< زەبوورەکان 20 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. با یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا بە دەنگتەوە بێت، با ناوی خودای یاقوب بتپارێزێت. | 1 |
En Psalm Davids, till att föresjunga. Herren höre dig i nödene; Jacobs Guds Namn beskydde dig.
با لە پیرۆزگاکەیەوە یارمەتیت بۆ بنێرێت و لە سییۆنەوە پشتگیریت بکات. | 2 |
Han sände dig hjelp af helgedomenom, och styrke dig utaf Zion.
با هەموو قوربانییەکانی تۆی لەبیربێت و هەموو قوربانی سووتاندنەکانی تۆ قبوڵ بکات. | 3 |
Han tänke uppå all din spisoffer; och din bränneoffer vare fet. (Sela)
با ئارەزووی دڵت بهێنێتە دی و هەموو مەبەستەکانت بە ئەنجام بگەیەنێت. | 4 |
Han gifve dig hvad ditt hjerta begärar, och fullborde all din anslag.
هەلهەلە لێدەدەین بۆ ڕزگاربوونت و بە ناوی خودامانەوە ئاڵا بەرز دەکەینەوە. با یەزدان هەموو داواکارییەکانت بەجێبهێنێت. | 5 |
Vi fröjde oss, att du oss hjelper; och i vår Guds Namn rese vi baneret upp; Herren fullborde alla dina böner.
ئێستا زانیم کە یەزدان دەستنیشانکراوەکەی ڕزگار دەکات، لە پیرۆزگا ئاسمانییەکەی خۆیەوە بە دەنگییەوە دێت، بە توانای ڕزگاریی دەستی ڕاستی. | 6 |
Nu märker jag, att Herren hjelper sin smorda, och hörer honom i sinom helga himmel; hans högra hand hjelper väldeliga.
هەندێک شانازی بە گالیسکە دەکەن و هەندێک بە ئەسپ، بەڵام ئێمە شانازی بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمان دەکەین. | 7 |
De andre förlåta sig på vagnar och hästar; men vi tänke på Herrans vår Guds Namn.
ئەوان چەمانەوە و کەوتن، بەڵام ئێمە هەستاین و چەسپاین. | 8 |
De äro nederstötte och fallne; men vi stå upprätte.
ئەی یەزدان، پاشا ڕزگار بکە! کە لێت دەپاڕێینەوە بەدەنگمانەوە وەرە! | 9 |
Hjelp, Herre; Konungen höre oss, när vi rope.