< زەبوورەکان 144 >

زەبوورێکی داود. ستایش بۆ یەزدان، تاشەبەردی من، ئەوەی مەشق بە دەستم دەکات بۆ شەڕ، پەنجەکانم بۆ جەنگ. 1
Davut'un mezmuru Ellerime vuruşmayı, Parmaklarıma savaşmayı öğreten Kayam RAB'be övgüler olsun!
ئەو خودای خۆشەویستم و قەڵامە، پەناگا و دەربازکەرە بۆم، قەڵغانمە و پشتم بەو بەستووە، ئەوەی گەلەکانی خستووەتە ژێر ڕکێفم. 2
O'dur benim vefalı dostum, kalem, Kurtarıcım, kulem, Kalkanım, O'na sığınırım; O'dur halkları bana boyun eğdiren!
ئەی یەزدان، مرۆڤ چییە هەتا گرنگی پێبدەیت؟ کوڕی مرۆڤ چییە هەتا تۆ بیری لێ بکەیتەوە؟ 3
Ya RAB, insan ne ki, onu gözetesin, İnsan soyu ne ki, onu düşünesin?
مرۆڤ لە هەناسەیەک دەچێت، ڕۆژگاریشی وەک سێبەرێکی تێپەڕیوە. 4
İnsan bir soluğu andırır, Günleri geçici bir gölge gibidir.
ئەی یەزدان، ئاسمانەکەت لێکبکەوە و وەرە خوارەوە، دەست بدە چیاکان و دووکەڵ دەکەن. 5
Ya RAB, gökleri yar, aşağıya in, Dokun dağlara, tütsünler.
چەخماخە بدە و دوژمنەکانم پەرت بکە، تیرت تێگرە و بیانبەزێنە. 6
Şimşek çaktır, dağıt düşmanı, Savur oklarını, şaşkına çevir onları.
لە بەرزاییەوە دەستت درێژ بکە، فریام بکەوە و دەربازم بکە، لە ئاوی زۆر و لە دەستی بێگانە، 7
Yukarıdan elini uzat, kurtar beni; Çıkar derin sulardan, Al eloğlunun elinden.
ئەوانەی بە دەم درۆ دەکەن، سوێندخواردنیان ساختەیە. 8
Onların ağzı yalan saçar, Sağ ellerini kaldırır, yalan yere ant içerler.
ئەی خودایە، گۆرانییەکی نوێت بۆ دەڵێم، بە قیسارەی دە ژێیی مۆسیقات بۆ دەژەنم، 9
Ey Tanrı, sana yeni bir ezgi söyleyeyim, Seni on telli çenkle, ilahilerle öveyim.
بۆ ئەوەی ڕزگاری دەدات بە پاشایان، ئەوەی داودی بەندەی خۆی لە شمشێری بەدکار دەرباز دەکات. 10
Sensin kralları zafere ulaştıran, Kulun Davut'u kötülük kılıcından kurtaran.
دەربازم بکە و لە دەست بێگانە فریام بکەوە، ئەوانەی بە دەم درۆ دەکەن، سوێندخواردنیشیان ساختەیە. 11
Kurtar beni, özgür kıl Eloğlunun elinden. Onların ağzı yalan saçar, Sağ ellerini kaldırır, yalan yere ant içerler.
ئیتر کوڕەکانمان لە سەردەمی لاویێتییان وەک نەمامی گەشەکردوو دەبن، کچەکانمان وەک ستونی داتاشراوی گۆشەی کۆشک دەبن. 12
O zaman gençliğinde Sağlıklı yetişen fidan gibi olacak oğullarımız, Sarayın oymalı sütunları gibi olacak kızlarımız.
ئەمبارەکانمان پڕ دەبن لە هەموو جۆرە دانەوێڵەیەک، مەڕەکانمان یەکە و هەزار و بە دەیان هەزار دەبن لەناو کێڵگەکانمان، 13
Her türlü ürünle dolup taşacak ambarlarımız; Binlerce, on binlerce yavrulayacak Çayırlarda davarlarımız.
گایەکانمان باری قورس ڕادەکێشن. بێ شکانی شوورا و بێ ڕاپێچکردن، شەقامەکانمان هاواری تەنگانەیان لێ نایێت! 14
Semiz olacak sığırlarımız; Surlarımıza gedik açılmayacak, İnsanlarımız sürgün edilmeyecek, Meydanlarımızda feryat duyulmayacak!
خۆزگە دەخوازرێ بەو گەلەی ئاوای بۆ ببێت، خۆزگە دەخوازرێ بەو گەلەی یەزدان خودایانە. 15
Ne mutlu bunlara sahip olan halka! Ne mutlu Tanrısı RAB olan halka!

< زەبوورەکان 144 >