< زەبوورەکان 148 >
هەلیلویا! لە ئاسمانەوە ستایشی یەزدان بکەن، لە بەرزاییەکان ستایشی بکەن. | 1 |
Praise YAH! Praise YHWH from the heavens, Praise Him in high places.
ئەی هەموو فریشتەکانی، ستایشی بکەن، ئەی هەموو سوپاکەی، ستایشی بکەن. | 2 |
Praise Him, all His messengers, Praise Him, all His hosts.
ئەی خۆر و مانگ، ستایشی بکەن، ئەی هەموو ئەستێرەکانی ڕووناکی، ستایشی بکەن. | 3 |
Praise Him, sun and moon, Praise Him, all stars of light.
ئەی بەرزترینی ئاسمان، ستایشی بکەن، ئەی ئەو ئاوانەی لە سەرووی ئاسمانن. | 4 |
Praise Him, heavens of heavens, And you waters that are above the heavens.
با ستایشی ناوی یەزدان بکەن، چونکە فەرمانی دا و بەدیهێنران. | 5 |
They praise the Name of YHWH, For He commanded, and they were created.
هەتاهەتایە و هەتا ماون دەچەسپێن، فەرزی داناوە بەسەرناچێت. | 6 |
And He establishes them forever and for all time, He gave a statute, and they do not pass over.
لە زەوییەوە ستایشی یەزدان بکەن، ئەی ئەژدیهاکان و قووڵایی دەریاکان، | 7 |
Praise YHWH from the earth, Dragons and all deeps,
بروسکە و تەرزە، بەفر و تەم، ڕەشەبا، کە فەرمانی ئەو بەجێدەهێنن، | 8 |
Fire and hail, snow and vapor, Whirlwind doing His word;
چیاکان و هەموو گردەکان، داری بەردار و هەموو ئورزەکان، | 9 |
The mountains and all heights, Fruit tree, and all cedars,
گیانلەبەر و هەموو ئاژەڵ، خشۆک و باڵدار، | 10 |
The wild beast, and all livestock, Creeping thing, and winged bird,
پاشاکانی زەوی و هەموو نەتەوەکان، میرەکان و هەموو ڕابەرانی زەوی، | 11 |
Kings of earth, and all peoples, Chiefs, and all judges of earth,
گەنجان و کچان، پیران و منداڵان. | 12 |
Young men, and also maidens, Aged men, with youths,
با هەموو ستایشی ناوی یەزدان بکەن، چونکە تەنها ناوی ئەو بەرزە، شکۆمەندی ئەو لە سەرووی زەوی و ئاسمانە. | 13 |
They praise the Name of YHWH, For His Name alone has been set on high, His splendor [is] above earth and heavens.
پیاوی بەهێزی بە گەلی خۆی بەخشیوە، تاکو هەموو خۆشەویستانی ستایشی بکەن، نەوەی ئیسرائیل، ئەو گەلەی کە لێیەوە نزیکن. هەلیلویا. | 14 |
And He exalts the horn of His people, The praise of all His saints, Of the sons of Israel, A people near Him. Praise YAH!