< زەبوورەکان 22 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بەگوێرەی ئاسکی بەرەبەیان. زەبوورێکی داود. خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟ بۆ وا دووری لە ڕزگارکردنم، لە بیستنی ناڵەم؟ | 1 |
Al Músico principal, sobre Ajeleth-sahar: Salmo de David. DIOS mío, Dios mío, ¿por qué me has dejado? ¿[por qué] estás lejos de mi salud, y de las palabras de mi clamor?
ئەی خودای من، بە ڕۆژ لێت دەپاڕێمەوە، وەڵامم نادەیتەوە، بە شەویش ئارامیم نییە. | 2 |
Dios mío, clamo de día, y no oyes; y de noche, y no hay para mí silencio.
لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ خودای پیرۆزیت، لەنێو ستایشی ئیسرائیل دانیشتوویت. | 3 |
Tú empero eres santo, tú que habitas [entre] las alabanzas de Israel.
باوباپیرانمان پشتیان بە تۆ بەست، پشتیان بە تۆ بەست و تۆش ڕزگارت کردن. | 4 |
En ti esperaron nuestros padres: esperaron, y tú los libraste.
هاواریان بۆ تۆ هێنا و تۆش دەربازت کردن، پشتیان بە تۆ بەست و شەرمەزار نەبوون. | 5 |
Clamaron á ti, y fueron librados: esperaron en ti, y no se avergonzaron.
بەڵام من سەگم نەک مرۆڤ، مایەی ڕیسوایی ئادەمیزاد و سووکایەتی خەڵک. | 6 |
Mas yo soy gusano, y no hombre; oprobio de los hombres, y desecho del pueblo.
هەموو ئەوانەی دەمبینن گاڵتەم پێ دەکەن، توانجم لێ دەگرن و بە بزەوە سەر بادەدەن و دەڵێن: | 7 |
Todos los que me ven, escarnecen de mí; estiran los labios, menean la cabeza, [diciendo]:
«پشتی بە یەزدان بەست، با یەزدان ڕزگاری بکات. با فریای بکەوێت، ئەگەر یەزدان پێی دڵخۆشە.» | 8 |
Remítese á Jehová, líbrelo; sálvele, puesto que en él se complacía.
بەڵام تۆ لەناو سکی دایکم دەرتهێنام، کاتێک لەبەر مەمکی دایکم بووم، دڵنیات کردم. | 9 |
Empero tú eres el que me sacó del vientre, el que me haces esperar [desde que estaba] á los pechos de mi madre.
من لە کاتی لەدایکبوونمەوە بە تۆ سپێردراوم، لە سکی دایکمەوە تۆ خودای منی. | 10 |
Sobre ti fuí echado desde la matriz: desde el vientre de mi madre, tú eres mi Dios.
لێم دوور مەبە، چونکە تەنگانە نزیک بووەتەوە و کەس نییە یارمەتیم بدات. | 11 |
No te alejes de mí, porque la angustia está cerca; porque no hay quien ayude.
گای زۆر دەوریان داوم، گایە بەهێزەکانی باشان ئابڵوقەیان داوم. | 12 |
Hanme rodeado muchos toros; fuertes toros de Basán me han cercado.
وەک شێری دڕندەی بە نەڕەنەڕ، ددانیان لێ تیژکردوومەتەوە. | 13 |
Abrieron sobre mí su boca, [como] león rapante y rugiente.
وەک ئاو ڕژام، هەموو ئێسقانەکانم لێک جیا بوونەتەوە. دڵم بووە بە مۆم، لە ناخمدا تواوەتەوە. | 14 |
Heme escurrido como aguas, y todos mis huesos se descoyuntaron: mi corazón fué como cera, desliéndose en medio de mis entrañas.
هێزم وەک پارچە گۆزە وشک بووە، زمانم بە مەڵاشوومەوە نووساوە، منت خستە ناو خاکی مەرگ. | 15 |
Secóse como un tiesto mi vigor, y mi lengua se pegó á mi paladar; y me has puesto en el polvo de la muerte.
سەگ دەوریان داوم، تاقمێک بەدکار ئابڵوقەیان داوم، دەست و پێیان کون کردووم. | 16 |
Porque perros me han rodeado, hame cercado cuadrilla de malignos: horadaron mis manos y mis pies.
هەموو ئێسقانەکانم دەژمێرم، ئەمانە تەماشام دەکەن و سەرنجیان لەسەرمە. | 17 |
Contar puedo todos mis huesos; ellos miran, considéranme.
جلوبەرگەکەم لەنێو خۆیان بەش دەکەن، تیروپشک لەسەر کراسەکەم دەکەن. | 18 |
Partieron entre sí mis vestidos, y sobre mi ropa echaron suertes.
بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لێم دوور مەبە، ئەی هێزی من، زوو بگە فریام. | 19 |
Mas tú, Jehová, no te alejes; fortaleza mía, apresúrate para mi ayuda.
ژیانم لە شمشێر دەرباز بکە، ژیانی بەهادارم لە چنگی سەگ. | 20 |
Libra de la espada mi alma; del poder del perro mi única.
لە دەمی شێر ڕزگارم بکە، لە قۆچی گای کێوی، دەربازم بکە. | 21 |
Sálvame de la boca del león, y óyeme [librándome] de los cuernos de los unicornios.
ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم، لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم. | 22 |
Anunciaré tu nombre á mis hermanos: en medio de la congregación te alabaré.
ئەی لەخواترسەکان، ستایشی بکەن! ئەی هەموو نەوەکانی یاقوب، شکۆداری بکەن! ئەی هەموو نەوەکانی ئیسرائیل، لێی بترسن! | 23 |
Los que teméis á Jehová, alabadle; glorificadle, simiente toda de Jacob; y temed de él, vosotros, simiente toda de Israel.
لەبەر ئەوەی بە سووکییەوە نەیڕوانییە ستەمی ستەملێکراوەکە و پشتی لێ ناکات، ڕووی لێ وەرناگێڕێت، بەڵکو گوێ لە هاواری دەگرێت. | 24 |
Porque no menospreció ni abominó la aflicción del pobre, ni de él escondió su rostro; sino que cuando clamó á él, oyóle.
لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا تۆ بابەتی ستایشکردنی منی، نەزرەکانم بەجێدەهێنم لەپێش ئەوانەی ترسی تۆیان هەیە. | 25 |
De ti será mi alabanza en la grande congregación; mis votos pagaré delante de los que le temen.
هەژارەکان دەخۆن و تێر دەبن، ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن ستایشی دەکەن، دڵتان بۆ هەتاهەتایە بژیێت. | 26 |
Comerán los pobres, y serán saciados: alabarán á Jehová los que le buscan: vivirá vuestro corazón para siempre.
سەرانسەری زەوی یەزدانیان بەبیر دێتەوە و دەگەڕێنەوە لای ئەو، هەروەها هەموو هۆزەکانی نەتەوەکان لەبەردەمی کڕنۆش دەبەن، | 27 |
Acordarse han, y volveránse á Jehová todos los términos de la tierra; y se humillarán delante de ti todas las familias de las gentes.
چونکە پاشایەتی بۆ یەزدانە و ئەو فەرمانڕەوایەتی نەتەوەکان دەکات. | 28 |
Porque de Jehová es el reino; y él se enseñoreará de las gentes.
هەموو دەوڵەمەندەکانی سەر زەوی دەخۆن و کڕنۆشی بۆ دەبەن، هەروەها هەموو ئەوانەی دەچنە ناو خۆڵ لەبەردەمی ئەو چۆک دادەدەن، ئەوانەی ناتوانن خۆیان بە زیندوویی بهێڵنەوە. | 29 |
Comerán y adorarán todos los poderosos de la tierra: postraránse delante de él todos los que descienden al polvo, si bien ninguno puede conservar la vida á su propia alma.
نەوەکان دەیپەرستن، باسی پەروەردگار بۆ نەوەکانی داهاتوو دەکرێت. | 30 |
La posteridad le servirá; será ella contada por una generación de Jehová.
ڕاستودروستییەکەی بەو خەڵکانە ڕادەگەیەنن کە هێشتا لەدایک نەبوونە، چونکە ئەم کارەی کردووە. | 31 |
Vendrán, y anunciarán al pueblo que naciere, su justicia que él hizo.