< زەبوورەکان 145 >

ستایشێکی داود. بەرزت دەکەمەوە، ئەی خودایە، ئەی پاشا، هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم. 1
我的天主,君王,我要頌揚您,歌頌您的名,世世代代不停止。
هەموو ڕۆژێک ستایشت دەکەم، هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم. 2
我要每日不斷讚美您,頌揚您的名,永遠不停止。
یەزدان مەزنە و شایانی ستایشێکی زۆرە، مەزنایەتی لە سەرووی تێگەیشتنە. 3
偉大的上主,實在應受讚美,上主的偉大,高深不可推測;
هەموو نەوەیەک بۆ نەوەی دوای خۆی شایەتی بۆ کارەکانت دەدات، پاڵەوانیێتی تۆ ڕادەگەیەنن. 4
世世代代應宣揚上主的工程,世世代代應傳述上主的大能:
دەربارەی پایەبەرزی شکۆی پاشایەتیت دەدوێن، منیش لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە. 5
講述您的威嚴尊榮,彰明您的奇異化工,
دەربارەی هێزی کردەوە سامناکەکانت دەدوێن، منیش مەزنیت ڕادەگەیەنم. 6
述說您驚天動地的威能,不斷宣揚您的偉大無朋;
یادی زۆری چاکەی تۆ هەڵدەڕێژن، گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا دەڵێن. 7
廣傳您無窮慈愛的事跡,歡呼歌唱您的公義無限。
یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە و پڕە لە خۆشەویستی نەگۆڕ. 8
主慈悲為懷,寬宏大方;他常緩於發怒,仁愛無量。
یەزدان بۆ هەمووان چاکە، بەزەییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون. 9
上主對待萬有,溫和善良,對他的受造物,仁愛慈祥。
ئەی یەزدان، هەموو ئەوانەی دروستت کردوون ستایشت دەکەن، خۆشەویستانت ستایشت دەکەن. 10
上主,願您的一切受造物稱謝您,上主,願您的一切聖徒們讚美您,
دەربارەی شکۆمەندی شانشینەکەت دەدوێن، باسی پاڵەوانیێتی تۆ دەکەن، 11
宣傳您王國的光榮,講處述您的威力大能,
تاکو پاڵەوانیێتیت لەلای هەموو ئادەمیزادێک زانراو بێت، هەروەها پایەبەرزی شکۆی شانشینەکەت. 12
讓世人盡知您的威能,您王國的偉大光榮。
شانشینەکەت شانشینی هەموو سەردەمێکە، فەرمانڕەوایەتیشت بەسەر هەموو نەوەکانەوەیە. یەزدان لە هەموو بەڵێنەکانی دڵسۆزە، خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون. 13
您的王國,是萬代的王國,您的王權,存留於無窮世;上主對自己的一切諾言,忠信不欺,上主對自己的一切受造,勝善無比。
یەزدان پشتگیرە بۆ هەموو کەوتووەکان، ڕاستکەرەوەیە بۆ هەموو ئەوانەی چەماونەتەوە. 14
凡跌倒的,上主必要扶持,凡被壓抑的,使他們起立。
چاوی هەمووان هیوای بە تۆیە، تۆش لە کاتی خۆیدا خواردنیان دەدەیتێ. 15
眾生的眼睛都仰望您,您準時賞給他們糧食。
دەستت دەکەیتەوە و ئارەزووی هەموو زیندووێک تێر دەکەیت. 16
您伸出了您的雙手,滿足了眾生的需求。
یەزدان لە هەموو ڕێگاکانی ڕاستودروستە، خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون. 17
上主在他的一切路徑上,至公至義;上主在他的一切化工上,聖善無比。
یەزدان نزیکە لە هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە، لە هەموو ئەوانەی بە ڕاستییەوە لێی دەپاڕێنەوە. 18
上主接近一切呼求祂的人,就是一切誠心呼求祂的人。
ئارەزووی هەموو ئەوانە بەجێدەهێنێت کە لێی دەترسن، گوێی لە هاواریان دەبێت و ڕزگاریان دەکات. 19
他必成全敬愛自己者的心願,聽到他們的呼號,必施以救援。
یەزدان هەموو ئەوانە دەپارێزێت کە خۆشیان دەوێت، بەڵام هەموو بەدکاران تەفروتونا دەکات. 20
凡愛慕上主的,上主必保護他們;凡作惡犯罪的,上主必消除他們。
دەمم بە ستایشی یەزدان دەدوێ، با هەموو کەسێک ستایشی ناوی پیرۆزی بکات، هەتاهەتایە. 21
願我的口舌稱述上主的光榮,願眾生讚美他的聖名於無窮!

< زەبوورەکان 145 >