< زەبوورەکان 25 >
زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە. | 1 |
(다윗의 시) 여호와여, 나의 영혼이 주를 우러러 보나이다
ئەی خودای من، پشتم بە تۆ بەستووە. ڕێ مەدە شەرمەزار بم، دوژمنانم پێ خۆش مەکە. | 2 |
나의 하나님이여, 내가 주께 의지하였사오니 나로 부끄럽지 않게하시고 나의 원수로 나를 이기어 개가를 부르지 못하게 하소서
هەموو ئەوانەی ئومێدیان بە تۆ هەیە شەرمەزار نابن، بەڵکو ئەوانە شەرمەزار دەبن کە بەبێ هۆ ناپاکی دەکەن. | 3 |
주를 바라는 자는 수치를 당하지 아니하려니와 무고히 속이는 자는 수치를 당하리이다
ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە، ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە. | 4 |
여호와여, 주의 도를 내게 보이시고 주의 길을 내게 가르치소서
لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە، چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت، بە درێژایی ڕۆژ ئومێدم هەر بە تۆیە. | 5 |
주의 진리로 나를 지도하시고 교훈하소서 주는 내 구원의 하나님이시니 내가 종일 주를 바라나이다
ئەی یەزدان، بەزەیی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆت لەبیر بێت، چونکە لە دێرزەمانەوە ئەمانە هەن. | 6 |
여호와여, 주의 긍휼하심과 인자하심이 영원부터 있었사오니 주여, 이것을 기억하옵소서
ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم و یاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە، بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە، لە پێناوی چاکی خۆت. | 7 |
여호와여, 내 소시의 죄와 허물을 기억지 마시고 주의 인자하심을 따라 나를 기억하시되 주의 선하심을 인하여 하옵소서
یەزدان چاک و سەرڕاستە، بۆیە گوناهباران فێری ڕاستەڕێیی دەکات، | 8 |
여호와는 선하시고 정직하시니 그러므로 그 도로 죄인을 교훈하시리로다
ڕابەرایەتی بێفیزەکان دەکات بۆ دادپەروەری، ئەوان فێری ڕێگای خۆی دەکات. | 9 |
온유한 자를 공의로 지도하심이여 온유한 자에게 그 도를 가르치시리로다
هەموو ڕێگاکانی یەزدان ڕاست و خۆشەویستی نەگۆڕن بۆ ئەو کەسانەی فەرزەکانی پەیمانەکەی ناشکێنن. | 10 |
여호와의 모든 길은 그 언약과 증거를 지키는 자에게 인자와 진리로다
ئەی یەزدان، لە پێناوی ناوی خۆت، لە گوناهم خۆشبە، هەرچەندە گەورەشە. | 11 |
여호와여, 나의 죄악이 중대하오니 주의 이름을 인하여 사하소서
کێیە ئەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت؟ خودا فێری ئەو ڕێگایەی دەکات کە بۆی هەڵبژاردووە. | 12 |
여호와를 경외하는 자 누구뇨? 그 택할 길을 저에게 가르치시리로다
هەموو ڕۆژانی لە چاکەدا دەبێت و زەوی بە میرات بۆ نەوەکانی دەمێنێتەوە. | 13 |
저의 영혼은 평안히 거하고 그 자손은 땅을 상속하리로다
خودا نهێنی خۆی بەوانە دەسپێرێت کە لێی دەترسن، وا دەکات پەیمانەکەی زانراو بێت لەلایان. | 14 |
여호와의 친밀함이 경외하는 자에게 있음이여 그 언약을 저희에게 보이시리로다
من هەمیشە چاوم ئاراستەی یەزدان کردووە، چونکە تەنها ئەو پێم لە تەڵە دەکاتەوە. | 15 |
내 눈이 항상 여호와를 앙망함은 내 발을 그물에서 벗어나게 하실 것임이로다
ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە تەنها و کڵۆڵم. | 16 |
주여, 나는 외롭고 괴롭사오니 내게 돌이키사 나를 긍휼히 여기소서
دڵتەنگیم زیاد بووە، لە تەنگانەکانم ڕزگارم بکە. | 17 |
내 마음의 근심이 많사오니 나를 곤난에서 끌어 내소서
تەماشای داماوی و ڕەنجکێشانم بکە و لە هەموو گوناهەکانم خۆشبە. | 18 |
나의 곤고와 환난을 보시고 내 모든 죄를 사하소서
تەماشای دوژمنەکانم بکە چەند زۆر بوونە و چەند بە قینەوە ڕقیان لێمە. | 19 |
내 원수를 보소서 저희가 많고 나를 심히 미워함이니이다
ژیانم بپارێزە و ڕزگارم بکە، شەرمەزارم مەکە، چونکە پەنا وەبەر تۆ دەهێنم. | 20 |
내 영혼을 지켜 나를 구원하소서 내가 주께 피하오니 수치를 당치 말게 하소서
با دروستی و سەرڕاستی پارێزەرم بن، چونکە ئومێدم بە تۆیە. | 21 |
내가 주를 바라오니 성실과 정직으로 나를 보호하소서
ئەی خودایە، ئیسرائیل بکڕەوە لە هەموو تەنگانەکانی! | 22 |
하나님이여, 이스라엘을 그 모든 환난에서 구속하소서