< زەبوورەکان 147 >
هەلیلویا! چەندە باشە مۆسیقا ژەنین بۆ خودامان! ستایشکردن چەندە خۆشە و شیاوە! | 1 |
Hallelujah! How good it is to sing praises to our God, how pleasant and lovely to praise Him!
یەزدان ئۆرشەلیم بنیاد دەنێتەوە، ڕاپێچکراوەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە. | 2 |
The LORD builds up Jerusalem; He gathers the exiles of Israel.
دڵشکاوان چاک دەکاتەوە و برینیان ساڕێژ دەکات. | 3 |
He heals the brokenhearted and binds up their wounds.
ژمارەی ئەستێرەکان دیاری دەکات و هەریەکەیان بە ناوێک بانگ دەکات. | 4 |
He determines the number of the stars; He calls them each by name.
پەروەردگارمان گەورەیە و هێزی زۆرە، تێگەیشتنی بێ سنوورە. | 5 |
Great is our Lord, and mighty in power; His understanding has no limit.
یەزدان یارمەتی بێفیزەکان دەدات و بەدکاران بەرەو زەوی نزم دەکاتەوە. | 6 |
The LORD sustains the humble, but casts the wicked to the ground.
بە سوپاسەوە گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، بە قیسارە مۆسیقا بۆ خودامان بژەنن. | 7 |
Sing to the LORD with thanksgiving; make music on the harp to our God,
ئەوەی ئاسمان بە هەور دادەپۆشێت، باران بۆ زەوی ئامادە دەکات، گیا لەسەر چیاکان دەڕوێنێت، | 8 |
who covers the sky with clouds, who prepares rain for the earth, who makes grass to grow on the hills.
خۆراکی ئاژەڵ و بێچووە قەلەڕەشی دەم بە قیڕە دەدات. | 9 |
He provides food for the animals, and for the young ravens when they call.
یەزدان بە هێزی ئەسپ خۆشحاڵ نابێت، بە قاچی مرۆڤ دڵشاد نییە، | 10 |
He does not delight in the strength of the horse; He takes no pleasure in the legpower of the man.
بەڵام یەزدان بەوانە دڵشادە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە، ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەیە. | 11 |
The LORD is pleased with those who fear Him, who hope in His loving devotion.
ئەی ئۆرشەلیم، ستایشی یەزدان بکە، ئەی سییۆن، ستایشی خودات بکە. | 12 |
Exalt the LORD, O Jerusalem; praise your God, O Zion!
یەزدان شمشیرەی دەروازەکانت بەهێز دەکات، کوڕەکانت لەناو خۆت بەرەکەتدار دەکات. | 13 |
For He strengthens the bars of your gates and blesses the children within you.
لە سنوورەکانت ئاشتی بەرقەرار دەکات، لە باشترین گەنم تێرت دەکات. | 14 |
He makes peace at your borders; He fills you with the finest wheat.
فەرمانەکەی بۆ سەر زەوی دەنێرێت، پەیامی ئەو زوو دێتەجێ. | 15 |
He sends forth His command to the earth; His word runs swiftly.
بەفر وەک خوری دەبارێنێت، زوقم وەک خۆڵەمێش بڵاو دەکاتەوە. | 16 |
He spreads the snow like wool; He scatters the frost like ashes;
تەرزە وەک نانەڕەق فڕێدەدا. کێ لە ڕووی سەرمای ئەو خۆی ڕادەگرێت؟ | 17 |
He casts forth His hail like pebbles. Who can withstand His icy blast?
پەیامی خۆی دەنێرێت و دەیانتوێنێتەوە. بای خۆی هەڵدەکات و ئاو بەڕێدەکەوێت. | 18 |
He sends forth His word and melts them; He unleashes His winds, and the waters flow.
پەیامی خۆی بە یاقوب ڕادەگەیەنێت، فەرز و حوکمەکانی بە ئیسرائیل. | 19 |
He declares His word to Jacob, His statutes and judgments to Israel.
ئەمەی لەگەڵ هیچ نەتەوەیەکی دیکە نەکردووە، حوکمەکانی ئەویان نەزانیوە. هەلیلویا! | 20 |
He has done this for no other nation; they do not know His judgments. Hallelujah!