< زەبوورەکان 150 >

هەلیلویا! ستایشی خودا بکەن، لە پیرۆزگاکەی، ستایشی بکەن، لە گەردوونی هێزی، 1
Alleluja. Laudate Dominum in sanctis ejus; laudate eum in firmamento virtutis ejus.
ستایشی بکەن، بۆ پاڵەوانیێتی، ستایشی بکەن، بەپێی زۆری مەزنایەتی، 2
Laudate eum in virtutibus ejus; laudate eum secundum multitudinem magnitudinis ejus.
بە دەم دەنگی کەڕەناوە ستایشی بکەن، بە دەم ساز و قیسارەوە ستایشی بکەن، 3
Laudate eum in sono tubæ; laudate eum in psalterio et cithara.
بە دەف و هەڵپەڕکێ ستایشی بکەن، بە ئامێری ژێدار و شمشاڵ ستایشی بکەن، 4
Laudate eum in tympano et choro; laudate eum in chordis et organo.
بە سەنجی بیستراو ستایشی بکەن، بە سەنجی دەنگ بەرز ستایشی بکەن! 5
Laudate eum in cymbalis benesonantibus; laudate eum in cymbalis jubilationis.
با هەموو ئەوەی هەناسە دەدات ستایشی یەزدان بکات! هەلیلویا. 6
Omnis spiritus laudet Dominum! Alleluja.

< زەبوورەکان 150 >