< زەبوورەکان 148 >

هەلیلویا! لە ئاسمانەوە ستایشی یەزدان بکەن، لە بەرزاییەکان ستایشی بکەن. 1
Praise ye the LORD! Praise the LORD from the heavens! Praise him in the heights!
ئەی هەموو فریشتەکانی، ستایشی بکەن، ئەی هەموو سوپاکەی، ستایشی بکەن. 2
Praise him, all ye his angels! Praise him, all ye his hosts!
ئەی خۆر و مانگ، ستایشی بکەن، ئەی هەموو ئەستێرەکانی ڕووناکی، ستایشی بکەن. 3
Praise ye him, sun and moon! Praise him, all ye stars of light!
ئەی بەرزترینی ئاسمان، ستایشی بکەن، ئەی ئەو ئاوانەی لە سەرووی ئاسمانن. 4
Praise him, ye heavens of heavens! Ye waters, that are above the heavens!
با ستایشی ناوی یەزدان بکەن، چونکە فەرمانی دا و بەدیهێنران. 5
Let them praise the name of the LORD; For he commanded, and they were created.
هەتاهەتایە و هەتا ماون دەچەسپێن، فەرزی داناوە بەسەرناچێت. 6
He hath also established them for ever; He hath given them a law, and they transgress it not.
لە زەوییەوە ستایشی یەزدان بکەن، ئەی ئەژدیهاکان و قووڵایی دەریاکان، 7
Praise the LORD from the earth, Ye sea-monsters, and all deeps!
بروسکە و تەرزە، بەفر و تەم، ڕەشەبا، کە فەرمانی ئەو بەجێدەهێنن، 8
Fire and hail, snow and vapor; Thou tempest, that fulfillest his word!
چیاکان و هەموو گردەکان، داری بەردار و هەموو ئورزەکان، 9
Ye mountains, and all hills! Fruit-trees, and all cedars!
گیانلەبەر و هەموو ئاژەڵ، خشۆک و باڵدار، 10
Ye wild beasts, and all cattle! Ye creeping things, and winged birds!
پاشاکانی زەوی و هەموو نەتەوەکان، میرەکان و هەموو ڕابەرانی زەوی، 11
Ye kings, and all peoples, Princes, and all judges of the earth!
گەنجان و کچان، پیران و منداڵان. 12
Young men and maidens, Old men and children!
با هەموو ستایشی ناوی یەزدان بکەن، چونکە تەنها ناوی ئەو بەرزە، شکۆمەندی ئەو لە سەرووی زەوی و ئاسمانە. 13
Let them praise the name of the LORD! For his name alone is exalted; His glory is above the earth and the heavens.
پیاوی بەهێزی بە گەلی خۆی بەخشیوە، تاکو هەموو خۆشەویستانی ستایشی بکەن، نەوەی ئیسرائیل، ئەو گەلەی کە لێیەوە نزیکن. هەلیلویا. 14
He exalteth the horn of his people, The glory of all his godly ones, Of the children of Israel, a people near to him. Praise ye the LORD!

< زەبوورەکان 148 >