< زەبوورەکان 143 >

زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، نوێژم ببیستە، گوێ لە پاڕانەوەم بگرە، بە دڵسۆزی و ڕاستودروستی خۆت وەڵامم بدەوە. 1
Psalam. Davidov. Jahve, slušaj moju molitvu, u vjernosti svojoj prikloni uho mojim vapajima, u pravednosti me svojoj usliši!
لەگەڵ خزمەتکاری خۆت مەکەوە دادگایی، چونکە کەس نییە لەبەردەم تۆ بێتاوان دەربچێت. 2
Ne idi na sud sa slugom svojim, jer nitko živ nije pravedan pred tobom!
دوژمن ڕاوم دەنێت، ژیانمی بەرەو زەوی پێپەست کردووە، لەناو تاریکی داینیشاندووم وەک ئەوانەی دەمێکە مردوون. 3
Dušmanin mi dušu progoni, o zemlju pritisnu život moj; u tmine me baci da stanujem kao oni koji su davno umrli.
ڕۆحم بێ ورە دەبێت، لە ناخمەوە دڵم دەبەسترێت. 4
Duh moj već zamire u meni, srce mi trne u grudima.
ڕۆژگاری دێرین دێتەوە یادم، لە هەموو کارەکانت ورد دەبمەوە، سەرنج دەدەمە کردارەکانی دەستت. 5
Spominjem se dana minulih, mislim o svim djelima tvojim, o djelima ruku tvojih razmišljam.
دەستم بۆ تۆ پاندەکەمەوە، گیانم بۆ تۆ وەک خاکێکی وشکە. 6
Ruke svoje za tobom pružam, duša moja k'o suha zemlja za tobom žeđa.
ئەی یەزدان، زوو وەڵامم بدەوە، ڕۆحم لەناودەچێت، ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، ئەگینا لەوانە دەچم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان. 7
Usliši me brzo, o Jahve, dah moj već je na izmaku! Lica svojeg preda mnom ne skrivaj, da ne postanem kao oni koji u grob silaze!
با بەیانییان گوێم لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بێت، چونکە من پشت بە تۆ دەبەستم. ئەو ڕێگایەم پێ بناسێنە کە دەیگرمەبەر، چونکە گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە. 8
Objavi mi jutrom dobrotu svoju jer se uzdam u tebe. Put mi kaži kojim ću krenuti jer k tebi dušu uzdižem.
ئەی یەزدان، لە دوژمنەکانم دەربازم بکە، هانا بۆ تۆ دەهێنم. 9
Izbavi me, Jahve, od mojih dušmana, tebi ja se utječem.
فێرم بکە بە ڕەزامەندیی تۆ کار بکەم، چونکە تۆ خودای منی. با ڕۆحە چاکەکەت ڕێنماییم بکات لە زەوییەکی ڕاست. 10
Nauči me da vršim volju tvoju jer ti si Bog moj. Duh tvoj dobri nek' me po ravnu putu vodi!
ئەی یەزدان، لەبەر ناوی خۆت بمژیێنەوە، بە ڕاستودروستی خۆت گیانم لە تەنگانە دەربهێنە. 11
Zbog imena svog, Jahve, poživi me, zbog svoje pravednosti dušu mi izvedi iz tjeskobe!
بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دوژمنانم دەمکوت بکە، هەموو ئەوانە لەناوببە کە تەنگم پێ هەڵدەچنن، چونکە من خزمەتکاری تۆم. 12
Po svojoj dobroti satri moje dušmane, uništi sve moje tlačitelje, jer ja sam sluga tvoj!

< زەبوورەکان 143 >