هەلیلویا! ئەی گیانی من ستایشی یەزدان بکە. | 1 |
הללו יה הללי נפשי את יהוה׃ |
هەتا لە ژیاندام ستایشی یەزدان دەکەم، هەتا ماوم مۆسیقا بۆ خودای خۆم دەژەنم. | 2 |
אהללה יהוה בחיי אזמרה לאלהי בעודי׃ |
نە پشت بە میرەکان ببەستن، نە بە ئادەمیزاد کە ڕزگارییان لەلا نییە. | 3 |
אל תבטחו בנדיבים בבן אדם שאין לו תשועה׃ |
کە ڕۆحی دەرچوو بۆ خۆڵەکەی خۆی دەگەڕێتەوە، لە هەمان ڕۆژدا پلانەکانی دەسڕێتەوە. | 4 |
תצא רוחו ישב לאדמתו ביום ההוא אבדו עשתנתיו׃ |
خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی کە خودای یاقوب یارمەتیدەری بێت و هیوای بە یەزدانی پەروەردگاری خۆی بێت، | 5 |
אשרי שאל יעקב בעזרו שברו על יהוה אלהיו׃ |
دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەوەی کە تێیاندایە، ئەوەی هەتاهەتایە دڵسۆز دەمێنێتەوە. | 6 |
עשה שמים וארץ את הים ואת כל אשר בם השמר אמת לעולם׃ |
دادپەروەری بۆ زۆرلێکراوان بەڕێوە دەبات، نان دەداتە برسییەکان. یەزدان گیراوەکان ئازاد دەکات، | 7 |
עשה משפט לעשוקים נתן לחם לרעבים יהוה מתיר אסורים׃ |
یەزدان چاوی کوێرەکان دەکاتەوە، یەزدان کەسە چەماوەکان ڕاست دەکاتەوە، یەزدان ڕاستودروستانی خۆشدەوێت. | 8 |
יהוה פקח עורים יהוה זקף כפופים יהוה אהב צדיקים׃ |
یەزدان نامۆکان دەپارێزێت، یارمەتی هەتیو و بێوەژنان دەدات، بەڵام ڕێگای بەدکاران خوار دەکات. | 9 |
יהוה שמר את גרים יתום ואלמנה יעודד ודרך רשעים יעות׃ |
یەزدان هەتاهەتایە پاشایەتی دەکات، ئەی سییۆن، ئەو خودای تۆیە بۆ هەموو نەوەکانت. هەلیلویا. | 10 |
ימלך יהוה לעולם אלהיך ציון לדר ודר הללו יה׃ |