< زەبوورەکان 150 >
هەلیلویا! ستایشی خودا بکەن، لە پیرۆزگاکەی، ستایشی بکەن، لە گەردوونی هێزی، | 1 |
Praise ye Jah! Praise ye God in His holy place, Praise Him in the expanse of His strength.
ستایشی بکەن، بۆ پاڵەوانیێتی، ستایشی بکەن، بەپێی زۆری مەزنایەتی، | 2 |
Praise Him in His mighty acts, Praise Him according to the abundance of His greatness.
بە دەم دەنگی کەڕەناوە ستایشی بکەن، بە دەم ساز و قیسارەوە ستایشی بکەن، | 3 |
Praise Him with blowing of trumpet, Praise Him with psaltery and harp.
بە دەف و هەڵپەڕکێ ستایشی بکەن، بە ئامێری ژێدار و شمشاڵ ستایشی بکەن، | 4 |
Praise Him with timbrel and dance, Praise Him with stringed instruments and organ.
بە سەنجی بیستراو ستایشی بکەن، بە سەنجی دەنگ بەرز ستایشی بکەن! | 5 |
Praise Him with cymbals of sounding, Praise Him with cymbals of shouting.
با هەموو ئەوەی هەناسە دەدات ستایشی یەزدان بکات! هەلیلویا. | 6 |
All that doth breathe doth praise Jah! Praise ye Jah!