet Tas Kungs mani uzņem.
ئەی یەزدان، ڕێگای خۆتم فێر بکە، بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنماییم بکە، لەبەر دوژمنەکانم. | 11 |
Māci man, Kungs, Tavu ceļu, un vadi mani uz īstenu ceļu, manu ienaidnieku dēļ.
بە ویستی ناحەزەکانم مەمسپێرە، چونکە شایەتی درۆ لێم ڕاست بوونەتەوە، هەناسەی زۆردارییان لێ دێتە دەرەوە. | 12 |
Nenodod mani manu pretinieku prātam, jo viltīgi liecinieki ceļas pret mani un runā netaisnību.
من هێشتا باوەڕم بەوە هەیە، کە لە خاکی زیندووان چاکەی یەزدان دەبینم. | 13 |
Ja es nebūtu ticējis, ka es redzēšu Tā Kunga labumu dzīvības zemē, (tad es būtu bojā gājis).
چاوەڕێی یەزدان بە، خۆت ئازا بکە و دڵت بەهێز بکە، چاوەڕێی یەزدان بە. | 14 |
Gaidi uz To Kungu, esi drošs un stiprs savā sirdī, un gaidi uz To Kungu.