< زەبوورەکان 21 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، پاشا بە هێزی تۆ شادمان دەبێت. چەند دڵخۆشە بەو ڕزگارییەی پێت بەخشیوە! | 1 |
For the end, a Psalm of David. O Lord, the king shall rejoice in your strength; and in your salvation he shall greatly exult.
ئارەزووی دڵیت پێ بەخشیوە و لە داواکارییەکانی زمانیت ڕانەگرتووه. | 2 |
You have granted him the desire of his soul, and have not withheld from him the request of his lips. (Pause)
بە بەرەکەتێکی زۆرەوە پێشوازیت لێکرد و تاجێکی زێڕی بێگەردت لە سەری کرد. | 3 |
For you have prevented him with blessings of goodness: you has set upon his head a crown of precious stone.
داوای ژیانی لێکردیت، پێت بەخشی، ڕۆژگاری درێژی هەتاهەتاییە. | 4 |
He asked life of you, and you gave him length of days for ever and ever.
بەو ڕزگارییەی کە پێت داوە، شکۆمەندییەکەی مەزنە، تۆ شکۆمەندی و پایەبەرزیت پێ بەخشیوە. | 5 |
His glory is great in your salvation: you will crown him with glory and majesty.
بێگومان بەرەکەتێکی بێ کۆتاییت داوەتێ، بە خۆشی دیداری خۆت شادی دەکەیت. | 6 |
For you will give him a blessing for ever and ever: you will gladden him with joy with your countenance.
پاشا پشت بە یەزدان دەبەستێت، بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودای هەرەبەرزە هەرگیز نالەقێت. | 7 |
For the king trusts in the Lord, and through the mercy of the Highest he shall not be moved.
دەستت بەسەر هەموو دوژمنەکانتدا دەڕوات، دەستی ڕاستت بەسەر ناحەزانت. | 8 |
Let your hand be found by all your enemies: let your right hand find all that hate you.
کە دەردەکەویت وەک تەنوورێکی بڵێسەداریان لێ دەکەیت، لە تووڕەییدا یەزدان هەڵیاندەلووشێت، ئاگریش دەیانخوات. | 9 |
You shall make them as a fiery oven at the time of your presence: the Lord shall trouble them in his anger, and fire shall devour them.
ڕەچەڵەکیان لەسەر زەوی لەناودەبەیت، نەوەیان لەناو ئادەمیزاد. | 10 |
You shall destroy their fruit from the earth, and their seed from [among] the sons of men.
هەرچەندە پیلانیان لە دژت دانا و بیریان لە خراپە کردەوە، سەرناکەون، | 11 |
For they intended evils against you; they imagined a device which they shall by no means be able to perform.
چونکە تۆ وایان لێ دەکەیت ڕابکەن، کاتێک بە تیروکەوان نیشانیان لێ دەگریت. | 12 |
For you shall make them [turn their] back in your latter end, you will prepare their face.
ئەی یەزدان، بە هێزی خۆت پایەبەرز بە، گۆرانی و ستایش بۆ توانای تۆ دەڵێین. | 13 |
Be you exalted, O Lord, in your strength: we will sing and praise your mighty acts.