< زەبوورەکان 16 >

پاڕانەوەیەکی داود. ئەی خودایە، بمپارێزە، چونکە من پەنا دەهێنمە بەر تۆ. 1
A Poem by David. Preserve me, God, for I take refuge in you.
بە یەزدانم گوت: «تۆ گەورەی منی، بێجگە لە تۆ هیچ شتێکی چاکم نییە.» 2
My soul, you have said to the LORD, “You are my Lord. Apart from you I have no good thing.”
هەموو خۆشییەکم بە گەلە پیرۆزەکەیە کە لەناو خاکەکەن، ئەوانە شکۆدارن. 3
As for the saints who are in the earth, they are the excellent ones in whom is all my delight.
ئەوانەی بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەون، دەردیان زۆر دەبێت. خوێنی قوربانییان بۆ ناڕێژم و ناویشیان لەسەر لێوم نابێت. 4
Their sorrows shall be multiplied who give gifts to another god. Their drink offerings of blood I will not offer, nor take their names on my lips.
ئەی یەزدان، تۆ بەشە میرات و چارەنووسی منی، تۆ پشکی من دەستەبەر دەکەیت. 5
The LORD assigned my portion and my cup. You made my lot secure.
گوریس کەوتە سەر چاکترین خاک بۆ بەشی من، بە ڕاستی میراتێکی دڵخۆشکەرم هەیە. 6
The lines have fallen to me in pleasant places. Yes, I have a good inheritance.
ستایشی یەزدان دەکەم کە ئامۆژگاریم دەکات، تەنانەت بە شەویش دڵم ڕێنماییم دەکات. 7
I will bless the LORD, who has given me counsel. Yes, my heart instructs me in the night seasons.
هەمیشە چاوم لەسەر یەزدانە، لەبەر ئەوەی لەلای دەستی ڕاستمەوەیە، ناهەژێم. 8
I have set the LORD always before me. Because he is at my right hand, I shall not be moved.
بۆیە دڵشادم و گیانم خۆشحاڵە، تەنانەت جەستەم بە ئاسوودەیی نیشتەجێیە، 9
Therefore my heart is glad, and my tongue rejoices. My body shall also dwell in safety.
چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت، هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت. (Sheol h7585) 10
For you will not leave my soul in Sheol, neither will you allow your holy one to see corruption. (Sheol h7585)
ڕێگای ژیانت پێ ناساندم، تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە، خۆشحاڵی هەتاهەتایی لەلای دەستەڕاستی تۆدایە. 11
You will show me the path of life. In your presence is fullness of joy. In your right hand there are pleasures forever more.

< زەبوورەکان 16 >