بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. ئاسمان باسی شکۆی خودا دەکات، گەردوون کارەکانی دەستی ڕادەگەیەنێت. | 1 |
למנצח מזמור לדוד ב השמים מספרים כבוד-אל ומעשה ידיו מגיד הרקיע |
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وتەی بەرز دەبارێنن، شەو لەدوای شەو زانین ڕادەگەیەنن. | 2 |
יום ליום יביע אמר ולילה ללילה יחוה-דעת |
هیچ قسە و زمانێکیان نییە، دەنگیان نابیسترێت، | 3 |
אין-אמר ואין דברים בלי נשמע קולם |
بەڵام پەیامیان دەگاتە هەموو زەوی، وتەکانیان بەوپەڕی جیهان. لە ئاسمان چادری بۆ خۆر هەڵداوە، | 4 |
בכל-הארץ יצא קום ובקצה תבל מליהם לשמש שם-אהל בהם |
کە وەک زاوایەکە لە ژوورەکەی بێتە دەرەوە، وەک پاڵەوانێکە کە شادە بە ڕاکردن لە گۆڕەپان. | 5 |
והוא--כחתן יצא מחפתו ישיש כגבור לרוץ ארח |
لەو سەری ئاسمانەوە هەڵدێت و دەسووڕێتەوە هەتا ئەو سەری، هیچ شتێک لەبەر گەرماییەکەی ناشاردرێتەوە. | 6 |
מקצה השמים מוצאו--ותקופתו על-קצותם ואין נסתר מחמתו |
فێرکردنی یەزدان تەواوە، دەروون دەبووژێنێتەوە. شەریعەتی یەزدان جێی متمانەیە، ساویلکە دەکەنە دانا. | 7 |
תורת יהוה תמימה משיבת נפש עדות יהוה נאמנה מחכימת פתי |
ڕێنمایی یەزدان دروستە، دڵ خۆش دەکات. ڕاسپاردەی یەزدان پاکە، چاو ڕۆشن دەکات. | 8 |
פקודי יהוה ישרים משמחי-לב מצות יהוה ברה מאירת עינים |
لەخواترسی بێگەردە، هەتاهەتایە سەقامگیرە. حوکمی یەزدان ڕاستە، بە تەواوی ڕاستودروستە. | 9 |
יראת יהוה טהורה--עומדת לעד משפטי-יהוה אמת צדקו יחדו |
ئەوانە لە زێڕ دڵگیرترن، لە زێڕی بێگەردی زۆر، لە هەنگوین شیرینترن، لە دڵۆپی شانەی هەنگوین. | 10 |
הנחמדים--מזהב ומפז רב ומתוקים מדבש ונפת צופים |
خزمەتکارەکەت بەوانە ئاگادار کراوەتەوە، پەیڕەوکردنیان پاداشتی زۆرە. | 11 |
גם-עבדך נזהר בהם בשמרם עקב רב |
کێ لە هەڵەکانی خۆی تێدەگات؟ گوناهە شاراوەکانم ببەخشە. | 12 |
שגיאות מי-יבין מנסתרות נקני |
خزمەتکارەکەت لە گوناهی یاخیبوون بپارێزە، وا مەکە بەسەرمدا زاڵبێت. ئیتر بێ کەموکوڕی دەبم، لە گوناهی گەورە بێبەری دەبم. | 13 |
גם מזדים חשך עבדך-- אל-ימשלו-בי אז איתם ונקיתי מפשע רב |
با قسەی دەم و لێکدانەوەی دڵم جێی ڕەزامەندی تۆ بێت، ئەی یەزدان، تاشەبەردی من و ڕزگارکەرم. | 14 |
יהיו לרצון אמרי-פי והגיון לבי לפניך יהוה צורי וגאלי |