< زەبوورەکان 24 >
زەبوورێکی داود. زەوی و هەرچی تێدایە هی یەزدانە، جیهان و ئەوانەی تێیدا دەژین، | 1 |
A Psalm by David. The earth is the LORD’s, with its fullness; the world, and those who dwell in it.
چونکە لەسەر دەریاکان بناغەی داناوە و لەسەر ڕووبارەکان دایمەزراندووە. | 2 |
For he has founded it on the seas, and established it on the floods.
کێ سەردەکەوێتە سەر کێوی یەزدان؟ کێ لە جێگای پیرۆزی ئەو دەوەستێت؟ | 3 |
Who may ascend to the LORD’s hill? Who may stand in his holy place?
ئەوەی دەست پاک و دڵی بێگەرد بێت، ئەوەی مەیلی شتی پووچ نەکات و بە درۆ سوێند نەخوات. | 4 |
He who has clean hands and a pure heart; who has not lifted up his soul to falsehood, and has not sworn deceitfully.
لە یەزدانەوە بەرەکەت بەدەستدەهێنێت، لە خودای ڕزگارکەری بێتاوانکردن. | 5 |
He shall receive a blessing from the LORD, righteousness from the God of his salvation.
ئەمەیە ئەو نەوەیەی دوای یەزدان دەکەوێت، ئەوەی ڕوویان لە تۆ دەکەن، ئەی خودای یاقوب. | 6 |
This is the generation of those who seek Him, who seek your face—even Jacob. (Selah)
ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن! ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە، هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە. | 7 |
Lift up your heads, you gates! Be lifted up, you everlasting doors, and the King of glory will come in.
ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟ یەزدانی بەهێز و دەسەڵاتدارە، یەزدانی پاڵەوان لە جەنگ. | 8 |
Who is the King of glory? The LORD strong and mighty, the LORD mighty in battle.
ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن! ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە! هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە. | 9 |
Lift up your heads, you gates; yes, lift them up, you everlasting doors, and the King of glory will come in.
ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟ یەزدانی سوپاسالار پاشای شکۆمەندییە. | 10 |
Who is this King of glory? The LORD of Armies is the King of glory! (Selah)