< زەبوورەکان 25 >

زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە. 1
By David. To you, LORD, I lift up my soul.
ئەی خودای من، پشتم بە تۆ بەستووە. ڕێ مەدە شەرمەزار بم، دوژمنانم پێ خۆش مەکە. 2
My God, I have trusted in you. Don’t let me be shamed. Don’t let my enemies triumph over me.
هەموو ئەوانەی ئومێدیان بە تۆ هەیە شەرمەزار نابن، بەڵکو ئەوانە شەرمەزار دەبن کە بەبێ هۆ ناپاکی دەکەن. 3
Yes, no one who waits for you will be shamed. They will be shamed who deal treacherously without cause.
ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە، ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە. 4
Show me your ways, LORD. Teach me your paths.
لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە، چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت، بە درێژایی ڕۆژ ئومێدم هەر بە تۆیە. 5
Guide me in your truth, and teach me, for you are the God of my salvation. I wait for you all day long.
ئەی یەزدان، بەزەیی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆت لەبیر بێت، چونکە لە دێرزەمانەوە ئەمانە هەن. 6
LORD, remember your tender mercies and your loving kindness, for they are from old times.
ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم و یاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە، بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە، لە پێناوی چاکی خۆت. 7
Don’t remember the sins of my youth, nor my transgressions. Remember me according to your loving kindness, for your goodness’ sake, LORD.
یەزدان چاک و سەرڕاستە، بۆیە گوناهباران فێری ڕاستەڕێیی دەکات، 8
Good and upright is the LORD, therefore he will instruct sinners in the way.
ڕابەرایەتی بێفیزەکان دەکات بۆ دادپەروەری، ئەوان فێری ڕێگای خۆی دەکات. 9
He will guide the humble in justice. He will teach the humble his way.
هەموو ڕێگاکانی یەزدان ڕاست و خۆشەویستی نەگۆڕن بۆ ئەو کەسانەی فەرزەکانی پەیمانەکەی ناشکێنن. 10
All the paths of the LORD are loving kindness and truth to such as keep his covenant and his testimonies.
ئەی یەزدان، لە پێناوی ناوی خۆت، لە گوناهم خۆشبە، هەرچەندە گەورەشە. 11
For your name’s sake, LORD, pardon my iniquity, for it is great.
کێیە ئەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت؟ خودا فێری ئەو ڕێگایەی دەکات کە بۆی هەڵبژاردووە. 12
What man is he who fears the LORD? He shall instruct him in the way that he shall choose.
هەموو ڕۆژانی لە چاکەدا دەبێت و زەوی بە میرات بۆ نەوەکانی دەمێنێتەوە. 13
His soul will dwell at ease. His offspring will inherit the land.
خودا نهێنی خۆی بەوانە دەسپێرێت کە لێی دەترسن، وا دەکات پەیمانەکەی زانراو بێت لەلایان. 14
The friendship of the LORD is with those who fear him. He will show them his covenant.
من هەمیشە چاوم ئاراستەی یەزدان کردووە، چونکە تەنها ئەو پێم لە تەڵە دەکاتەوە. 15
My eyes are ever on the LORD, for he will pluck my feet out of the net.
ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە تەنها و کڵۆڵم. 16
Turn to me, and have mercy on me, for I am desolate and afflicted.
دڵتەنگیم زیاد بووە، لە تەنگانەکانم ڕزگارم بکە. 17
The troubles of my heart are enlarged. Oh bring me out of my distresses.
تەماشای داماوی و ڕەنجکێشانم بکە و لە هەموو گوناهەکانم خۆشبە. 18
Consider my affliction and my travail. Forgive all my sins.
تەماشای دوژمنەکانم بکە چەند زۆر بوونە و چەند بە قینەوە ڕقیان لێمە. 19
Consider my enemies, for they are many. They hate me with cruel hatred.
ژیانم بپارێزە و ڕزگارم بکە، شەرمەزارم مەکە، چونکە پەنا وەبەر تۆ دەهێنم. 20
Oh keep my soul, and deliver me. Let me not be disappointed, for I take refuge in you.
با دروستی و سەرڕاستی پارێزەرم بن، چونکە ئومێدم بە تۆیە. 21
Let integrity and uprightness preserve me, for I wait for you.
ئەی خودایە، ئیسرائیل بکڕەوە لە هەموو تەنگانەکانی! 22
God, redeem Israel out of all his troubles.

< زەبوورەکان 25 >