< زەبوورەکان 143 >
زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، نوێژم ببیستە، گوێ لە پاڕانەوەم بگرە، بە دڵسۆزی و ڕاستودروستی خۆت وەڵامم بدەوە. | 1 |
A psalm of David. Hear my prayer, Yahweh; listen to my pleas. Because of your faithfulness and righteousness, answer me!
لەگەڵ خزمەتکاری خۆت مەکەوە دادگایی، چونکە کەس نییە لەبەردەم تۆ بێتاوان دەربچێت. | 2 |
Do not enter into judgment with your servant, for in your sight no one is righteous.
دوژمن ڕاوم دەنێت، ژیانمی بەرەو زەوی پێپەست کردووە، لەناو تاریکی داینیشاندووم وەک ئەوانەی دەمێکە مردوون. | 3 |
The enemy has pursued my soul; he has crushed me to the ground; he has made me to live in darkness like those who have been dead a long time.
ڕۆحم بێ ورە دەبێت، لە ناخمەوە دڵم دەبەسترێت. | 4 |
My spirit is overwhelmed within me; my heart despairs.
ڕۆژگاری دێرین دێتەوە یادم، لە هەموو کارەکانت ورد دەبمەوە، سەرنج دەدەمە کردارەکانی دەستت. | 5 |
I call to mind the old days; I meditate on all your deeds; I reflect on your accomplishments.
دەستم بۆ تۆ پاندەکەمەوە، گیانم بۆ تۆ وەک خاکێکی وشکە. | 6 |
I spread my hands out to you; my soul thirsts for you in a parched land. (Selah)
ئەی یەزدان، زوو وەڵامم بدەوە، ڕۆحم لەناودەچێت، ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، ئەگینا لەوانە دەچم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان. | 7 |
Answer me quickly, Yahweh, because my spirit faints. Do not hide your face from me, or I will become like those who go down into the pit.
با بەیانییان گوێم لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بێت، چونکە من پشت بە تۆ دەبەستم. ئەو ڕێگایەم پێ بناسێنە کە دەیگرمەبەر، چونکە گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە. | 8 |
Let me hear your covenant faithfulness in the morning, for I trust in you. Show me the way where I should walk, for I lift up my soul to you.
ئەی یەزدان، لە دوژمنەکانم دەربازم بکە، هانا بۆ تۆ دەهێنم. | 9 |
Rescue me from my enemies, Yahweh; I flee to you to hide.
فێرم بکە بە ڕەزامەندیی تۆ کار بکەم، چونکە تۆ خودای منی. با ڕۆحە چاکەکەت ڕێنماییم بکات لە زەوییەکی ڕاست. | 10 |
Teach me to do your will, for you are my God. May your good Spirit lead me in the land of uprightness.
ئەی یەزدان، لەبەر ناوی خۆت بمژیێنەوە، بە ڕاستودروستی خۆت گیانم لە تەنگانە دەربهێنە. | 11 |
Yahweh, for your name's sake, keep me alive; in your righteousness bring my soul out of trouble.
بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دوژمنانم دەمکوت بکە، هەموو ئەوانە لەناوببە کە تەنگم پێ هەڵدەچنن، چونکە من خزمەتکاری تۆم. | 12 |
In your covenant faithfulness cut off my enemies and destroy all the enemies of my life, for I am your servant.