< زەبوورەکان 18 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داودی بەندەی یەزدان. ئەم سروودەی بۆ یەزدان گوت، دوای ئەوەی یەزدان لە دەستی هەموو دوژمنەکانی و لە دەستی شاول ڕزگاری کرد. گوتی: ئەی یەزدان، ئەی هێزی من، خۆشمدەوێی. 1
To the music director. A psalm of David the servant of the Lord, who sang the words of this song to the Lord on the day when the Lord saved him from all his enemies, and from Saul. He sang: I love you, Lord. You are my strength.
یەزدان تاشەبەردی منە، قەڵا و دەربازکەرمە، خودام ئەو تاشەبەردەیە کە پەنای بۆ دەبەم، قەڵغان و هێزی ڕزگاریمە، پەناگای منە. 2
The Lord is my rock, my fortress, and my Savior. He is my God, my rock who protects me. He shields me from harm, his power protects me, he keeps me safe.
لە یەزدان دەپاڕێمەوە، ئەوەی کە شایانی ستایشە، لە دوژمنەکانم ڕزگار دەبم، 3
I call for help from the Lord who should be praised, and he saves me from those who hate me.
چونکە پەتی مەرگ شەتەکی داوم، لێشاوی لەناوچوون زەندەقی بردم، 4
Ropes of death encircled me, surging waters of destruction flooded over me;
پەتی جیهانی مردووان بە دەورمدا تەنراوە، داوی مردن لەبەردەمم دانراوە. (Sheol h7585) 5
The grave wound its ropes around me; death set snares for me. (Sheol h7585)
لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە، هاوارم بردە بەر خودام، لە پەرستگاکەیەوە گوێی لە دەنگی من بوو، هاوارم گەیشتە بەرگوێی. 6
In my despair I called on the Lord—I cried out to my God for help. He heard my voice from his Temple—my cry for help reached his ears.
ئینجا زەوی لەرزی و هەژا، بناغەی چیاکانیش ڕاژەنین، لە تووڕەیی ئەو لەرزین. 7
The earth shook to and fro; the foundations of the mountains trembled, shaking because of his anger.
دووکەڵ لە لووتی بەرزبووەوە، ئاگرێکی لووشدەر لە دەمی هاتە دەرەوە، وەک ژیلەمۆی پشکۆی داگیرساو بوو. 8
Smoke came out of his nostrils, and fire came from his mouth; burning coals blazed before him.
ئاسمانی شەق کرد و دابەزییە خوارەوە، هەوری تاریک لەژێر پێی بوو. 9
He parted the heavens and came down, with dark clouds beneath his feet.
سواری کەڕوب بوو و فڕی، بەسەر باڵی بادا بەرزبووەوە. 10
Riding on an angel he flew, swooping on the wings of the wind.
بە تاریکی خۆی داپۆشی و کردییە خێوەت لە دەوری خۆی، هەوری تاریکی پڕ بارانی ئاسمانی کردە چەتری خۆی. 11
He hid himself in darkness, covering himself with black thunderclouds.
لە ڕۆشنایی ئامادەبوونی ئەو هەورەکان بەرەو پێش چوون، تەرزە و پشکۆی ئاگریان لێ هاتە دەرەوە. 12
Hailstones and burning coals flew out from his brightness, passing through his thick clouds.
یەزدان لە ئاسمانەوە گرماندی، ئەو خودایەی هەرەبەرزە دەنگی خۆی لەرزاندەوە. 13
The Lord thundered from heaven; the voice of the Most High sounded among the hailstones and burning coals.
تیرەکانی هاویشت و بڵاوەی بە دوژمنەکانی کرد، بە بروسکەی گەورە پەرێشانی کردن. 14
He fired his arrows, scattering his enemies; he routed them with his lightning bolts.
ئەی یەزدان، بنی دەریا دەرکەوت، بناغەکانی زەوی ئاشکرا بوون، لە سەرزەنشتی تۆ، لە گەرمی هەناسەی لووتی تۆ. 15
You roared, Lord, and by the wind from the breath of your nostrils the valleys of the sea were exposed and the foundations of the earth were uncovered.
لە بەرزاییەوە دەستی درێژکرد و منی گرت، لەناو ئاوە قووڵەکانەوە دەریهێنام. 16
He reached down his hand from above and grabbed hold of me. He pulled me out of the deep water.
لە دوژمنە بە تواناکەم ڕزگاری کردم، لە ناحەزەکانم کە زۆر لە من بەهێزتر بوون. 17
He rescued me from my powerful enemies, from those who hated me and who were much stronger than me.
لە ڕۆژی لێقەومانم هاتنە سەرم، بەڵام یەزدان پشت و پەنام بوو. 18
They came at me at my worst possible moment, but the Lord supported me.
منی هێنایە دەرەوە بۆ جێگایەکی پان و بەرین، ڕزگاری کردم، چونکە دڵخۆشە پێم. 19
He set me free, he rescued me because he's my friend.
یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە، بەگوێرەی دەستپاکیم ڕێزداری کردووم، 20
The Lord rewarded me because I do what's right; he repaid me because I am innocent.
چونکە من ڕێچکەی یەزدانم گرتووەتەبەر، لە خودای خۆم یاخی نەبووم. 21
For I have followed the Lord's ways; I have not sinned by turning away from my God.
هەموو حوکمەکانی لەبەرچاومدان، لە فەرزەکانی لام نەداوە. 22
I have kept all his laws in mind; I have not ignored his commandments.
لەبەردەمی ئەو بێ کەموکوڕی بووم و خۆم لە گوناه پاراستووە. 23
I am blameless in his sight; I keep myself from sinning.
یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە، بەگوێرەی دەستپاکیم لەبەردەمی. 24
The Lord rewarded me for doing what's right. I am innocent in his sight.
لەگەڵ دڵسۆزەکان دڵسۆزی دەنوێنیت، لەگەڵ ئەوانەی بێ کەموکوڕین چاکی دەنوێنیت، 25
You show trust to those who trust; you show integrity to those with integrity,
لەگەڵ پاکەکان پاکی دەنوێنیت، بەڵام لەگەڵ خوارەکان زیرەکی دەنوێنیت. 26
You show yourself pure to those who are pure, but you show yourself smart to those who are crafty.
تۆ خەڵکی بێفیز ڕزگار دەکەیت، بەڵام لووتی لووتبەرزان دەشکێنیت. 27
You save the humble, but you bring down the proud.
ئەی یەزدان، تۆ چراکەم دادەگیرسێنیت، خودام تاریکیم ڕووناک دەکاتەوە. 28
You light my lamp! Lord, my God, you light up my darkness!
بە یارمەتی تۆ دەتوانم لەشکرێک تێکبشکێنم، لەگەڵ خودای خۆم دەتوانم بەسەر شووراکاندا سەربکەوم. 29
With you, I can charge down a troop of soldiers; with you, my God, I can climb a fortress wall.
ڕێبازی خودا تەواوە، بەڵێنی یەزدان بێگەردە، ئەو قەڵغانە بۆ هەموو ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن. 30
God's way is absolutely right. What the Lord says is trustworthy. He is a shield to all who come to him for protection.
لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟ لە خودامان بەولاوە کێ تاشەبەردەکەیە؟ 31
For who is God except the Lord? Who is the rock, except our God?
خودایە ئەوەی کەمەری منی توند بەستووە، بە تەواوی ڕێگام لەبەردەمدا دەکاتەوە. 32
God makes me strong and keeps me safe.
پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێ دەکات، لەسەر بەرزایی ڕامدەگرێت. 33
He makes me surefooted like the deer, able to walk the heights in safety.
مەشق بە دەستەکانم دەکات بۆ جەنگ، تاکو بتوانم بە بازووم کەوانی بڕۆنز بچەمێنمەوە. 34
He teaches me how to fight in battle; he gives me the strength to draw a bronze bow.
قەڵغانی ڕزگاریی خۆتت پێ بەخشیوم، بە دەستی ڕاستت پشتم دەگریت، هاوکاریت گەورەم دەکات. 35
You protect me with the shield of your salvation; you support me with your powerful right hand; your help has made me great.
جێی هەنگاوەکانم تەخت و فراوان دەکەیت، تاکو پێم نەخلیسکێت. 36
You gave me space in which to walk, and prevented my feet from slipping.
دوژمنەکانم ڕاونا و پێشم لێ گرتن، هەتا لەناوم نەبردن نەگەڕامەوە. 37
I chased my enemies, and caught up with them. I did not turn around until I had destroyed them.
وردوخاشم کردن، ئیتر نەیانتوانی هەستنەوە، لەژێر پێم کەوتن. 38
I struck them down—they couldn't get up. They fell at my feet.
کەمەری منت توند کرد بۆ جەنگ، وات لە بەرهەڵستکارانی من کرد لەبەر پێم کڕنۆش ببەن. 39
You made me strong for battle; you made those who rose up against me kneel down before me.
دوژمنەکانم پشتیان تێ کردم و ڕایانکرد، من ناحەزەکانی خۆمم لەناوبرد. 40
You made my enemies run away; I destroyed all my enemies.
هاواریان هێنا، بەڵام ڕزگارکەر نەبوو، هاواریان بۆ یەزدان برد، بەڵام بە دەنگیانەوە نەچوو. 41
They cried out for help, but no one came to rescue them. They even called out to the Lord, but he did not answer them.
وەک تۆزی بەر با منیان هاڕی، وەک قوڕی سەر ڕێگا پێشێلم کردن. 42
I ground them into dust, like dust in the wind. I threw them out like mud in the street.
لە هێرشی گەل ڕزگارت کردم، تۆ منت کرد بە سەرۆکی نەتەوەکان، گەلێک کە نەمدەناسین خزمەتم دەکەن. 43
You rescued me from rebellious people; you made me ruler over nations—people I didn't know now serve me.
هەرکە دەنگم دەبیستن گوێڕایەڵم دەبن، بێگانەکان ملکەچیم بۆ دەنوێنن. 44
As soon as they hear of me, they obey; foreigners cringe before me.
بێگانەکان ورە بەر دەدەن و بە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە. 45
They lose heart, and come trembling in surrender from their strongholds.
یەزدان زیندووە، ستایش بۆ تاشەبەردەکەم! خودای ڕزگارکەرم پایەبەرزە! 46
The Lord lives! Blessed be my rock! May the God who saves me be praised!
خودایە کە تۆڵەم بۆ دەکاتەوە، گەلان دەخاتە ژێر ڕکێفم، 47
God avenges me, he subdues peoples under me,
لە دوژمنەکانم ڕزگاری کردم. پایەبەرزی کردم بەسەر ناحەزانم، لە دەست کەسە توندوتیژەکان ڕزگارت کردم. 48
he rescues me from those who hate me. You keep me safe from those who rebel against me, you save me from violent men.
لەبەر ئەوە ئەی یەزدان، لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم، گۆرانی ستایش بۆ ناوت دەڵێم. 49
That's why I will praise you among the nations, Lord; I will sing praises about who you are.
سەرکەوتنی گەورە بە پاشای خۆی دەبەخشێت، خۆشەویستی نەگۆڕ بەسەر دەستنیشانکراوەکەیدا دەبارێنێت، بۆ سەر داود و نەوەکانی بۆ هەتاهەتایە. 50
You have saved the king so often, showing your trustworthy love to David, your anointed, and to his descendants forever.

< زەبوورەکان 18 >