< زەبوورەکان 17 >

نوێژێکی داود. ئەی یەزدان، گوێ لە داواکاری ڕاستودروستی من بگرە، بایەخ بە هاوارم بدە، گوێ لە نوێژەکەم بگرە، لە زاری بێ فێڵمەوە دەردەچێ. 1
ダビデの祈 主よ、正しい訴えを聞き、わたしの叫びにみ心をとめ、偽りのないくちびるから出るわたしの祈に耳を傾けてください。
ئەستۆپاکی من لەلای تۆوە دێت، چاوەکانت ڕاست و ڕێکی دەبینێت. 2
どうかわたしについての宣告がみ前から出て、あなたの目が公平をみられるように。
ئەگەر دڵم بپشکنیت و لە شەودا چاودێریم بکەیت، ئەگەر تاقیم بکەیتەوە، هیچ خراپەیەکم تێدا نابینیت، پێداگری دەکەم کە دەمم سنوور نەبەزێنێت. 3
あなたがわたしの心をためし、夜、わたしに臨み、わたしを試みられても、わたしのうちになんの悪い思いをも見いだされないでしょう。わたしの口も罪を犯しません。
سەبارەت بە کاری خەڵک، بە فەرمایشتی سەر لێوی تۆ، خۆم لە ڕێگای توندوتیژی پاراستووە. 4
人のおこないの事をいえば、あなたのくちびるの言葉によって、わたしは不法な者の道を避けました。
هەنگاوم بە ڕێڕەوی تۆوە جێگیر بوو، پێم نەخلیسکاوە. 5
わたしの歩みはあなたの道に堅く立ち、わたしの足はすべることがなかったのです。
ئەی خودایە، لێت دەپاڕێمەوە، چونکە تۆ بە دەنگمەوە دێیت، گوێ بۆ پاڕانەوەکەم شل بکە و ببیستە. 6
神よ、わたしはあなたに呼ばわります。あなたはわたしに答えられます。どうか耳を傾けて、わたしの述べることをお聞きください。
جوانی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربخە، ئەی ئەوەی بە دەستی ڕاستت ئەوانە ڕزگار دەکەیت کە لەبەر دوژمنەکانیان پەنات بۆ دەهێنن. 7
寄り頼む者をそのあだから右の手で救われる者よ、あなたのいつくしみを驚くばかりにあらわし、
وەک گلێنەی چاوت بمپارێزە، لەژێر سێبەری باڵەکانت بمشارەوە، 8
ひとみのようにわたしを守り、みつばさの陰にわたしを隠し、
لەو بەدکارانەی هێرشم دەکەنە سەر، لەو دوژمنە بکوژانەی دەوریان داوم. 9
わたしをしえたげる悪しき者から、わたしを囲む恐ろしい敵から、のがれさせてください。
دڵە بەردینەکانیان داخستووە، بە دەمیش لاف لێدەدەن. 10
彼らはその心を閉じて、あわれむことなく、その口をもって高ぶって語るのです。
شوێن پێم دەکەون، وا دەوریان داوم، چاویان لەوەیە بە زەویم دا بدەن. 11
彼らはわたしを追いつめ、わたしを囲み、わたしを地に投げ倒さんと、その目をそそぎます。
وەک شێرێکن کە برسی پەلاماردانە، وەک بەچکە شێرێک خۆی لە بۆسە نابێت. 12
彼らはかき裂かんと、いらだつししのごとく、隠れた所にひそみ待つ子じしのようです。
ئەی یەزدان ڕاپەڕە، لە ڕوویان بوەستەوە، بەریان بدەوە! بە شمشێری خۆت گیانم لە بەدکار ڕزگار بکە! 13
主よ、立ちあがって、彼らに立ちむかい、彼らを倒してください。つるぎをもって悪しき者からわたしのいのちをお救いください。
ئەی یەزدان، بە دەستی خۆت لەم جۆرە کەسانە ڕزگارم بکە، لە خەڵکی ئەم جیهانە کە بەشیان لەم ژیانەیە، ورگیانت پڕکردووە لەو شتەی هەڵتگرتووە بۆیان، کوڕەکانیان تێر دەخۆن، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ منداڵەکانیان جێی دەهێڵن. 14
主よ、み手をもって人々からわたしをお救いください。すなわち自分の分け前をこの世で受け、あなたの宝をもってその腹を満たされる世の人々からわたしをお救いください。彼らは多くの子に飽き足り、その富を幼な子に残すのです。
بەڵام من بێتاوان دەبم و ڕووی تۆ دەبینم، کە بەئاگادێم تێر دەبم لە بینینی شێوەت. 15
しかしわたしは義にあって、み顔を見、目ざめる時、みかたちを見て、満ち足りるでしょう。

< زەبوورەکان 17 >