< زەبوورەکان 145 >
ستایشێکی داود. بەرزت دەکەمەوە، ئەی خودایە، ئەی پاشا، هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم. | 1 |
我的天主,君王,我要頌揚您,歌頌您的名,世世代代不停止。
هەموو ڕۆژێک ستایشت دەکەم، هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم. | 2 |
我要每日不斷讚美您,頌揚您的名,永遠不停止。
یەزدان مەزنە و شایانی ستایشێکی زۆرە، مەزنایەتی لە سەرووی تێگەیشتنە. | 3 |
偉大的上主,實在應受讚美,上主的偉大,高深不可推測;
هەموو نەوەیەک بۆ نەوەی دوای خۆی شایەتی بۆ کارەکانت دەدات، پاڵەوانیێتی تۆ ڕادەگەیەنن. | 4 |
世世代代應宣揚上主的工程,世世代代應傳述上主的大能:
دەربارەی پایەبەرزی شکۆی پاشایەتیت دەدوێن، منیش لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە. | 5 |
講述您的威嚴尊榮,彰明您的奇異化工,
دەربارەی هێزی کردەوە سامناکەکانت دەدوێن، منیش مەزنیت ڕادەگەیەنم. | 6 |
述說您驚天動地的威能,不斷宣揚您的偉大無朋;
یادی زۆری چاکەی تۆ هەڵدەڕێژن، گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا دەڵێن. | 7 |
廣傳您無窮慈愛的事跡,歡呼歌唱您的公義無限。
یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە و پڕە لە خۆشەویستی نەگۆڕ. | 8 |
主慈悲為懷,寬宏大方;他常緩於發怒,仁愛無量。
یەزدان بۆ هەمووان چاکە، بەزەییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون. | 9 |
上主對待萬有,溫和善良,對他的受造物,仁愛慈祥。
ئەی یەزدان، هەموو ئەوانەی دروستت کردوون ستایشت دەکەن، خۆشەویستانت ستایشت دەکەن. | 10 |
上主,願您的一切受造物稱謝您,上主,願您的一切聖徒們讚美您,
دەربارەی شکۆمەندی شانشینەکەت دەدوێن، باسی پاڵەوانیێتی تۆ دەکەن، | 11 |
宣傳您王國的光榮,講處述您的威力大能,
تاکو پاڵەوانیێتیت لەلای هەموو ئادەمیزادێک زانراو بێت، هەروەها پایەبەرزی شکۆی شانشینەکەت. | 12 |
讓世人盡知您的威能,您王國的偉大光榮。
شانشینەکەت شانشینی هەموو سەردەمێکە، فەرمانڕەوایەتیشت بەسەر هەموو نەوەکانەوەیە. یەزدان لە هەموو بەڵێنەکانی دڵسۆزە، خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون. | 13 |
您的王國,是萬代的王國,您的王權,存留於無窮世;上主對自己的一切諾言,忠信不欺,上主對自己的一切受造,勝善無比。
یەزدان پشتگیرە بۆ هەموو کەوتووەکان، ڕاستکەرەوەیە بۆ هەموو ئەوانەی چەماونەتەوە. | 14 |
凡跌倒的,上主必要扶持,凡被壓抑的,使他們起立。
چاوی هەمووان هیوای بە تۆیە، تۆش لە کاتی خۆیدا خواردنیان دەدەیتێ. | 15 |
眾生的眼睛都仰望您,您準時賞給他們糧食。
دەستت دەکەیتەوە و ئارەزووی هەموو زیندووێک تێر دەکەیت. | 16 |
您伸出了您的雙手,滿足了眾生的需求。
یەزدان لە هەموو ڕێگاکانی ڕاستودروستە، خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون. | 17 |
上主在他的一切路徑上,至公至義;上主在他的一切化工上,聖善無比。
یەزدان نزیکە لە هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە، لە هەموو ئەوانەی بە ڕاستییەوە لێی دەپاڕێنەوە. | 18 |
上主接近一切呼求祂的人,就是一切誠心呼求祂的人。
ئارەزووی هەموو ئەوانە بەجێدەهێنێت کە لێی دەترسن، گوێی لە هاواریان دەبێت و ڕزگاریان دەکات. | 19 |
他必成全敬愛自己者的心願,聽到他們的呼號,必施以救援。
یەزدان هەموو ئەوانە دەپارێزێت کە خۆشیان دەوێت، بەڵام هەموو بەدکاران تەفروتونا دەکات. | 20 |
凡愛慕上主的,上主必保護他們;凡作惡犯罪的,上主必消除他們。
دەمم بە ستایشی یەزدان دەدوێ، با هەموو کەسێک ستایشی ناوی پیرۆزی بکات، هەتاهەتایە. | 21 |
願我的口舌稱述上主的光榮,願眾生讚美他的聖名於無窮!