< زەبوورەکان 149 >
هەلیلویا! گۆرانییەکی نوێ بۆ یەزدان بڵێن، ستایشی لەناو کۆڕی خۆشەویستانیەتی. | 1 |
Hallelujah! Sing unto Jehovah a new song; [sing] his praise in the congregation of the godly.
با ئیسرائیل بە دروستکەری دڵخۆش بێت، با کوڕانی سییۆن بە پاشایان شاد بن. | 2 |
Let Israel rejoice in his Maker; let the sons of Zion be joyful in their King.
با بە هەڵپەڕکێ ستایشی ناوی بکەن، بە دەف و قیسارە مۆسیقای بۆ بژەنن، | 3 |
Let them praise his name in the dance; let them sing psalms unto him with the tambour and harp.
چونکە یەزدان دڵشادە بە گەلەکەی، بێفیزەکان بە ڕزگاری دەڕازێنێتەوە. | 4 |
For Jehovah taketh pleasure in his people; he beautifieth the meek with salvation.
با خۆشەویستانی بەم شکۆمەندییەوە شاد بن، با لەناو نوێنەکانیان گۆرانی بڵێن. | 5 |
Let the godly exult in glory; let them shout for joy upon their beds.
با ستایشکردن بۆ خودا لەسەر زاریان بێت، شمشێری دوودەمیان بەدەستەوە بێت، | 6 |
Let the high praises of God be in their mouth, and a two-edged sword in their hand:
بۆ ئەوەی تۆڵە لە نەتەوەکان بکەنەوە، گەلان سزا بدەن، | 7 |
To execute vengeance against the nations, [and] punishment among the peoples;
بۆ ئەوەی پاشاکانیان بە زنجیر ببەستنەوە، کۆت بکەنە دەستی پیاوماقوڵانیان، | 8 |
To bind their kings with chains, and their nobles with fetters of iron;
بۆ ئەوەی حوکمی نووسراویان بەسەردا جێبەجێ بکەن. ئەمەش شکۆمەندییە بۆ هەموو خۆشەویستانی. هەلیلویا. | 9 |
To execute upon them the judgment written. This honour have all his saints. Hallelujah!