< زەبوورەکان 2 >
بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن و گەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟ | 1 |
Hvorfor larmer hedningene og grunder folkene på det som fåfengt er?
پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن، سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوە لە دژی یەزدان و مەسیحەکەی و دەڵێن: | 2 |
Jordens konger reiser sig, og fyrstene rådslår sammen mot Herren og mot hans salvede:
«با کۆتەکانیان بشکێنین و زنجیرەکانیان لە خۆمان بکەینەوە.» | 3 |
La oss sprenge deres bånd og kaste deres rep av oss!
ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە پێدەکەنێت، پەروەردگار گاڵتەیان پێ دەکات. | 4 |
Han som troner i himmelen, ler, Herren spotter dem.
ئینجا بە تووڕەیی خۆی قسەیان بۆ دەکات، بە هەڵچوونی خۆی دەیانتۆقێنێت: | 5 |
Så taler han til dem i sin vrede, og i sin harme forferder han dem:
«من پاشای خۆمم لەسەر سییۆن داناوە، لەسەر کێوی پیرۆزی خۆم.» | 6 |
Og jeg har dog innsatt min konge på Sion, mitt hellige berg!
من فەرمانی یەزدانتان پێ ڕادەگەیەنم: پێی فەرمووم: «تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت. | 7 |
Jeg vil kunngjøre hvad fastsatt er: Herren sa til mig: Du er min sønn, jeg har født dig idag.
داوام لێ بکە، نەتەوەکان دەکەم بە میراتت، ئەوپەڕی زەوی دەکەم بە موڵکی تۆ. | 8 |
Begjær av mig! Så vil jeg gi dig hedningene til arv og jordens ender til eie.
بە گۆچانێکی ئاسنین دەیانشکێنیت و وەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکەیت.» | 9 |
Du skal knuse dem med jernstav; som en pottemakers kar skal du sønderslå dem.
بۆیە، ئەی پاشایان، وریابن، سەرۆکەکانی زەوی، ئاگاداربن. | 10 |
Og nu, I konger, gå viselig frem! La eder advare, I dommere på jorden!
بە ترسەوە یەزدان بپەرستن، بە لەرزەوە دڵخۆش بن. | 11 |
Tjen Herren med frykt og juble med beven!
کوڕەکە ماچ بکەن، نەوەک تووڕە ببێت و لە ڕێگای خۆتان بفەوتێن، چونکە تووڕەیی ئەو زوو دێتە جۆش. خۆزگە دەخوازرێ بە هەموو ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر ئەو. | 12 |
Kyss Sønnen, forat han ikke skal bli vred, og I gå til grunne på veien! For snart kunde hans vrede optendes. Salige er alle de som tar sin tilflukt til ham.