< زەبوورەکان 27 >

زەبوورێکی داود. یەزدان ڕووناکی و ڕزگاریی منە، لە کێ بترسم؟ یەزدان قەڵای ژیانی منە، لە کێ بتۆقم؟ 1
A psalm of David. The Lord is my light and my salvation! How could anyone scare me? The Lord is my life's fortress! How could anyone terrify me?
کاتێک بەدکاران لێم نزیک بنەوە بۆ ئەوەی گۆشتم بخۆن، کاتێک دوژمنان و ناحەزانم پەلامارم بدەن، ساتمە دەکەن و دەکەون. 2
When evil people come at me to tear me apart, it's my enemies, those who are against me, they're the ones who trip and fall.
ئەگەر لەشکرێکیش دەورم بدات، دڵم ناترسێت. ئەگەر جەنگ بەرپا بکەن دژم، ئەو کاتەش هەر دڵنیا دەبم. 3
Even if an army surrounds me, I won't be frightened. Even if I am attacked, I will still trust in God.
داوای یەک شت لە یەزدان دەکەم، ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێم: کە هەموو ڕۆژانی ژیانم لە ماڵی یەزدان نیشتەجێ بم، تاکو تەماشای جوانی یەزدان بکەم و لە پەرستگاکەی ورد ببمەوە. 4
I only ask the Lord for one thing: I just want to live in the house of the Lord throughout my life, contemplating the Lord's goodness and thinking about his Temple.
لەبەر ئەوەی لە ڕۆژی بەڵا، لەژێر سێبەری خۆی دەمشارێتەوە، بە پڵاسی نشینگەکەی دامدەپۆشێت. بۆ سەر تاشەبەردێک بڵندم دەکاتەوە. 5
When troubles come he will protect me and keep me safe, hiding me in his house, as secure as if he'd placed me on a high rock.
ئێستاش سەرفرازم بەسەر دوژمنانی دەوروبەرم، لەناو نشینگەکەیدا بە هاوار و خۆشییەوە قوربانی پێشکەش دەکەم، سروود بۆ یەزدان دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم. 6
He will hold my head high over my enemies who are all around me. I shall offer sacrifices in his house with shouts of joy, and I will sing praises to the Lord.
ئەی یەزدان، گوێت لە دەنگم بێ کاتێک لێت دەپاڕێمەوە، لەگەڵم میهرەبان بە و وەڵامم بدەوە. 7
Listen to me, Lord, when I call for help. Be gracious and answer me.
سەبارەت بە تۆ دڵم دەڵێت: «ڕووت لەو بکە!» ئەی یەزدان، ڕووم لە تۆ دەکەم. 8
You told me, “Come to me.” I am coming to you, Lord.
ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، خزمەتکاری خۆت لە کاتی تووڕەییت مەگەڕێنەوە، تۆ یارمەتیدەری من بوویت. ئەی خودای ڕزگارکەرم، ڕەتم مەکەرەوە و جێم مەهێڵە. 9
Don't refuse to talk to me. Don't be angry with your servant and turn away. You are the one who helps me, so please don't reject me and abandon me, God of my salvation.
تەنانەت دایک و باوکیشم وازم لێ بهێنن، یەزدان دەمگرێتە خۆی. 10
Even if my father and my mother abandon me, the Lord will take care of me.
ئەی یەزدان، ڕێگای خۆتم فێر بکە، بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنماییم بکە، لەبەر دوژمنەکانم. 11
Lord, teach me your way and lead me along the right path, because my enemies are against me—
بە ویستی ناحەزەکانم مەمسپێرە، چونکە شایەتی درۆ لێم ڕاست بوونەتەوە، هەناسەی زۆردارییان لێ دێتە دەرەوە. 12
don't hand me over to them and their evil intentions, for they are making false accusations against me and threatening me with violence.
من هێشتا باوەڕم بەوە هەیە، کە لە خاکی زیندووان چاکەی یەزدان دەبینم. 13
However, I'm absolutely sure that I will see the Lord's goodness even in this life.
چاوەڕێی یەزدان بە، خۆت ئازا بکە و دڵت بەهێز بکە، چاوەڕێی یەزدان بە. 14
Trust in the Lord! Be confident—he will give you courage! Trust in the Lord!

< زەبوورەکان 27 >