< زەبوورەکان 147 >

هەلیلویا! چەندە باشە مۆسیقا ژەنین بۆ خودامان! ستایشکردن چەندە خۆشە و شیاوە! 1
Hallelujah; for it is good to sing praises unto our God; for it is pleasant, and praise is comely.
یەزدان ئۆرشەلیم بنیاد دەنێتەوە، ڕاپێچکراوەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە. 2
The LORD doth build up Jerusalem, He gathereth together the dispersed of Israel;
دڵشکاوان چاک دەکاتەوە و برینیان ساڕێژ دەکات. 3
Who healeth the broken in heart, and bindeth up their wounds.
ژمارەی ئەستێرەکان دیاری دەکات و هەریەکەیان بە ناوێک بانگ دەکات. 4
He counteth the number of the stars; He giveth them all their names.
پەروەردگارمان گەورەیە و هێزی زۆرە، تێگەیشتنی بێ سنوورە. 5
Great is our Lord, and mighty in power; His understanding is infinite.
یەزدان یارمەتی بێفیزەکان دەدات و بەدکاران بەرەو زەوی نزم دەکاتەوە. 6
The LORD upholdeth the humble; He bringeth the wicked down to the ground.
بە سوپاسەوە گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، بە قیسارە مۆسیقا بۆ خودامان بژەنن. 7
Sing unto the LORD with thanksgiving, sing praises upon the harp unto our God;
ئەوەی ئاسمان بە هەور دادەپۆشێت، باران بۆ زەوی ئامادە دەکات، گیا لەسەر چیاکان دەڕوێنێت، 8
Who covereth the heaven with clouds, who prepareth rain for the earth, who maketh the mountains to spring with grass.
خۆراکی ئاژەڵ و بێچووە قەلەڕەشی دەم بە قیڕە دەدات. 9
He giveth to the beast his food, and to the young ravens which cry.
یەزدان بە هێزی ئەسپ خۆشحاڵ نابێت، بە قاچی مرۆڤ دڵشاد نییە، 10
He delighteth not in the strength of the horse; He taketh no pleasure in the legs of a man.
بەڵام یەزدان بەوانە دڵشادە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە، ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەیە. 11
The LORD taketh pleasure in them that fear Him, in those that wait for His mercy.
ئەی ئۆرشەلیم، ستایشی یەزدان بکە، ئەی سییۆن، ستایشی خودات بکە. 12
Glorify the LORD, O Jerusalem; praise thy God, O Zion.
یەزدان شمشیرەی دەروازەکانت بەهێز دەکات، کوڕەکانت لەناو خۆت بەرەکەتدار دەکات. 13
For He hath made strong the bars of thy gates; He hath blessed thy children within thee.
لە سنوورەکانت ئاشتی بەرقەرار دەکات، لە باشترین گەنم تێرت دەکات. 14
He maketh thy borders peace; He giveth thee in plenty the fat of wheat.
فەرمانەکەی بۆ سەر زەوی دەنێرێت، پەیامی ئەو زوو دێتەجێ. 15
He sendeth out His commandment upon earth; His word runneth very swiftly.
بەفر وەک خوری دەبارێنێت، زوقم وەک خۆڵەمێش بڵاو دەکاتەوە. 16
He giveth snow like wool; He scattereth the hoar-frost like ashes.
تەرزە وەک نانەڕەق فڕێدەدا. کێ لە ڕووی سەرمای ئەو خۆی ڕادەگرێت؟ 17
He casteth forth His ice like crumbs; who can stand before His cold?
پەیامی خۆی دەنێرێت و دەیانتوێنێتەوە. بای خۆی هەڵدەکات و ئاو بەڕێدەکەوێت. 18
He sendeth forth His word, and melteth them; He causeth His wind to blow, and the waters flow.
پەیامی خۆی بە یاقوب ڕادەگەیەنێت، فەرز و حوکمەکانی بە ئیسرائیل. 19
He declareth His word unto Jacob, His statutes and His ordinances unto Israel.
ئەمەی لەگەڵ هیچ نەتەوەیەکی دیکە نەکردووە، حوکمەکانی ئەویان نەزانیوە. هەلیلویا! 20
He hath not dealt so with any nation; and as for His ordinances, they have not known them. Hallelujah.

< زەبوورەکان 147 >