< زەبوورەکان 26 >
زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە، چونکە بەبێ کەموکوڕی ژیاوم، پشتم بە یەزدان بەستووە، بەبێ دوودڵی. | 1 |
(다윗의 시) 내가 나의 완전함에 행하였사오며 요동치 아니하고 여호와를 의지하였사오니 여호와여, 나를 판단하소서
ئەی یەزدان، تاقیم بکەوە، بمخە ناو لێکۆڵینەوە، مێشک و دڵم بپشکنە، | 2 |
여호와여, 나를 살피시고 시험하사 내 뜻과 내 마음을 단련하소서
چونکە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆم لەبەرچاوە، بە ڕاستیی تۆ ڕەفتار دەکەم. | 3 |
주의 인자하심이 내 목전에 있나이다 내가 주의 진리 중에 행하여
لەگەڵ فێڵبازان دانانیشم، تێکەڵی دووڕووان نابم. | 4 |
허망한 사람과 같이 앉지 아니하였사오니 간사한 자와 동행치도 아니하리이다
ڕقم لە کۆمەڵی بەدکاران دەبێتەوە و لەگەڵ خراپەکار دانانیشم. | 5 |
내가 행악자의 집회를 미워하오니 악한 자와 같이 앉지 아니하리이다
دەستەکانم دەشۆم تاکو بێتاوانیم دەربخەم، ئەی یەزدان، بە دەوری قوربانگاکەتدا دەسووڕێمەوە و | 6 |
여호와여, 내가 무죄하므로 손을 씻고 주의 단에 두루 다니며
بە دەنگی بەرز ستایشت دەکەم و هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم. | 7 |
감사의 소리를 들리고 주의 기이한 모든 일을 이르리이다
ئەی یەزدان، ئەو ماڵەم خۆشدەوێت کە تۆ تێیدا دەژیت، ئەو شوێنەی کە شکۆی تۆی تێدا نیشتەجێیە. | 8 |
여호와여, 내가 주의 계신 집과 주의 영광이 거하는 곳을 사랑하오니
گیانم لەگەڵ گوناهباران کۆ مەکەوە، ژیانم لەگەڵ خوێنڕێژان، | 9 |
내 영혼을 죄인과 함께 내 생명을 살인자와 함께 거두지 마소서
ئەوانەی کە دەستیان بە خراپە پیس بووە، ئەوانەی دەستی ڕاستەیان پڕ لە بەرتیلە. | 10 |
저희 손에 악특함이 있고 그 오른손에 뇌물이 가득하오나
بەڵام من بەبێ کەموکوڕی ژیاوم، بمکڕەوە و لەگەڵم میهرەبان بە. | 11 |
나는 나의 완전함에 행하오리니 나를 구속하시고 긍휼히 여기소서
پێم لەسەر زەوییەکی تەختە، لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی یەزدان دەکەم. | 12 |
내 발이 평탄한 데 섰사오니 회중에서 여호와를 송축하리이다