نوێژێکی داود. ئەی یەزدان، گوێ لە داواکاری ڕاستودروستی من بگرە، بایەخ بە هاوارم بدە، گوێ لە نوێژەکەم بگرە، لە زاری بێ فێڵمەوە دەردەچێ. | 1 |
תפלה לדוד שמעה יהוה צדק-- הקשיבה רנתי האזינה תפלתי בלא שפתי מרמה |
ئەستۆپاکی من لەلای تۆوە دێت، چاوەکانت ڕاست و ڕێکی دەبینێت. | 2 |
מלפניך משפטי יצא עיניך תחזינה מישרים |
ئەگەر دڵم بپشکنیت و لە شەودا چاودێریم بکەیت، ئەگەر تاقیم بکەیتەوە، هیچ خراپەیەکم تێدا نابینیت، پێداگری دەکەم کە دەمم سنوور نەبەزێنێت. | 3 |
בחנת לבי פקדת לילה-- צרפתני בל-תמצא זמתי בל-יעבר-פי |
سەبارەت بە کاری خەڵک، بە فەرمایشتی سەر لێوی تۆ، خۆم لە ڕێگای توندوتیژی پاراستووە. | 4 |
לפעלות אדם בדבר שפתיך-- אני שמרתי ארחות פריץ |
هەنگاوم بە ڕێڕەوی تۆوە جێگیر بوو، پێم نەخلیسکاوە. | 5 |
תמך אשרי במעגלותיך בל-נמוטו פעמי |
ئەی خودایە، لێت دەپاڕێمەوە، چونکە تۆ بە دەنگمەوە دێیت، گوێ بۆ پاڕانەوەکەم شل بکە و ببیستە. | 6 |
אני-קראתיך כי-תענני אל הט-אזנך לי שמע אמרתי |
جوانی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربخە، ئەی ئەوەی بە دەستی ڕاستت ئەوانە ڕزگار دەکەیت کە لەبەر دوژمنەکانیان پەنات بۆ دەهێنن. | 7 |
הפלה חסדיך מושיע חוסים-- ממתקוממים בימינך |
وەک گلێنەی چاوت بمپارێزە، لەژێر سێبەری باڵەکانت بمشارەوە، | 8 |
שמרני כאישון בת-עין בצל כנפיך תסתירני |
لەو بەدکارانەی هێرشم دەکەنە سەر، لەو دوژمنە بکوژانەی دەوریان داوم. | 9 |
מפני רשעים זו שדוני איבי בנפש יקיפו עלי |
دڵە بەردینەکانیان داخستووە، بە دەمیش لاف لێدەدەن. | 10 |
חלבמו סגרו פימו דברו בגאות |
شوێن پێم دەکەون، وا دەوریان داوم، چاویان لەوەیە بە زەویم دا بدەن. | 11 |
אשרינו עתה סבבוני (סבבונו) עיניהם ישיתו לנטות בארץ |
وەک شێرێکن کە برسی پەلاماردانە، وەک بەچکە شێرێک خۆی لە بۆسە نابێت. | 12 |
דמינו--כאריה יכסוף לטרף וככפיר ישב במסתרים |
ئەی یەزدان ڕاپەڕە، لە ڕوویان بوەستەوە، بەریان بدەوە! بە شمشێری خۆت گیانم لە بەدکار ڕزگار بکە! | 13 |
קומה יהוה-- קדמה פניו הכריעהו פלטה נפשי מרשע חרבך |
ئەی یەزدان، بە دەستی خۆت لەم جۆرە کەسانە ڕزگارم بکە، لە خەڵکی ئەم جیهانە کە بەشیان لەم ژیانەیە، ورگیانت پڕکردووە لەو شتەی هەڵتگرتووە بۆیان، کوڕەکانیان تێر دەخۆن، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ منداڵەکانیان جێی دەهێڵن. | 14 |
ממתים ידך יהוה ממתים מחלד-- חלקם בחיים וצפינך (וצפונך) תמלא בטנם ישבעו בנים-- והניחו יתרם לעולליהם |
بەڵام من بێتاوان دەبم و ڕووی تۆ دەبینم، کە بەئاگادێم تێر دەبم لە بینینی شێوەت. | 15 |
אני--בצדק אחזה פניך אשבעה בהקיץ תמונתך |